ڕوونبین
بەپێی داتا بازرگانییەکان پاڵاوگەکانی ئەمەریکا کڕینی نەوتی خاوی ئەمریکییان زیاد کرووە، بەمەش مانگی ڕابوردو لە دوای عێراق، ئەمەریکا بوو بە دووەمین دابینکەری نەت بۆ هیندیستان وجێی سعودییەی گرتەوە.
هەناردەی نەتی وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا بۆ هیندستان لە مانگی ڕابوردوودا، بەراورد بە مانگی پێشتربەڕێژەی ٤٨٪ بەرزبووەتەوە و گەشتووەتە ٥٤٥,٣٠٠ بەرمیلی ڕۆژانە، ئەمەش رێژەی ١٤٪ ی هەموو هاوردەی نەوتی خاوی هیندیستان لە مانگی شوباتدا پێک دەهێنێت.
لە ماوەی ڕابوردوودا خواست لە سەر خاوی ئەمریکا لەناوخۆدا کەمبویەوە و پاڵاوگەکان بە ئاستێکی نزم کاریان دەکرد لە هەمان کاتدا بازاڕی ئاسیا لە بوژانەوەدایە، بەڵام بەهۆی کێشە بازرگانییەکانی نێوان چین و ئەمەریکاوە، چین نەوتی ئەمریکا ناکڕیت بۆیە نەوتی بەرهەمهاتووی ئەمریکا ڕوو لە هیندستان دەکات، بەتایبەت چەند جارێک هیندیستان ڕایگەییاندووە دەیەوەێت سەرچاوەکانی دابینکردنی وزە فراوان بکات.
لەبەرانبەردا هاوردەکردنی نەوتی سعودییە لەلایەن هیندیستانەوە بەرێژەی ٤٢٪ دابەزیوە بەراورد بە مانگی کانوونی دووەم و گەشتووەتە ٤٤٥,٢٠٠ بەرمیلی ڕۆژانە کە بەردەوام لەساڵی ٢٠٠٦ وە دووەمین گەورە دابینکەری نەوتی هیندیستان بووە لە دوای عێراق. ئەمە یەکەمین جارە ئاستی هەناردەی سعودییە بۆ هیندستان بەو ئاستە دادەبەزێت، ئێستا دابەزیوە بۆ ریزبەندی چوارەم . کەمکردنەوەی یەک ملیۆن بەرمیل نەوت بەشێوەی خۆبەخشانە لەلایەن سعودیەوە و نزمی نرخی نەوتی ئەمەریکا و فرەکردنی سەرچاوەکانی دابینکردنی وزەی هیندستان هۆکاری ئەم گۆڕانکارییەن.
عێراق لە پلەی یەکەمی ئەو وڵاتانە دێت کە هیندیستان نەوتی لێ هاوردە دەکات، لەگەڵ ئەوەشدا ئاستی فرۆشی عێراق بۆ هیندستان بەرێژەی ٢٣٪ کەمی کردووە و رۆژانە بڕی ٨٦٧,٥٠٠ بەرمیل کە نزمترین ئاستە لەماوەی پێنج مانگدا.
ئیمارات بۆ پلەی پینجەم دابەزیوە لە کاتێکدا لە مانگی کانوونی دووەمدا لە پلەی سێهەمدا بووە، هەروەها نەیجیریا بەرزبووەتەوە بۆ پلەی سێهەم بە بڕی ٤٧٢,٣٠٠ بەرمیل نەتی ڕۆژانە کە بەرزترین ئاستە لە ساڵی ٢٠١٩ ەوە.