شڤان کوردی/ ئەندازیاری نەوت
حه‌وت خوشك (Seven Sisters)، حه‌وت كۆمپانیا، دوو وڵاتى زلهێزى دنیا كۆنترۆڵى 85%ى وه‌به‌رهێنانى نه‌وتى جیهانیان كردبوو، دیكتاتۆریان دروستده‌كرد و هه‌ر خۆشیان بهچۆكیاندا ده‌هێنا، ئێستاش وڵاته هه‌ژاره‌كان هه‌ژارتر ده‌كه‌ن و ده‌وڵه‌مه‌نده‌كانیش ده‌وڵه‌مه‌ندتر ده‌كه‌ن، ڕێچكهیهكیان شكاندووه كه دواى زیاتر له سه‌ده‌یه‌ك ئێستا وڵاتانى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست خه‌ریكه پێیدا ده‌ڕۆن….ئه‌مه به‌شێكه له چیرۆكى حه‌وت كۆمپانیاى زلهێزى جیهان كه به “حه‌وت خوشكه‌كه” ناسراون و كۆنترۆڵى وه‌به‌رهێنان نه‌وتییان له جیهاندا كردووه.
چیرۆكى ئه‌م حه‌وت زه‌به‌لاحه یه‌ك چیرۆك نییه، به‌ڵكو حه‌وتى چیرۆكى جیاوازه كه له قۆناغێكدا یه‌كده‌گرێته‌وه و ئه‌بێته یه‌ك چیرۆك، به‌ڵام چیرۆكێك كه جیهان ده‌باته قۆناغێكى نوێوه، ئه‌م حه‌وت كۆمپانیایه بریتین له: كۆمپانیاى (ئه‌نگلۆ-ئیرانیهن) كه له ساڵى 2000 ناوه‌كه‌ى گۆڕاوه بۆ (بریتش پێترۆڵیه‌م)، كۆمپانیاى (گۆڵف ئۆیڵ) كه ئێستا به‌شێكه له كۆمپانیاى (شیڤرۆن)، كۆمپانیاى (رۆیهڵ ده‌چ شێڵ)، كۆمپانیاى ستاندرد ئۆیه‌ڵ كمپانى ئۆڤ كێلیفۆرنیه كه له ساڵى 1984ه‌وه ناوه‌كه‌ى گۆڕاوه بۆ كۆمپانیاى (شیڤرۆن)، كۆمپانیاى (ستاندرد ئۆیه‌ڵ كمپانى ئۆڤ نیوجرسى) كه له ساڵى 1999ه‌وه بووه‌ته كۆمپانیاى (ئیكسۆن مۆبیل)، كۆمپانیاى (ستاندرد ئۆیه‌ڵ كمپانى ئۆڤ نیویۆرك) كه له 1999ه‌وه بووه‌ته به‌شێك له ئیكسۆن مۆبیڵ، تێكسهكۆ كه له ساڵى 2001ه‌وه بووته به‌شێك له كۆمپانیاى (شیڤرۆن)، ئه‌م كۆمپانیایانه سه‌رجه‌میان یان به‌ریتانین یاخود ئه‌مریكى، ئێستا پاش ئه‌و گۆڕانكارى و یهكگرتنانهى كه به درێژاى ده‌یان ساڵ به‌سه‌ریاندا هاتووه ناوه‌كانیان بریتییه له: ئیكسۆن مۆبیل، شیڤرۆن، بریتش پێترۆڵیه‌م و شێڵ له چوارچێوه‌ى چوار كۆمپانیادا وه‌به‌رهێنانى نه‌وتى ده‌كه‌ن.
حه‌وت خوشكه‌كه چۆن ده‌ستیان به‌سه‌ر نه‌وتى جیهاندا گرت؟
پاش ئه‌وه‌ى هه‌ریه‌كه له كۆمپانیاكانى ڕۆیاڵ ده‌چ شێڵ و ئه‌نگلۆ ئێرانیهن كمپانى و ستاندارد به‌شێوه‌یه‌كى به‌رچاو گه‌شه‌یان كرد و ده‌ستیان به‌سه‌ر ته‌واوى نه‌وتى جیهاندا ده‌گرت، ڕێككه‌وتنى نه‌وتیان ده‌كرد، وه‌به‌رهێنانیان ده‌كرد و سامانیان كۆده‌كرده‌وه جیهان خه‌ریكبوو ده‌چووه قۆناغێكى جیاوازه‌وه به‌شێوه‌یه‌ك هه‌ریه‌كه له‌م كۆمپانیایانه له‌ڕووى ئابوورییه‌وه زیاتر و زیاتر گەشەی ده‌كرد، بۆ نمونه كۆمپانیاى ستاندهرد كه له‌لایه‌ن بازرگانى ئه‌مریكى ولیام ڕۆكێفلهرهوه دامه‌زرابوو ده‌ستى به‌سه‌ر 90%ى ته‌واوى نه‌وتى ئه‌مریكادا گرت، ئیتر یاسا سنوورێكى بۆ ئه‌م فراوانخوازییانهى ئه‌م كۆمپانیایانه دانا، به‌شێوه‌یه‌ك پاش چه‌ندین ساڵ گه‌شه دادگاى ئه‌مریكا به تاوانى “ئه‌نجامدانى ڕێككه‌وتنى نایاسایی بۆ قۆرخكارى بازاڕ” كۆمپانیاى ستانداردى وه‌ستاند له كاركرد، له ئه‌نجامدا پارچه‌پارچه‌بوو بۆ 34 كۆمپانیا، هه‌ردوو كۆمپانیاى (ئیكسۆن) و (مۆبیل) یه‌كێك بوون له‌و 34 كۆمپانیایه، كه دواتر له ساڵى 1999 یه‌كیان گرت و كۆمپانیاى (ئیكسۆن مۆبیل)یان لێ دروستبوو.
