ڕوونبین
ڕۆژی دووشەممە ٢٠٢١/٤/٢٦ کۆمپانیای دانە گاز لە ڕاگەیەنراوێکدا دەستپیکردنەوەی پەرەپێدانی کێڵگەی گازی کۆرمۆری ڕاگەیاند، بەپێی ڕاگەنەراوەکە سەرمایەگوزاری زیاتر لە کێڵگەکەدا دەکرێت بۆ ئەوەی ئاستی بەرهەم لەماوەی دووساڵدا بەڕێژەی ٥٧٪ زیادبکات و بەرهەمی کێڵگەکە لە ٤٤٠ ملیۆن پێ سێجاوە بۆ ٦٩٠ ملیۆن پێ سێجا بەرزبکاتەوە.
بەپێی گرێبەستێک کە حکومەتی هەرێم پێشتر لەگەڵ دانە گاز و هاوپشکەکانی کردویەتی ڕۆژانە تەنها بڕی ٣٠٥ ملیۆن پێ سێجای پێوانەیی بەبێ ئەوەی پارەبدات لە پێرڵ پەترۆلیۆم وەردەگرێت وە هەر بڕە زیادەیەکی تری گاز کە لە کێڵگەی کۆرمۆر وەری دەگرێت دەبێت لە کۆمپانیاکەی بکڕێتەوە. لە ئێستادا وەزارەتی سامانە سروشتییەکان رۆژانە بڕی ٤٤٠ بۆ ٤٤٥ ملیۆن پێ سێجای پێوانەیی لە کێڵگەی کۆرکۆر وەردەگرێت لەم بڕە ١٣٥ بۆ ١٤٠ ملیۆن پێ سێ جا لە کۆمپانیاکانی گاز دەکڕێتەوە ، بەهەمان شێوە دوای ٢ ساڵی تر کە بەرهەمی کێڵگەکە زیاد دەکات هەموو ئەو بڕە زیادکراوە بە پارە بە هەرێم دەفرۆشرێت، ئەمە جگە لە بەرهەمی کێڵگەکە لە کۆندێنسێت و گازی شڵی ماڵان کە کۆمپانیاکانی بەرهەم هێن ( پێرێڵ ) خاونداری دەکەن و بۆ خۆیانی دەفرۆشن.
دەقی راگەیەنراوەکەی دانە گاز:
دانەگاز ، كە پێشەنگی كۆمپانیای تۆماركراوی بەرهەمهێنانی گازە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ، لەگەڵ كۆمپانیا هاوبەشەكەی “نەوتی هیلال ” كە كۆنترین كۆمپانیای تایبەتی نەوت و گازە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ، ڕایان گەیاند كە بە تەواوەتی دەستیان كردۆتەوە بە فراوانكردنی پرۆژەی وێستگەی كۆرمۆر لە هەرێمی كوردستانی عێراق كە كۆمپانیاكان پێكەوە بە ناوی كۆنسۆرتیۆمی (پێرڵ پترۆلیۆم)ەوە سەرپەرشتی دەكەن. ئەم پرۆژەیە KM250 پێکدێت لە وەبەرهێنانی (٦٠٠) ملیۆن دۆلاری دیكەیە بۆ زیادكردنی بەرهەمی ڕۆژانە بە بڕی ٢٥٠ ملیۆن پێ سێجا كە لە ئێستادا زۆر پێویستە بۆ وێستگەكانی كارەبا. كار كردن لەپرۆژەكە بە هۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوە بۆ ماوەیەك وەستابوو بەڵام لە ئێستادا پرۆژەكە دەستی بەکارکردووەتەوە تاوکو بتوانرێت پلانی زیادکردنی بەرهەم جێبەجێ بکرێت لە نیسانی ٢٠٢٣ دا، دوای ئەوەی ڕێككەوتن كرا لەگەڵا هەریەك لە حكومەتی هەرێمی كوردستان و بەڵێندەرەكە بۆ هەڵگرتنی باری(القوە القاهرە) .
