جهانگیر سدیق گوڵپی
ئه‌و ٢٠٠ ملیاره‌ی كه بڕیاره به‌غدا مانگانه بینێرێت بۆ هه‌رێم، نه مینحه‌و به‌خشینه نه پشك و به‌ركه‌وته‌ی هه‌رێم؟ نه ده‌ره‌نجامی مهقاسهو جێبه‌جێكردنی یاسای بودجهیشه، به‌ڵكو ته‌نها پێشینه‌یه (السلفه)و ده‌بێ به‌پێی ٤ مه‌رجه‌كه‌ی خاڵی دوه‌می ماده‌ی یازده‌ی یاسای بودجه پاكتاو بكرێت، ئه‌مه له‌چه‌ند ڕویه‌كه‌وه كارێكی ئهرێنیهو هه‌نگاوێكه بۆجێبه‌جێكردنی یاسای بودجه، به‌ڵام مه‌رج نییه له‌ئه‌نجامدا له‌ڕووی داراییه‌وه له‌به‌رژه‌وه‌ندی هه‌رێم بێت.
یه‌كه‌م: بۆچی هه‌نگاوێكی ئه‌رێنیه؟
١- به‌بێ پێدانی پێشینه ئه‌سته‌مه ماده‌ی یازده‌ی یاسای بودجه جێبه‌جێبكرێت، ئێمه پێشتر له‌وتاری پێشومان ئه‌وه‌مان به‌وردی ڕونكردوهته، ئه‌و بابه‌ته بۆ زۆربه‌ی فه‌رمانگه‌كانی عێراقیش به‌هه‌مانشێوه‌یه، وه‌زاره‌تی دارایی عیراق ته‌نها له‌سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه زیاتر له ١٥ ترلیۆن دینار پێشینهیداوه بهفهرمانگهكان تاكو پاشتر پاكتاویان بۆ بكرێت.
٢- هه‌رچه‌نده له‌ڕوی ڕێسا‌و پره‌نسیپه‌وه ئه‌و هه‌نگاوه ئه‌ركه له‌سه‌ر حكومه‌تی فیدراڵی، به‌ڵام له‌ئێستادا ده‌كرێ وه‌ك دهستپێشكهریو هه‌نگاوێكی ئه‌رێنی لێك بدرێته‌وه، چونكه له‌ساڵانی ٢٠١٤- ٢٠١٧ سه‌ره‌ڕای شه‌ڕی داعش و ئه‌و دۆخه سه‌خته‌دا، پاشتریش له2020 حكومه‌تی به‌غدا هه‌نگاوی له‌و شێوه‌یه‌ی نه‌گرته‌به‌ر.
٣- پێدانی ئه‌و پێشینه‌یه كارێكی نایاسایی نییه‌و ته‌نانه‌ت یه‌كێكه لهرێكاره بنه‌ڕه‌تیه‌كانی جێبه‌جێكردنی بودجه، هه‌ریه‌ك له بابه‌ته‌كانی پێشینه‌و ئه‌مانات حیساباتی ده‌ره‌وه‌ی موازهنهنو له‌یاسای بودجه‌دا ئاماژه‌یان بۆناكرێتو لهدهسهڵاتو تایبه‌تمه‌ندی حكومهتو وه‌زاره‌تی دارایین بۆ جێبه‌جێكردنی بودجه. بۆیه هه‌رچه‌نده له‌وانه‌یه له‌ڕوی سیاسی‌و میدیاییه‌وه ئه‌م هه‌نگاوه دژی حكومه‌تی به‌غدا به‌كاربهێنرێت، به‌ڵام له‌ڕوی یاساییه‌وه كاره‌كه دروسته.
دوه‌م: بۆچی مه‌رج نییه له‌به‌رژه‌وه‌ندیی هه‌رێم بێت؟
١- یه‌كێك لهئهگهرهكان ئه‌وه‌یه كه پاڵنه‌ری پشت ئه‌م هه‌نگاوه‌ی به‌غدا بریتی بێت له‌به‌رزبونه‌وه‌ی نرخی نهوتو پێشبینیه گهشبینانهكان له‌وباره‌یه‌وه، چونكه ئه‌گه‌ر نرخی نه‌وت بۆ سه‌روی 75 دۆلار به‌رزبێته‌وه ئه‌وا به‌پێی یاسای بودجه‌و له‌ئه‌نجامی حسابكردنی ئهركو پابه‌ندیه‌كانی هه‌ردوولا پێویستده‌كات هه‌رێم پاره بنێرێت بۆ به‌غدا نه‌ك به‌پێچه‌وانه‌وه، چونكه ته‌رخانكراو بۆ پشكی هه‌رێم له‌یاسای بودجه‌دا جێگیره، ئه‌ویش ئه‌گه‌ر به‌قۆستنه‌وه‌ی ده‌سته‌واژه‌ی خه‌رجیی فیعلی له‌ماده‌ی (10) كه‌متریشی نه‌كه‌نه‌وه، به‌ڵام پابه‌ندیی هه‌رێم په‌یوه‌سته نرخی نهوتو داهاته‌كانی تره‌وه، بۆیه له‌كاتێكدا كه‌نرخی نه‌وت نزم بێت ئه‌وه ده‌كرێت جێبه‌جێكردنی یاسای بودجه له‌قازانجی هه‌رێم بێت وه‌ك چه‌ند مانگی ڕابوردو كه به‌داخه‌وه جێبه‌جێنه‌كرا، به‌ڵام ئه‌گه‌ر نرخی نه‌وت به‌رزبێت ئه‌وكات جێبه‌جێكردنی له‌قازانجی به‌غدایه وه‌ك مانگه‌كانی داهاتوو، پێده‌چێت یه‌كێك لهپاڵنهرهكانی ئه‌م هه‌نگاوه‌ی به‌غدا ئێستا ئه‌وه بێت.
