ڕوونبین
ئێمە لە ڕێکخراوی ڕوونبین بۆ شەفافییەت لە پرۆسەکانی نەوتە لە هەوڵێکی نوێماندا بۆ خزمەتی شەفافییەت بەشێکی تایبەتمان لێرە لەسەر پێگەی ڕێکخراوەکە کردووەتەوە لەژێر ناوی“نەوتی بارکراوی هەرێم “.
لەم بەشەدا هەوڵ دەدەین داتاکانی ڕابوردو ئێستا و داهاتوو سەبارەت بە بڕی ئەو نەوتەی هەرێمی کوردستان لە بەندەری جیهانی تورکی بار کراوە و دەکرێت لەگەڵ ناوی کەشتییەکە، بڕەکەی ، ناوی کڕیار، ئەو شوێن و وڵاتەی لە کۆتایدا نەوتەکەی بۆدەچێت بڵاو بکەینەوە.
وەکو دەستپێک بە دوو ڕاپۆرت دەستمان پێکردووە سەبارەت بە مانگی کانوونی دووەم و شوباتی ٢٠٢١، لەم لینکە دەتوانن زانیارییەکان ببینن: