جیهانگیر سدیق گوڵپی
به‌پێی زانیارییه‌كانی ئه‌مڕۆی هه‌ندێ له راگه‌یاندنه‌كان، دوا گه‌ڵاڵه‌ی مادده‌ی ١١ی پرۆژه یاسای بودجه‌ی عێراق تایبه‌ت به نه‌وت و پشكی هه‌رێم له بودجه‌ی عێراق، به‌جۆرێكه كه هه‌رێم پابه‌ند ده‌كات به وه‌ی كه نابێت ڕۆژانه كه‌متر له (٤٦٠) هه‌زار به‌رمیل نه‌وت لهكیڵگهكانی خۆیه‌وه به‌رهه‌مبهێنیت، ئه‌و داهاته‌ی نه‌وته‌ی كه ڕاده‌ستی به‌غدای ده‌كات، نابێت كه‌متر له به‌های فرۆشتنی (٢٥٠) هه‌زار به‌رمیل رۆژانه به‌نرخی كۆمپانیای سۆمۆ، به‌شه‌كه‌ی تری به‌كار بهێنیت بۆ به‌كاربردنی ناوخۆیی و تێچووی به‌رهه‌مهێنان و گواستنه‌وه و به‌گه‌ڕخستنی پرۆسه‌ی نه‌وت و له‌بری پشكی پترۆدۆلاریش. له‌به‌رامبه‌ردا ئینجا به‌غدا پابه‌نده ده‌بێت به ناردنی پشكی بودجه‌ی هه‌رێم.
ئێمه له پێشتر له‌باره‌ی زۆربه‌ی ره‌هه‌نده‌كانی تایبه‌ت به په‌یوه‌ندییه داراییه‌كان و پرسی بودجه و نه‌وت له‌نێوان هه‌رێم و به‌غدا له دووتوێی چه‌ند وتار و لێكۆڵینهوهیهكماندا سه‌رنجه‌كانی خۆمان خستوه‌ته‌ڕوو، لێره‌دا ته‌نها ده‌مانه‌وێ چه‌ند سه‌رنجێكی ته‌كنیكی و خێرا له‌سه‌ر دوا گه‌ڵاڵه‌ی ئه‌و مادده‌یه‌ی پرۆژه یاساكه بخه‌ینه‌ڕوو.
١- ئه‌ركی بودجه بریتییه له پۆلێنبهدی و ته‌رخانكردن و دابه‌شكردنی داهات و خه‌رجییه‌كان له‌ڕێگه‌ی خه‌مڵاندنه‌وه، نه‌ك چاره‌سه‌ر و یه‌كلاییكردنه‌وه كۆمه‌ڵێك كێشه‌ی گه‌وره و بنه‌ڕه‌تی كه پێویستیان به زه‌مینه‌ی سیاسی و یاسا و رێسای بنه‌ڕه‌تی هه‌میشه‌یی و رێكاری دامه‌زراوه‌یی و ته‌كنیكیی دیكه هه‌یه، به‌ڵام كاتێك ئه‌و ئه‌ركه ده‌خرێته ئه‌ستۆی بودجه ئه‌وه ئیدی چاوه‌ڕوانی تر له یاساكه‌ی ده‌كرێت. ئێستا مادام یاساكه رۆڵی گرێبه‌ستی دارایی نێوان هه‌رێم و به‌غدا ده‌بینێ و ده‌كرێته یاسای گرێبهستكاران (العقد شریعة المتعاقدین) كه‌واته پێویسته بۆ هه‌ردوولا ئه‌رك و ماف و مه‌رج و پابه‌ندی و سزا له خۆ بگرێت، نه‌ك ته‌نها لایه‌نێك، چونكه له رابردوودا چه‌ندین جار هه‌ردوو لایه‌ن خۆیان له‌جێبه‌جێكردنی یاسای بودجه و یاساكانی تر و ده‌ستووریش لاداوه.