بە پێی گرێبەستێكی فرۆشتنی گاز كە لە ئازاری ٢٠١٩ مۆر كرا لەگەڵ وەزارەتی سامانە سروشتیەكانی حكومەتی هەرێم ، پێرڵ پترۆلیۆم هەڵدەستێت بە دابینكردنی گازی زیاتر بۆ ئیشپێكردنی وێستگەكانی كارەبا بە سووتەمەنیەك كە نرخەكەی هەرزانە و لە ڕووی ژینگەشەوە خاوێنترە هەروەها دەبێتە هۆی زیادكردنی ئاستی بەرهەمهێنانی كارەباش. لە ئێستادا ئەو گازەی ئەو دوو کۆمپانیا بەرهەمی دەهێنێت بەکاردێت بۆ بەرهەم هێنانی زیاتر لە ٨٠٪ی كارەبای هەرێمی كوردستان.
ئێستا تێکڕا ئاستی بەرهەمهێنانی گازی سروشتی لە وێستگەی كۆرمۆر ٤٤٠ ملیۆن پێ سێجایە لە ڕۆژێكدا لەگەڵ ١٥,٧٠٠ بەرمیل كۆندێسەیت لە ڕۆژێكدا و هەروەها ڕۆژانە (١,٠٢٠) تۆن گازی شل بەرهەم دەهێنرێت لەو کێڵگەیە. هەمووی بەیەکەوە ڕۆژانە ١١٠,٤٠٠ بەرمیل هاوتای نەوت بەرهەم دەهێنرێت، ئەمەش وایلێدەکات ببێت بەگەورەترین وەبەرهێنانی كەرتی تایبەتە لە پرۆژەی گاز لە عێراق. پلان دانراوە بۆ بەهێزکردنی بەرهەمهێنانی پڕۆژەی کۆرمۆر بەزیادکردنی یەکەیەکی تر بەتوانای ٢٥٠ ملیۆن پێ سێجا پێوانەیی، کە دەبێتە هۆی زیادکردنی کۆی بەرهەمهێنانی گاز لەپرۆژەکەدا بۆ نزیکەی ١ ملیار پێ سێجا لەڕۆژێکدا تا ساڵی ٢٠٢٤ .
كۆی وەبەرهێنان لە پرۆژەكەتا ئێستا ٢ ملیار دۆلاری تێپەڕاندووە، تا ئەمرۆ کۆی ٣٣٢ ملیۆن بەرمیل هاوتای نەوت بەرهەم هاتووە كە بووەتە هۆی بەرهەمهێنانی کارەبا بە گازی سروشتی و پاشەکەوتکردنی داهاتێکی بۆ هەرێمی كوردستان و عێراق بە گشتی، هەروەها سودی ئابوری بەناوچەکە گەیاندووە. هەروەها توانراوە ڕێ لە بڵاوبوونەوەی ٤٣ ملیۆن تۆن گازی دوەوم ئۆكسیدی كاربۆن بگیرێت لەڕێی گوێزانەوەی سووتەمەنیشل ئەمەش ڕۆڵی ئەرێنی هەبوو لە مامەڵەکردن لەگەڵ کێشەی گۆڕانی کەشوهەوای جیهانی و کەمکردنەوەی پیسبوونی هەوا لەسەر ئاستی ناوخۆ (هەرێم).
سەرۆكی جێبەجێكاری نەوتی هیلال و سەرۆكی دەستەی كارگێَڕی دانەگاز مجید جعفر ڕایگەیاند “پاش تێپەڕبوونی ساڵێك بەسەر دواكەوتن بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوە خۆشحاڵین بە دووبارە دەسەپێكردنەوەی پرۆژەی فراوانكردنی KM250 بۆ وەبەرهێنانی ٦٠٠ ملیۆن دۆلار و زیادكردنی بەرهەمهێنانی گاز بەنزیکەی ٦٠% لە ماوەی دوو ساڵی داهاتوو كە ئەمەش هاوکارت زاتر بەرهەمهێنانی كارەبا دەكات لە هەرێمی كوردستان. سەرەڕای ئەو بەربەستانەی ساڵی ڕابردوو ڕووبەڕووی تەواوی جیهان بوویەوە ئێمە توانیمان پارێزگاری لە پرۆژەكەمان بكەین و بەرهەمهێنان زیاد بكەین و سوپاسی كارمەندان و حکومەتی هەرێم دەكەین بۆ ئەرك و ماندوو بوون و پاڵپشتی كردنی پرۆژەكە.