گۆڕ‌انى دۆخى ئه‌م كۆمپانیایانه بابه‌ته‌كانى گۆڕى بۆیه هه‌ریه‌كه له هێنری دیتێردینگ، نوێنه‌رى كۆمپانیاى ڕۆیاڵ ده‌چ شێڵ، ولیام ڕۆكێفلهر، خاوه‌نى كۆمپانیاى ستاندارد و جۆن کدمانی، نوێنه‌رى كۆمپانیاى ئه‌نگلۆ ئێرانیان ئۆیه‌ڵ له سكۆتله‌ندا له ساڵى 1928 كۆبوونه‌وه‌یه‌كى نهێنیان ئه‌نجامدا، ڕێككه‌وتنێك كه نه له‌سه‌ر كاغه‌ز نووسرا و نه هه‌رگیز تۆماركرا، ته‌نیا ڕێككه‌وتنى زاره‌كى نێوان سێ بازرگانى نه‌وت و نوێنه‌ره‌كانیان بوو، ناوه‌ڕۆكى ئه‌م رێككه‌وتنه بریتی‌بوو له هاوبه‌شیكردن و كاركردنى پێكه‌وه‌یی له بوارى وه‌به‌رهێنانى نه‌وتى له جیهاندا به‌شێوه‌یه‌ك ركابه‌رییه‌كانیان ببنه هۆكارى سه‌ركه‌وتنیان و دڵى یاساى وڵاته‌كانیشیان ڕازیبكه‌ن، سه‌یر و سه‌مه‌ره‌یی ئه‌م رێككه‌وتنه ته‌نیا له‌وه‌دا نه‌بوو كه به‌ڵگه‌ى نه‌بوو، به‌ڵكو له‌وه‌دا بوو كه هێنده به نهێنى كرا تاوه‌كو 20 ساڵ دواى كردنى هیچ كه‌سێك له ده‌وڵه‌ت و بازرگانه‌كانى جیهان پێیان نه‌زانى، به‌ڵام پاش ئه‌م ماوه درێژه ئاشكرابوو و له‌گه‌ڵ ئاشكرابوونى ئه‌م ڕێككه‌وتنه هه‌ریه‌كه له كۆمپانیاكانى گه‌ڵف، شیڤرۆن، تێكساكۆ، مۆبیل هاتنه پێشه‌وه و ئیتر حه‌وت خوشكه‌كه به‌ته‌واوه‌تى كه‌وتنه گه‌شه و له ساڵى 1945 تاوه‌كو ساڵى 1975 ده‌ستیان به‌سه‌ر وه‌به‌رهێنانى نه‌وتى جیهاندا گرت و ئێستاش ئه‌و چوار كۆمپانیایه‌ى كه له‌م حه‌وت خوشكه ماونه‌ته‌وه به‌هه‌مانشێوه كۆنترۆڵى به‌شێكى دیارى وه‌به‌رهێنانى نه‌وتى جیهانیان كردووه و ركابه‌رى ئۆپیك ده‌كه‌ن.
ئه‌نتۆنى سامپسن، نووسه‌رى به‌ریتانى له ساڵى 1975 كتێبى “حه‌وت خوشكه‌كه”ى نووسى و له كتێبه‌كه‌دا وه‌ك “باندێكى قۆرخكار” ناوى ئه‌م حه‌وت كۆمپانیایه‌ى برد كه ده‌ستیان به‌سه‌ر نه‌وتى جیهاندا گرتووه، ئه‌م ده‌سته‌واژه‌یه بوو به به‌شێك له‌م كۆمپانیایانه، به‌ڵام به‌كارهێنانى هه‌مان ده‌سته‌واژه بۆ ئه‌م كۆمپانیایانه له فیلمى “Mad Max 2: The Road Warrior” كه له ساڵى 1981 به‌رهه‌مهێنرا له‌باره‌ى قه‌یرانى وزه ده‌كات له جیهاندا زۆر ئه‌م ده‌سته‌واژه‌یه‌ى برده ناو خه‌ڵكه‌وه، به‌شێوه‌یه‌ك “باندى قۆرخكار” بوو به ناسنامه‌ى ئه‌م كۆمپانیایانه.