٢- ئه‌گه‌ر هه‌رێم تۆمه‌تباربێت بهڕادهستنهكردنی نه‌وت و داهاته‌كانی تر به‌و جۆره كه به‌غدا ویستوویه‌تی و له‌یاساكاندا گه‌ڵاڵه‌ی كردووه له رابردوودا، ئه‌وه به‌غدایش چه‌ندین ساڵ خۆی له‌جێبه‌جێكردنی یاساكانی بودجه لاداوه و ئه‌ركه‌كانی خۆی به‌رامبه‌ر به هه‌رێم جێبه‌جی نه‌كردووه، بۆ نموونه جێبه‌جێنه‌كردنی مادده‌ی تایبه‌تی به بودجه‌ی پێشمه‌رگه له یاساكانی ساڵانی ٢٠٠٧ـه‌وه تاكو ئێستا، نه‌گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ٥٠٪ی داهاتی ده‌روازه سنوورییه‌كانی ساڵانی ٢٠٠١١ و ٢٠١٢ كه له یاساكانی بودجه‌یشدا هاتبوو، نه‌ناردنی پشكی بودجه‌ی هه‌رێم به‌ته‌واوی له چوار مانگی یه‌كه‌می ٢٠١٥ سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه هه‌رێم نه‌وته‌كه‌یشی ڕاده‌ست ده‌كردن، نه‌ناردنی پشكی هه‌رێم له ساڵى ٢٠٢٠ به‌پێی سیسته‌می ١/١٢ .
٣- پابه‌ندكردنی هه‌رێم به‌وه‌ی كه نابێت رۆژانه كه‌متر له (٤٦٠) هه‌زار به‌رمیل نه‌وت له كێڵگه‌كانی خۆی به‌رهه‌مبهێنیت له‌گه‌ڵ هیچ سیسته‌م و نه‌ریت و رێسايهكى ئابوورى و دارايى و بودجه‌دا ناگونجێت، بودجه پێویسته خه‌مڵاندن بۆ داهات بكات نه‌ك پابه‌ندكردنی لایه‌نێك به به‌رهه‌مهێنانی قه‌باره‌یه‌كی دیاریكراو له به‌رهه‌مێكی دیاریكراو، چونكه قه‌باره‌ی به‌رهه‌م زاده‌ی په‌یوه‌ندیی ته‌كنیكیی هۆكاره‌كانی به‌رهه‌مهێنانه و له‌ژێر كاریگه‌ریی كۆمه‌ڵێك دۆخی جۆراو جۆردایه و لایه‌نی تایبه‌تمه‌ندیش به‌ته‌واوی ده‌سه‌ڵاتی به‌سه‌ر هه‌موویاندا نییه، پێویسته په‌رله‌مانى عيراق بۆ قه‌باره‌ی به‌رهه‌م و نرخ پشت به خه‌مڵاندنه‌كانی لایه‌نی جێبه‌جێكاری تایبه‌تمه‌ند ببه‌ستێت. ئه‌و پابهندكرنهی له‌یاسای بودجه‌دا سه‌باره‌ت به‌قه‌باره‌ی نه‌وتی هه‌رێم هاتووه نادروسته و ته‌نها بۆ هه‌رێمیش ئه‌و چه‌مكه به‌كارهاتووه، بۆ نه‌وت و داهاتی به‌شه‌كانی تری عێراق ته‌نها وه‌ك خه‌مڵاندن ئاماژه به‌ژماره‌كان كراوه كه ئه‌وه راسته و ده‌بوو هه‌موو ژماره‌كانی بودجه بۆ هه‌موو لایه‌ك به‌و جۆره مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ بكرایه.
٤- به‌پێی رێساكانی دارایی و ئابووری ئه‌گه‌ر له‌كاتی جێبه‌جێكردندا لادان هه‌بوو و كورتهێنان له‌به‌رهه‌م و داهات دروست بوو به‌راورد به بڕی خه‌مڵینراو، ئه‌وا به رێكار و یاسا و په‌یڕه‌وی تر لێكۆڵینه‌وه و مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ دۆخه‌كه ده‌درێت و بڕیاری له‌سه‌ر ده‌درێت نه‌ك له‌ناو یاسای بودجه‌دا.
