ڕوونبین
سەر لە ئێوارەی ڕۆژی پێنجشەممە کۆتایی هات بە کۆبونەوە وەزارییەکەی وڵاتانی هاوپەیمانی ئۆپیک پلەس، دوای ئەوەی لە ماوەی دوو ڕۆژی ڕابوردودا لیژنەی تەکنیکییە کان و پەیوەندییە تەلەفونییەکان بەردەوام بوو تاوەکو بگەنە بڕیارێک کە هەموان لەسەری هاودەگبن .
بە پێچەوانەی زۆرێک لە پێشبینییەکان کە چاوە ڕوان دەکرا بەیەکەوە وڵاتانی ئەندام بەرهەم بەڕێژەی ٥٠٠ هەزار بەرمیلی ڕۆژانە زیاد بکەن و سعودیەش بڕێک یاخود هەمو ئەو بەرهەمەی خۆبەخشانە کەمی کردووە بیخاتە وە بازاڕ، بەڵام هاوپیماننیەکە بڕیاریاندا ئاستی بەرهەم لەمانگی نیساندا زۆر نزیک بێت لەو ڕێژەیەی ئێستا و تەنها دوو وڵات بەڕێژەیەک بەرهەم زیاد بکەن. تەنها یەک لەسەر سێی ئەو بڕەی چاوەڕوان دەکرازیاد دەکرێت.
وەزیری وزەی کازاخستان ڕایگەیاند، وڵاتەکەی لە مانگی نیساندا بەرهەمی نەوت بە بڕی ٢٠ هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا زیاد دەکات وەک بەشێک لە ڕێککەوتنی ئۆپیک+، هاوکات ڕوسیاش ڕۆژانە بڕی ١٣٠ هەزار بەرمیل بەرهەم زیاد دەکات.
ئۆپیک پلەس زۆر بە هەستیاری مامەڵە لەگەڵ زیاد کردنی بەرهەم و خستنە ڕووی زۆری نەوت دەکات. پێی وایە هێشتا ئاسۆی بازاڕ ڕوون نییە، ئاماژەکانی بازاڕ بەرگەی سەرکێشی زیادکردنی بەرهەمی زۆر تر ناگرێت.
لەو بارەیەوە شازادە عبدالعزیز وەزیری وزەی سعودیە وتی”سعودیە بەردەوام دەبێت لە کەمکردنەوەی خۆبەخشانەی بڕی 1 ملیۆن بەرمیل لە ڕۆژێکدا، لە چەند مانگی داهاتوودا بریار دەدەین کەی وردە وردە بەرهەم زیاد دەکەین، پەلەمان نییە بە وریای مامەڵە دەکەین ” وتیشی، لەکاتی خۆیداو کەی گونجاو بوو سعودیە بڕیار دەدات کۆتایی بە کەمکردنەوەی بەرهەمی خۆبەخشی بهێنێت “.
هەروەها وەزیری وزەی سعودیە بەردەوام بوو وتی ” لە ساڵی پارەوە فێر بوین کە پێشبینی کردن لە کەشی چاوەڕوان نەکراو دا سەختە. لەگەڵ ئەوەشدا هەوڵەکانمان کاریگەری سێ شەپۆلی ڤایرۆسی کەم کردەوە، کەمکردنەوەی بەرهەمی وڵاتانی هاوپەیمانی و کەمکردنەوەی خۆبەخشانەی سعودیە بە یەک ملیۆن بەرمیل لە ڕۆژێکدا لە شوبات و ئازاردا، خێرایی هاوسەنگی بازاڕ خێراتر کرد. و هەموو ئەوەی بە دەستمان هێنا بە فیڕۆی نادەین و هەوڵەکانمان بێهودە ناکەین.
هەروەها وتی “پێش ئەوەی هەنگاوی زیاتر بنێین ، دەبێت دڵنیابین لەوەی ئەو ڕووناکییەی لە ئاسۆدا دەیبینین هەڵە نییە. ڕێگای دروست لە ئێستادا ئەوەیە کە لە هەوڵەکانمان بەردەوام بین و لە کاتی ڕوودانی ڕووداوە پێشبینی نەکراوەکان دا ، پلانی پاڵپشتیمان هەبێت “.
نرخی نەوتی خاوی برێنت لە کاتژمێری ٤ بەکاتی لەندەن بۆ سەروو ٦٧،٣٠ دۆلار بەرزبویەوە و خاوی تەکساسیش بۆ ٦٤٫٣٠ دۆلار بەرزبویە وە لەکاتێکدا سەرلەبەیانی ئەمڕۆ نرخی برێنت ٦٣٫٦٨ دۆلار بوو هەروەها خاوی تەکساسیش ٦٠٫٨٢ دۆلار بوو.