ڕوونبین
بەهۆی پێشبینیەکانی باشتر بونی خواست لەسەر سوتەمەنی لە ئەوروپا،چین و ولایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا، کە بەهۆی بەرزبوونەوەی بەکارهێنانی پێکوتەی کۆڤید و سوککردنی بەربەستەکانی بەردەم بڵاوبونەوەی ڤایرۆسەکە.
سەرلەبەیانی ئەمرۆ هەینی ٢٠٢١/٦/١١ نرخی نەوتی خاوی برێنت بۆ گرێبەستە دواخراوەکان بەرزبوویەوە بۆ ٧٢.٧٣ دۆلار و پاشتر بۆ سەرو ٧٣ دۆلار بەرزبوویەوە کە بەرزترین ئاستە لە مانگی ئایاری ٢٠١٩ وە .
هەروەها گرێبەستی دواخراوی خاوی رۆژاوای تەکساس بەرمیلی بە ٧٠.٤٦ دۆلار مامەڵەی پێوەکرا و پاشتر لە دوای نیوەڕۆدا بۆ ٧١.١٥ دۆلار بەرزبوویەوە ئەمیش بەرزترین ئاسیە لە مانگی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ ەوە.
بانکی گۆڵدمان سەچس Goldman Sachs کە بانکێکی وەبەرهێنانی ئەمەریکایە پێشبینی دەکات نرخی خاوی برێنت ئەم هاوینە بۆ ٨٠ دۆلار بەرز ببێتەوە. بانکەکە پێی وایە بەهۆی زۆر بەکار هێنانی پێکوتەی کۆڤیدەوە چالاکی ئابووری زیاد دەبێت.
ئاژانسی نێودەوڵەتی وزە لە ڕاپۆرتی مانگانەیدا دەڵێت ” وڵاتانی ئۆپیک پلەس پێویستیان بە زیادکردنی بەرهەم هەیە تاوەکو خواست لەسەر نەوت تاوەکو لە پێش کۆتایی ساڵی ٢٠٢٢ دا بگەیەننە ئاستی پێش بڵاوبوونەوەی کۆڤید ١٩”.
هەروەها ڕێکخراوی چاودێری وزە کە بنکەکەی لەپاریسە دەڵێت “ئۆپیک پلەس پێویستی بەکردنەوەی زیاتری بەلوعەکەیە بۆ ئەوەی پارێزگاری لە دابینکردنی نەوتی پێویست بۆ بازاڕەکانی جیهان بکات”.
هەروەها دەڵێت: زیادبوونی خواستی بەردەوام و سیاسەتی کورتخایەنی وڵاتان یەک ناگرێتەوە لەگەڵ داوای ئازنسی نێودەوڵەتی وزەدا کە داوای کۆتایهێنان بە پشتگیری نەوت، گاز و خەڵوز دەکات”.
ئاژانسی نێودەوڵەتی وزە دەڵێت ” لەساڵی ٢٠٢٢ دا وڵاتانی ئۆپیک پلەس کە پێکهاتوون لە ٢٤ وڵار بەسەرکردایەتی سعودیە و ڕوسیا بواری ئەوەیان هەیە لە سەروئەو ئامانجەی دیاریانکرد بۆ بەرهەم لە حوزەیرانی ٢٠٢١- ئازار ٢٠٢٢رۆژانە بەرهەم بەڕێژەی ١،٤ ملیۆن بەرمیل زیادبکەن “.
شیکەرەوەکانی ئەی ئێن زێد ANZ ریسێرچ لە یاداشتێکدا نیشانی دەدەن جوڵە و هاروچۆ لە ڕێگاوبانەکانی ئەمەریکا و زۆرێک لە وڵاتانی ئەوروپا گەشتووەتەوە ئاستی پێش کۆڤید ١٩ ئەمەش هاندەرێکی باشە.
شیکەرەوەکانی ئەی ئێن زێد ANZ دەڵێن” بازاڕی سوتامەنی فرۆکەش بوژاوەتەوە و باش بوونی بەخۆوە دیوە”. بەپێی زانیارییەکانی ڕێکخراوی ئەوروپی بۆ سەلامەتی گەشتی ئاسمانی ناسراو بە ئیرۆ کۆنترۆڵ Eurocontrol، لە ماوەی دوو هەفتەی ڕابووردوودا هاتوچۆی فڕۆکەوانی لە ئەوروپا بەڕێژەی ١٧٪ زیادی کردووە. وەرزی گيستوو گوزار لە ئەوروپا و ئەمەریکا دەستی پێکردووە لەم وەرزەدا بەهۆی زیاد بوونی گەشتەکان و بەرزبوونەوەی گەرماوە خواست لەسەر سوتەمەنی زیاد دەبێت.