٢- به‌رژه‌وه‌ندیی هه‌ردولا ته‌نها به‌و بڕه‌پاره‌یه لێك نادرێته‌وه، پێویسته هه‌رێم به‌رده‌وامبێت له‌جێبه‌جێكردنی یاساكه، ئه‌گه‌ر له‌ڕوی داراییه‌وه زیانیش بكات، به‌ڵام به‌مه‌رجێك بنه‌ما یاسایی‌و دهستوریو داراییه‌كان له‌به‌رچاو بگیرێن، ئه‌گه‌ر ته‌نها قه‌رزه‌كانی بانكی بازرگانیی پاكتاوبكرێن به‌پێی خشتهبهندیهكه له‌سودی هه‌رێمه‌و وه‌ك ئه‌وه‌یه داهاتی بۆ هاتبێت، چونكه مانه‌وه‌ی ئه‌و قهرزهو ئه‌گه‌ری كه‌ڵه‌كه بون سو‌و (فائده) له‌سه‌ری كێشه‌یه بۆ ئێستا‌و ئایندهی هه‌رێم.
سێیه‌م: خاڵه جهوههریهكان:
١- ئه‌گه‌ر هه‌رێم داهاتو خه‌رجیه‌كانی رێكنهخاتهوهو چاكسازیی گهروهیان تێدا نه‌كات، ئه‌وا هیچ شتێك ڕۆڵی ئه‌وتۆی نابێت بۆ چاره‌سه‌ری كیشه‌كانی.
٢- هه‌ریه‌ك لهههرێمو به‌غدا جگه له‌كێشه‌ی بودجه چه‌ندین كێشه‌ی ئاڵۆزی تریان هه‌یه هه‌ربۆیه زۆر چاوه‌ڕوانكراوه هه‌موو بابه‌تێكی ساكار بكرێته كێشه‌یه‌كی ئاڵۆز.
٣- عێراق نه بهعهقڵیهت نه به‌زه‌مینه‌ی سیاسی‌و یاسایی‌و دامه‌زراوه‌یی نه بهپهیكهربهندیی كارگێڕی ده‌وڵه‌تێكی فیدراڵی نییه‌و بڕوایشی پێیی نییه بۆیه ئه‌بێت هه‌میشه چاوه‌ڕوانی كێشه‌ی یه‌ك له‌دواى یه‌ك بین.
٤- به‌غدا زۆربه‌ی ویسته سیاسیه‌كانی به یاسا ڕوپۆش ده‌كات، هه‌رچه‌نده له‌و باره‌یه‌وه كۆڵهواریهكی زۆر به‌حكومه‌ت و پهرلهمانیانهوه دیاره، به‌ڵام بۆشایی لایه‌نی كوردی له‌و ڕوه‌وه گه‌وره‌تره، پێویسته هه‌رێم ته‌نها پشت بهئامرازی سیاسی نه‌به‌ستێت، حیساب بۆهه‌مو یاسا‌و هه‌مو بڕگه‌و ده‌سته‌واژه‌یه‌ك بكات، چونكه ویستی سیاسی چ به ئه‌رێنی یان نه‌رێنی هه‌میشه پێویستی به ڕوپۆشی یاسایی هه‌یه، عادل عبدالمهدی له ساڵی 2019 سه‌باره‌ت بهپشكی هه‌رێم به‌رده‌وام به‌وه به‌رپه‌رچی نه‌یاره‌كانی ده‌دایه‌وه كه یاسای بودجه‌ی جێبه‌جێكردوه.. زۆر و زۆر بابه‌تی تر هه‌ن كه پێویستی ده‌كه‌ن له‌سه‌ر هه‌رێم به‌ته‌واوی به‌خۆیدا بچێته‌وه، به‌تایبه‌تی لهڕێكهوتن و په‌یوه‌ندیه دارایه‌كانی له‌گه‌ڵ به‌غدا و له یاساكانی ئه‌و بواره‌دا.