دكتۆر پاتریك ئەڵمان- وارد ، سەرۆكی جێبەجێكاری دانەگاز ڕایگەیاند “لەگەڵ هاوبەشەكانمان لە پێرڵ پترۆلیۆم خۆشحاڵین بەوەی كە دەتوانین وەبەرهێنانی زیاتر بكەین لە سێكتەری گازی هەرێمی كوردستانی عێراق و دەستەبەر كردنی سووتەمەنیەكی پاكتر و متمانە پێكراو و پاڵپشتی كردنی گەشەسەندنی ئابوری ناچەکە . وەرگرتنی شایستە داراییەكانمان بەشێوەیەکی بەردەوام و لە كاتی خۆیدا زیاتر متمانەمان پێدەبەخشێت بۆ بەردەوامی دان بە وەبەرهێنان كە لە ئێستادا پێ دەنێینە قۆناغی دووەمی فراوانكردنی كۆرمۆر، كە لە ژێر پرۆتۆكۆلی توندی تەندروستی جێبەجێ دەكرێت بۆ دڵنیابوون لە سەلامەتی كارمەندان و دابینكارانی خزمەتگوزاری”.
پرۆژەی گازی كوردستان لە ساڵی ٢٠١٧ دامەزرا كاتێك دانەگاز و نەوتی هیلال گرێبەستێكیان لەگەڵ حكومەتی هەرێم مۆر كرد بۆ بەدەستهێنانی مافی تایبەت بە هەڵسەنگاندن، پەرەپێدان، بەرهەمهێنان، بە بازاڕكردن و فرۆشتنی بەرهەمە نەوتیەكان لە هەردوو وێستگەی كۆرمۆر و چەمچەماڵ لە هەرێمی كوردستانی عێراق. بەرهەم هێنانی گاز لە پرۆژە نوێکە دوای تێپەڕبوونی ١٥ مانگ دەسستی پێکرد، لە تشرینی یەکەمی ٢٠٠٨ وە ئەمەش رێكۆردێكی پێوانەیی تۆمار كرد لە كەرتی پیشەسازی. ساڵی ٢٠٠٩ كۆنسۆرتیۆمی پێرڵ پترۆلیۆم پێكهێنرا لە لایەن هەریەك لە دانەغاز و نەوتی هیلال وەك خاوەن پشك و هەریەك لە کۆمپانیاکانی OMV و MOL و RWE بە ڕێژەی ١٠٪.
ژمارەی کارمەندانی هەمیشەیی كە بەشێوەیەکی بەردەوام لە پرۆژەكە كاردەكەن لە ٥٠٠ كەس زیاترە و ئێستا ٨٠% یان خۆماڵین لە نێویاندا پۆستی باڵای بەڕیوەبردنی تێدایە. هەروەها كۆمپانیاكان پرۆژەی پەرەپێدانی کۆمەڵایەتی جێبەچێ دەکەن بۆ هاوکاری خەڵکی ناوچەکەو پاڵپشتی كردنیان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی فایرۆسی كۆرۆنا بە دابینكردنی ئامێری هەناسەدان و پاكژكردنەوە و كەلوپەلی خۆپاراستن. هەروەها پاڵپشتی كردن لە ڕووی پەروەردە و تەندروستی و دابینكردنی كارەبا و هاوكاری تری مرۆیی بۆ خەڵكی ئاوارە و بێ دایك و باوك. ئەم دەسپێشەخەریانە پاڵپشتی خەڵكی ناوچەكە دەكات بۆ باشتر كردنی ئاستی گوزەرانیان لە ڕووی ژیان و خۆشگوزەرانی و ئاسایش و سەقامگیری و زیادکردنی ئاستی داهاتی تاكەكەس.