ڕوونبین
وەزارەتی نەوتی عێراق ڕۆژی دووشەممە ٢٠٢١/٣/١ لە ڕاگەیەندراوێکدا کۆی هەناردە و داهاتەکانی نەوتی بۆ مانگی شوبات ڕاگەیاند ، بەپێی ئامارە سەرەتاییەکان کە کۆمپانیای بەبازاڕکردنی نەوتی عێراقی ” سۆمۆ ” دەریانکردووە ، بڕی هەناردەی نەوتی خاو لە مانگی شوباتداە بریتی بووە لە ٨٢ ملیۆن ٨٧٧ و ٧٥٧ بەرمیل ، کە داهاتەکەی بریتی بووە لە ٥ ملیارو ٢٦ هەزارو ٨٠٧ دۆلارە.
ئامارەکان ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن کۆی نەوتیڵ هەناردەکراو بۆ مانگی شوبات لەکێڵگە نەوتییەکانی ناوەڕاست و باشووری عێراق ، بریتی بووە لە ٧٩ ملیۆن و ١٠٥ هەزارو ٣٢٩ بەرمیل ، لەکاتێکدا لە ێڵگەکانی کەرکوکەوە بەڕێگەی بەندەری جیهانی تورکیا بڕی نەوتی هەناردەکراو بریتی بووە لە ٣ ملیۆن و ٧٧٢هەزارو ٤٢٨ بەرمیل.
تێکڕای هەناردەی ڕۆژانە ٢ ملیۆن و ٩٦٠ هەزار بەرمیل بووە ، لە کاتێکدا تێکڕای نرخی هەر بەرمیلێک نەوت ٦٠.٣٣٠دۆلار بووە .
لە کاتێکدا داهاتی نەوت لەمانگی کانوونی دووەمی ڕابوردودا بریتی بووە لە ٤ ملیار ٧٦٥ ملیۆن دۆلار و نرخی بەرمیلێک نەوتی عێراق لەو مانگەدا ٥٣.٥٨٦دۆلار بووە.
داهاتی نەوتی عێراق بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەتەوە بە هۆی بەرزبونەوەی نرخی نەوتەوە زياترە لە داهاتی ساڵێک پێش ئێستا لە شوباتی ساڵی٢٠٢٠ پێش دابەزینی نرخی نەوت بەهۆی کۆڤید ١٩ وە.