ئه‌م حه‌وت خوشكه به‌رده‌وامبوون له هه‌ڵلوشینى به‌رهه‌مى نه‌وتى جیهان به‌تایبه‌تى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست، تاوه‌كو ڕۆژگار تێپه‌ڕى و ڕێككه‌وتنى دروستبوونى ڕێكخراوێكى نوێكرا به‌ناوى ئۆپیك، پاش كۆبوونه‌وه‌یه‌كى چه‌ند ڕۆژه له‌نێوان: عێراق، ئێران، سعودیه و ڤێنزوێلا له ساڵى 1960 ڕێكخراوى ئۆپیك دروستبوو، هه‌رچه‌نده حه‌وت خوشكه‌كه شه‌ڕیان له‌دژى ئۆپیك ڕانه‌گه‌یاند و پێیانوانه‌بوو كه ڕۆژگارێك دێته پێشه‌وه ئۆپیك هه‌ژموونیان كه‌مده‌كاته‌وه و وڵاتان پیشه‌سازى نه‌وتى خۆیان خۆماڵى ده‌كه‌ن، به‌ڵام هه‌ر ئه‌م ڕێكخراوه بووه هۆكارى كه‌مكردنه‌وه‌ى هه‌ژموونیان و ركابه‌ره سه‌ره‌كییه‌كه‌یان.
پاشماوه‌كانى حه‌وت خوشكه‌كه چۆن چاره‌نووسى سیاسییه‌كان ده‌گۆڕن؟
ڤلادیمێر لینین، سه‌ركرده‌ى شۆڕش و سیاسه‌تمه‌دارى ڕوسى له‌باره‌ى په‌یوه‌ندى ئابوورى و سیاسه‌ته‌وه ده‌ڵێت: “سیاسه‌ت بێخه‌وشترین ده‌ربڕینى ئابوورییه”، ئه‌م قسه‌یه‌ى لینین له هاوكێشه‌ی ئه‌و كۆمپانیایانه‌ى كه وه‌ك میراتى حه‌وت خوشكه‌كه ماونه‌ته‌وه زۆر دروسته، چونكه ئه‌م كۆمپانیایانه ئێستا له جیهاندا ڕه‌گى خۆیان داكوتاوه و به‌هۆى پێگه ئابوورییه بههێزهكهیانهوه مامه‌ڵه‌ى سیاسى گه‌وره ده‌كه‌ن.
پێگه‌ى (ساوت مهیبى)، ڕ‌اپۆرتێكى له‌باره‌ى ورده‌كارى چۆنیه‌تى گۆڕینى سیستمه سیاسییه‌كان له‌ڕێگه‌ى ئه‌م كۆمپانیا نه‌وتیانه‌وه بڵاوكردووه‌ته‌وه كه تێیدا هاتووه، “حه‌وت خوشكه‌كه له سه‌رده‌مى زێڕ‌ینى خۆیاندا باڵانسى هێزیان له وڵاتاندا ده‌گۆڕى و له ئێستاشدا میراتگره‌كانیان هه‌مان كار ده‌كه‌ن، له ڕابردوودا پاڵپشتى خێزانه فه‌رمانڕه‌واكانى سعودیه، ئێرانیان كرد و كردنیانه خێزانى فه‌رمانڕه‌واى به‌هێز، له لیبیا پاڵپشتى ڕژێمه‌كانیان كرد و دواتر هه‌رخۆشیان بوونه هۆكارى ڕووخاندنى، له‌كاتى شه‌ڕى عێراق و ئێران‌دا كارێكیان كرد كه عێراق بێهێزبێت ئه‌وه‌بوو ڕووخانى ڕژێمهكهى سه‌دام حسێنى به‌دوادا هات، له‌به‌ر ئه‌وه ده‌كرێت بڵێین له‌و ڕێككه‌وتنه‌ى كه له 28ى ئابى ساڵى 1928 كردیان له سكۆتله‌ندا تاوه‌كو ئێستا بۆ یه‌ك ساتیش له پیلانداڕشتن نه‌وه‌ستاون”.
