ڕوونبین
وەزارەتی نەوتی عێراق ڕۆژی پێنج شەممە ٢٠٢١/٧/١ لە ڕاگەیەندراوێکدا کۆی ژمێرەری سەرەتایی هەناردە و داهاتەکانی نەوتی بۆ مانگی حوزەیرانی ٢٠٢١ ڕاگەیاند .
بەپێی ئامارەکەی کۆمپانیای بەبازاڕکردنی نەوتی عێراقی “سۆمۆ ” بڵاوی کردووەتەوە ، بڕی هەناردەی نەوتی خاو لە مانگی حوزەیران دا بریتی بووە لە ٨٦ ملیۆن ٧٦٥ و ٥٨٩ بەرمیل ، کە داهاتی فرۆشی ئەو بڕە نەوتە بریتی بووە لە ٦ ملیارو ١٤١ ملیۆن و ٧٧ هەزار دۆلار.
ئامارەکان ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن، کۆی نەوتیی هەناردەکراو لە مانگی حوزەیران دا لەکێڵگە نەوتییەکانی ناوەڕاست و باشووری عێراق ، بریتی بووە لە ٨٣ ملیۆن و ٦٩٠ هەزارو ٣٥٢ بەرمیل، بە تێکڕای هەناردەی ڕۆژانە لە بەسرەوە بریتی بووە لە ٢ ملیۆن و ٧٩٣ هەزار و ١١ بەرمیل. لەکاتێکدا لە کێڵگەکانی کەرکوکەوە بەڕێگەی بەندەری جیهانی تورکیا بڕی نەوتی هەناردەکراو بریتی بووە لە ٣ ملیۆن و ٧٥ هەزارو ٢٣٧ بەرمیل، تێکڕای هەناردەی ڕۆژانەی کەرکوک ١٠٢ هەزار و ٥٠٨ بەرمیل بووە.
تێکڕای هەناردەی ڕۆژانەی نەوتی عێراق لەمانگی حوزەیراندا بریتی بووە لە ٢ ملیۆن و ٨٩٢ هەزار بەرمیل وە نرخی هەربەرمیلێک تێکڕا بە ٧٠,٧٧٨ دۆلار فرۆشراوە لە کاتێکدا تێکڕا نرخی بەرمیلێک نەوتی بەسرە بە ٧٠.٨١٣ دۆلار بووە و نرخی نەتی کەرکوک لە جیهان بە ٦٩.٨١٩ دۆلار فرۆشراوە.
تێبینی دەکرێت لەگەڵ ئەوەی هەناردە تێکڕا ڕۆژانە نزیکەی ١٠٤ هەزار بەرمیل کەمتر بووە بەراورد بەمانگی ئایار بەڵام داهات بەهۆی بەرزی نرخی نەوتەوە زیاتر بووە، تێکڕا بەراورد بە مانگی پێشوو ٢٢٣ ملیۆن و ١٤٥ هەزار دۆلار داهات زیادی کردووە.