٥- دیاریكردنی داهاتی (٢٥٠) هه‌زار به‌رمیل رۆژانه بۆ راده‌ستكردن، به‌هه‌مان شێوه كارێكی نادروست و نالۆژیكییه و له‌گه‌ڵ بودجه و سیسته‌می داراییدا ناگونجێت، حیسابی كه‌مبوون و زیادبوونی به‌رهه‌می نه‌وتی بۆ نه‌كراوه، راستتر ئه‌وه‌یه كه پێویسته رێژه‌یه‌ك له نه‌وتی هه‌رێم یان داهاته‌كه‌ی دیاری بكرێت بۆ ڕاده‌ستكردن، بۆ نموونه ٥٠٪ یان ٦٠٪…هتد.
٦- دیارینه‌كردنی بڕی خه‌رجی بۆ تێچووی نه‌وتی هه‌رێم له‌یاسای بودجه‌دا له چه‌ند لایه‌كه‌وه نادروسته، له‌لایه‌ك ده‌بێته هۆی كه‌مبوونه‌وه‌ی خه‌رجیه خهمڵێنراوهكانی ناو بودجه‌ی عێراق، له‌لایه‌كی تریشه‌وه پێشێلی پره‌نسیپی تهرخاننهكردنه (عدم تخصیص)، له‌لایه‌كی تریشه‌وه هه‌ژماركردنی خه‌رجی و تێچووی نابێت به‌و جۆره به‌گۆتره و سه‌وداكاری بكرێت، به‌ڵكو پێویسته وه‌ك خه‌رجییه خهمڵێنراوهكانی تر له‌سه‌ر بنه‌مای داتا و زانیاری و شیكاریی تێچوو (تحیل الكلف) دیاریبكرێت، به‌هه‌مان شێوه‌ی خه‌رجیی ته‌رخانكراو بۆ تێچووی نه‌وتی عێراق ئه‌ویش له بودجه‌دا دابنرێت.
٧- راسته شێوازی (مقاصة) چاره‌سه‌ری كێشه‌كان ناكات و له ڕابردوویشدا له رووی سیاسییه‌وه زۆر له‌سه‌ر هه‌رێم شكاوه‌ته‌وه و باشتره واز له په‌یڕه‌وكردنی بهێنرێت، به‌ڵام ئه‌و هه‌ستیاریه‌ی به‌رامبه‌ر به شێوازی (مقاصه)ی داهاتی نه‌وتی هه‌رێم هه‌یه، زیاد و بێمانایه و هۆكاری سیاسیی له پشته‌وه‌یه، ئه‌گه‌رنا له‌ناوه‌ڕۆكدا ته‌واوی پارێزگاكان و وه‌زاره‌ت و فه‌رمانگه‌كانی عێراق به‌تایبه‌تیش فه‌رمانگه‌كانی ته‌مویلی مه‌ركه‌زی كه زۆرینه‌ی هه‌ره زۆری فه‌رمانگه‌كانی عێراق پێكده‌هێنن به‌جۆرێك له‌جۆره‌كان په‌یڕه‌وی له‌و سیسته‌مه ده‌كه‌ن. ئه‌وانیش داهاته‌كانیان وه‌ك داهاتی كۆتایی راده‌ستی گه‌نجینه‌ی فیدراڵی ده‌كه‌ن و له‌به‌رامبه‌ردا له‌لایه‌ن گه‌نجینه‌ی فیدراڵیه‌وه ته‌مویل ده‌كرێن، زۆرینه‌یشیان زۆر له‌وه زیاتر وه‌رده‌گرن كه راده‌ستی گه‌نجینه‌ی فیدراڵیی ده‌كه‌ن. بۆ ڕاوهندنهوه یان كه‌مكردنه‌وه‌ی ئه‌و هه‌ستیارییه، ئه‌گه‌ر رێككه‌وتن له‌سه‌ر راده‌ستكردنی داهاتی نه‌وت كرا به‌رامبه‌ر بهپشكی بودجه، ئه‌وا پێویسته ئه‌و داهاته بخرێته سه‌ر هه‌ژماری وه‌زاره‌تی دارایی عێراق چ له بانكی ناوه‌ندیی عێراق لقی هه‌رێم، یان به هه‌ر رێگه‌یه‌كی تر.