ڕوونبین
بۆ مانگی شەشەممە لە سەر یەک ڕێکخراوی ڕوونبین زانیاری لەسەر نەوتی بارکراوی هەرێم لە بەندەری جیهانی تورکیا بڵاو دەکاتەوە، بە پێی ئەو داتایانەی لەبەردەستی ڕوونبینە لەمانگی حوزەیراندا کڕیارانی نەوتی خاوی هەرێم بڕی ١٢٫٣٧٦٫٠٤٤ بەرمیل نەوتیان لە بەندەری جیهانی تورکیا بارکردووە. ئەم بڕانە تەنها نەوتی بارکراوی کەشتییەکانە، بەمانای کۆی بەرهەم و فرۆشی نەوتی هەرێم نایەت.
لەو مانگەدا بڕی ١٨ کەشتی قەبارە جیا بارکراون و لە لایەن چەند کۆمپانیایەکەوە. نەوتی هەرێم بۆ ٧ وڵات ڕۆشتووە کە سەرجەمیان لە ئەوروپا بووە.
لە مانگی حوزەیراندا زۆرترین نەوتی هەرێم KBT بۆ یۆنان ڕۆشتووە کە بڕی ٣,١٩٩,٩٩٠ بەرمیل بووە، دەکاتە ڕێژەی ٢٦٪ و پاش ئەو ئیتالیا دێت بەپلەی دووەم بڕی ٣,١٧٦,٠٧٥ بەرمیلی بۆ چووە رێژەی ٢٥٪ هەروەها لەپلەی سێهەم دا ئیسپانیا دێت کە ١,٥٩٩,٩٩٥ بەرمیل ڕێژەی ١٣٪ و پاشتر کرواتیا بڕی ١,١٩٩,٩٩٤ بەرمیل ڕێژەی ١٠٪ هەر ەها بولگاریا بڕی ٦١١,٦٤٠ و هەریەک لە ئیسرائیل و ڕۆمانیا بڕی ٥٩٩,٩٩٧ بەرمیل.نەوتیان بۆ ڕۆشتووە. دوو بار کۆی بڕەکانیان بریتی بووە لە ١,٣٨٨,٣٥٦ ئاراستەکەی نەزانراوە بۆ کوێ چووە.
بۆ بینینی خشتەکە لێرە کرتە بکە:
خشتەی نەوتی بارکراوی هەرێم لەبەندەری جیهان- مانگی حوزەیران-٢٠٢١
ڕێکخراوی ڕوونبین بۆ شەفافییەت لە پرۆسەکانی نەوت بەردەوام لە ساڵی نوێ وە مانگانە خشتەی ناوی کڕیارانی نەوت وناوی کەشتی و بڕی نەوتی بارکراو، بەرواری بارکردن و شوێنی گەشتنی نەوتی هەرێم بڵاو دەکاتەوە. هەروەها بە چەند خشتەیەک نەوتی بارکراوی ساڵانی ڕابوردوشی بڵاو کردووەتەوە.