ڕوونبین
بۆ مانگی چوارەمە لە سەر یەک ڕێکخراوی ڕوونبین زانیاری لەسەر نەوتی بارکراوی هەرێم لە بەندەری جیهانی تورکیا بڵاو دەکاتەوە، بە پێی ئەو داتایانەی لەبەردەستی ڕوونبینە لەمانگی نیساندا کڕیارانی نەوتی خاوی هەرێم بڕی ١١٫٦٨٤٫٢١٣ بەرمیل نەوتیان لە بەندەری جیهانی تورکیا بارکردووە. ئەم بڕانە تەنها نەوتی بارکراوی کەشتییەکانە، بەمانای کۆی بەرهەم و فرۆشی نەوتی هەرێم نایەت.
لەو مانگەدا بڕی ٢٠ کەشتی قەبارە جیا بارکراون و سەرجەم ١٠ کۆمپانیا کڕیاری نەوتی هەرێم بوون. نەوتی هەرێم بۆ ٧ وڵات ڕۆشتووە کە جگە لە مالیزیا سەرجەمیان لە ئەوروپا بووە.
لە مانگی نیساندا زۆرترین نەوتی هەرێم KBT بۆ ئیتالیا ڕۆشتووە کە بڕی ٤٫٧٠٧٫٣٠٨ بەرمیل بووە، دەکاتە ڕێژەی ٤٠٪ و پاش ئەو یۆنان دێت بەپلەی دووەم بڕی ٣٫٣٧٦٫٩١٥ بەرمیلی بۆ چووە رێژەی ٢٩٪ هەروەها لەپلەی سێهەم دا کرواتیا دێت کە ٩٩٩٫٩٩٨ بەرمیل ڕێژەی ٩٪ و پاشتر ئیسرائیل، ئیسپانیا،ڕۆمانیا و مالیزیا دێن.
بۆ بینینی خشتەکە لێرە کرتە بکە:
خشتەی نەوتی بارکراوی هەرێم لەبەندەری جیهان- مانگی نیسان-٢٠٢١
ڕێکخراوی ڕوونبین بۆ شەفافییەت لە پرۆسەکانی نەوت بەردەوام لە ساڵی نوێ وە مانگانە خشتەی ناوی کڕیارانی نەوت وناوی کەشتی و بڕی نەوتی بارکراو، بەرواری بارکردن و شوێنی گەشتنی نەوتی هەرێم بڵاو دەکاتەوە. هەروەها بە چەند خشتەیەک نەوتی بارکراوی ساڵانی ڕابوردوشی بڵاو کردووەتەوە.