ڕوونبین
ڕاپۆرتی دوساڵی حکومەتی هەرێمدا کە لە دووتوێی کتێبێکدا بڵاوکراوەتەوە و چالاکی و چاکسازیی ١٨ وەزارەت و چەند دەستەیەکی تێدایە بەڵام هیچ ڕاپۆرتێکی وەزارەتی سامانە سرۆشتییەکانی لە خۆ نەگرتووە. لە کۆتا بەشی کتێبەکەدا دەقی ڕاپۆرتی سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی لەبەردەم پەرلەمانی کوردستان لە بەرواری ٢٠٢٠/١٠/٥ دانراوە کە لە بەشێکیدا بە پێنج خاڵ باسی خەرجییەکانی نەوت و گاز دەکات کە تائێستا هیج دەرەنجامێکی لە رووی زیاد بوونی داهاتەوە لێ نەکەوتووەتەوە بە بەڵگەی ئەوەی لە بەرواری ٢٠٢١/٦/٢٨ دا وەزیری سامانە سروشتیەکان لە پەرلەمان وتی تەنها ٤٢٪ داهاتی نەوت دەگەرێتەوە و ئەو ئامارانەشی کە لە پەرلەمان لەسەر داهاتی پێنج مانگی سەرەتای ٢٠٢١ بڵاوی کردەوە کەمتر بوو لە ٤٠٪ ی داهاتی فرۆشی نەوت کە گەڕاوەتەوە بۆ هەرێم.
دەقی ئەوبەشەی کە پەیوەستە بە خەرجییەکانی نەوتەوە لە وتارەکەی سەرۆک وەزیر:
خەرجییەکانی نەوت وگاز
پێداچوونــەوە بــە بــاج و مــەرج و بڕگــە داراییەکانــی گرێبەســتەکانی بــواری نــەوت و گاز
١- دەسـتبەکاربوونی تیمێكـی شـارەزا بـۆ ئامادەكردنـی ڕاپۆرتێـك لەسـەر بابەتـی پێداچوونــەوە بــە مەرجــە داراییــەکان و بــاج لــە گرێبەســتە نەوتییــەكان لــە هەرێمــی كوردستان، لەبەر ڕۆشنایی یاسای نەوت و گاز لە هەرێمــی كوردستان ژمـارە (٢٢)ی سـاڵی ٢٠٠٧ و مەرجەكانـی گرێبەسـتی لـە هاوبەشـیكردن لـە بەرهەمهێنــان(Sharing Contract Production کــە ژمارەیان ( ٧٨ )حەفتــاو هەشــت گرێبەســتە و (٤١ )چــل و یــەک گرێبەســتیان کۆتایــی پێهاتــووە و (٣٧ )ســی و حــەوت گرێبەســتیان چالاکــە و ( ١١ )یانــزە گرێبەستیشــیان چالاکــن و نەوتیــان لــێ بەرهــەم دەهێنرێت. لەگەڵ (١ )یــەک گرێبەســتی خزمەتگــوزاری، بــە ڕەچاوکردنــی یاســاكانی باج لــە هەرێمـــی كوردســتان و بەراوردكردنیـان لەگـەڵ مەرجـە داراییەكانـی ئەو گرێبەسـتانە و ماف و شایسـتە داراییەكانــى هەرێمـــی كوردســتان هاتــوو لــەو گرێبەســتانە، بــە ڕەچاوكردنــی بەرژەوەندیـی گشـتی و بنەمـای هاوسـەنگی لـەم بـوارە، بـە گوێـرەی ئـەو ڕێـكار و میكانیزمانــەی لــە گرێبەســتەكاندا هاتــوون، بــە ئاراســتەی کەمکردنــەوەی خەرجییەکانـی کۆمپانیاکانـی بواری نەوت و گاز، کە بەپێــی ڕاپۆرتی (دیلۆیت) بـۆ سـاڵی ٢٠١٩ کـۆی گشـتیی داهاتـی نـەوت لـە هەرێمی کوردسـتان، بریتیــی بــوو لــە (٨) ملیــار و ( ٤٣٩ )ملیــۆن دۆلار. لــەم بــڕە پارەیــە: (٤ )ملیــار و(٥١٥) ملیــۆن دۆلاری وەک ســافی داهــات بــۆ وەزارەتــی دارایــی و ئابــووری ماوەتــەوە و باقییەکەشــی کــە دەکاتــە نزیکــەی ( ٤ )ملیــار دۆلار، خەرجیـــی كۆمپانیاكانــی بــواری خزمەتگوزاریــی نــەوت و گاز بــووە. بــەم شــێوەیە، لــە سـاڵی ٢٠١٩ ڕێـژەی (٤٧٪)ی داهاتـی نـەوت بـۆ خەرجیـی کۆمپانیـاکان بـوو.