له ڕاپۆرته‌كه‌دا ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ڕوو، “ڕه‌نگه كه باس له‌م كۆمپانیایانه ده‌كرێت ته‌نیا ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست به مێشكى هه‌موواندا بێت، به‌ڵام ڕاستیه‌كه‌ى ئه‌وه‌یه شه‌ڕى راسته‌قینه‌ى نه‌وت و سیاسه‌تى ئه‌م كۆمپانیایانه له ئه‌فریقایه، چونكه هه‌ر ئه‌مانه‌بوون كه دیكتاتۆرێكیان له گابۆن خسته سه‌ر ته‌ختى ده‌سه‌ڵات، نه‌یانهێشت نه‌وت خۆماڵى بكرێت له جه‌زائیر و به شه‌ڕ و گه‌نده‌ڵى ئه‌و وڵاته‌یان به‌چۆكدا هێنا، ڕه‌نگه نه‌وتى شارى لاگۆسى نه‌یجیرى بچێته ته‌نكه‌ره‌وه و ڕه‌وانه‌ى ده‌ره‌وه بكرێت، به‌ڵام هێشتا هاوڵاتییهكانى به‌ده‌ست بێ نه‌وتییه‌وه ده‌ناڵێنن”.
“حه‌وتى خوشكى نوێ” له‌دایكبوون
پاش ئه‌وه‌ى بۆ ماوه‌ى چه‌ندین ساڵ ئه‌م حه‌وت خوشكه توانیان هه‌ژموونى خۆیان بسه‌پێنن، له‌دایكبوونى ئۆپیك و گه‌شه‌كردنى له ماوه‌ى 10 ساڵدا هه‌ژموون و فراوانخوازییهكانى ئه‌م كۆمپانیایانه‌ى سنووردار كرد، به‌ڵام ڕیشهكێشى نه‌كرد، پێگه‌ى فاینانشیه‌ڵ تایمزى به‌ریتانى ڕ‌اپۆرتێكى له‌سه‌ر حه‌وت خوشكه نوێیه‌كه بڵاوكردووه‌ته‌وه كه ئێستا ده‌یانه‌وێت كۆنترۆڵى نه‌وتى جیهان بگرنه ده‌ست و جێگه‌ى حه‌وت خوشكه كۆنه‌كه بگرنه‌وه كه تێیدا هاتووه، “میراتى حه‌وت خوشكه‌كه‌ى جاران كه پێكهاتووه له: ئیكسۆن مۆبیل، شیڤرۆن، بریتش پێترۆڵیه‌م، ڕۆیاڵ ده‌چ شێڵ هه‌رچه‌نده ڕیشه‌یان به‌هێزه و گۆڕانكارى سیاسى و ئابوورییان له‌ده‌سته، به‌ڵام ورده ورده ڕكابه‌رییان بۆ په‌یدا بووه و حه‌وت خوشكى نوێ هاتونه‌ته مه‌یدانه‌كه‌وه كه بریتین له كۆمپانیاكانى: ئارامكۆى سعودى، گازپڕۆمى ڕوسى، CNPCى چینى، NIOC ئێرانى، PDVSAى ڤه‌نزوێلایی، Petrobrasى به‌ڕازیلى وPetronasى مالیزى، ئه‌مانه ئێستا كۆنترۆڵى یه‌ك له‌سه‌ر سێى وه‌به‌رهێنانى نه‌وتى جیهانیان له‌ده‌ستدایه”.
ڕۆبن وێست، به‌ڕێوه‌به‌رى كۆمپانیاى PFC كه كۆمپانیایه‌كى ڕاوێژكارییه له‌بوارى پیشه‌سازى وزه‌دا ده‌ڵێت: “هۆكارى به‌هێزى حه‌وت خوشكه كۆنه‌كه بریتیه له‌وه‌ى كه خۆیان یاساكانیان داده‌ڕشت و خۆیان كۆنترۆڵى بازاڕى نه‌وت و پیشهسازییهكهشیان كردبوو، به‌ڵام ئه‌م حه‌وت خوشكه‌ى ئێستا یاساكان داده‌ڕێژن و كۆمپانیا نێوده‌وڵه‌تییه‌كانى بوارى نه‌وت یاساكان جێبه‌جێ ده‌كه‌ن”.
له ڕاپۆرته‌كه‌دا ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ڕوو، “به‌پێى ئه‌و شیكارییه ئابوورییانه‌ى كه له‌به‌رده‌ستدان له 40 ساڵى داهاتوودا 90%ى خستنه‌ڕووى نه‌وت ده‌كه‌وێته ده‌ستى وڵاته تازه پێگه‌یشتووه‌كان، هه‌ربۆیه گۆڕانكارییه‌ك له هاوسه‌نگى هێزى ئه‌م كۆمپانیایانه‌دا دێته كایه‌وه كه پێشتر هه‌رگیز ڕووینه‌داوه له‌م بابه‌ته‌شدا كۆمپانیاى ئارامكۆى سعودى پشكى شێرى به‌رده‌كه‌وێت”.