٢ – پابەندکردنـی سـەرجەم كۆمپانیاكانـی بـواری خزمەتگوزاریـی نـەوت و گاز لــە هەرێمـــی كوردســتان، کــە ژمارەیان ( ٨٢٢ )هەشــت ســەد و بیســت و دوو کۆمپانیایـە، بـە پێدانـی باجـی پێویسـت، بەپێــی یاسـا بـەركارەكان و ڕاســپاردنی لیەنــە پەیوەندیــدارەکان، بــۆ پێداچوونــەوە بــە دۆســیەی ئــەو كۆمپانیـا خزمەتگوزارییانـەی نـەوت و گاز، کـە دەبێـت ئـەو كۆمپانیایانـەی خۆیــان تۆمــار نەكــردووە لــە هەرێمـــی كوردســتان، خۆیــان تۆمــار بكــەن لـه بەڕێوەبەرایەتـی تۆمـاری كۆمپانیـاكان و لـە بەڕێوەبەرایەتییەكانـی بـاج، بــە پێچەوانەوە، ڕێــكاری یاســایی پێویســت بەرامبەریــان وەردەگیـــرێت و چالاكییەكانیـان ڕادەگیــرێت.
٣ – دەسـتەی وەبەرهێنـان، پێداچوونـەوەی پێویسـتی کـردووە بـە دۆسـێیەی پڕۆژەكانـی وەبەرهێنان لـە بوارەكانـی نـەوت و گاز، كـە مۆڵەتـی دەسـتەیان وەرگرتووە. هەروەهــا جێبەجێكردنــی حوكمەكانــی ماددەی )پێنجەم( لــە یاسـای وەبەرهێنـان ژمـارە (٤)ی سـاڵی ٢٠٠٦ تایبەت بە (بەخشـینەكانی بـاج و گومرگ) كـە تیایـدا هاتـووە، دەسـتپێكردنی مـاوەی (١٠ )دە سـاڵ لێبــووردن لــە بــاج لــە ڕۆژی بەرهەمهێنــان بــە كردەنــی دەســت پێــدەكات، نـەك ڕۆژی وەرگرتنــی مۆڵەتـی وەبەرهێنـان.
٤- پابەندکردنــی ئــەو كەســانەی كــە لــە بــواری هاوردەكردنــی ســووتەمەنی بـۆ نـاو هەرێمــی كوردسـتان كاردەكـەن، بـە پێدانـی باجـی پێویسـت، بـە مەرجێـك ئـەو باجـە لـە داهاتـی بەدەستــهاتووی چالكییەكانیـان بـدەن و هیـچ كاریگەرییەكـی نەبێـت لەسـەر زیادكردنـی نرخـی سـووتەمەنی لەسـەرهاووڵتیانــی بەكاربــەر.
٥- سـەبارەت بـە سـەپاندنی بـاج لـە سـەر کۆمپانیـا ناوخۆییەکانی بـواری نەوت و گاز، هەماهەنگیـی تـەواو هەیـە لـە نێـوان وەزارەتی سـامانە سروشـتییەکان و وەزارەتــی دارایــی و ئابووری/ بەڕێوەبەرایەتــی گشــتی باجــەکان و خانووبـەرەی میـری، بـە شـێوەیەک کـە نووسـراوی هیـچ کۆمپانیایـەک ڕایـی ناکرێــت، تاوەکــو پاکانــەی باجــی لــە گەڵــدا نەبێــت، هەروەهــا وەزارەتــی ســامانە سروشــتییەکان ووردبینــی دەکات لــە بــڕی باجــی خەملێنــراو لــە سـەر کۆمپانیـاکان بەرامبـەر بـەو کارانـەی کـە هەیانـة لـە وەزارەتـی سـامانە سروشــتییەکان ( بۆ نموونــە حاڵەتــی وا هەبــووە پــاش پێداچوونــەوە بــە پـارەی خەملێنـراوی بـاج دە هینـدە پارەکـە زیـادی کـردووە لـە بـەر ئـەوەی پـارەی کـەم خەملێنـراوە لـە باج ). سـەبارەت بـەو کۆمپانیـا و لیەنانـەی کـە لـە بـواری هاوردەکردنـی سـووتەمەنی بـۆ نـاو هەرێمـی کوردسـتان کاردەکـە، چ کەسـیی سروشـتی بـن یـان مەعنـەوی، ئـەوا بـە بڕی ٢٥.٢ %بـاج دەدەن.