ڕوونبین
لەهەفتەی ڕابوردوودا دواگەڕی وتوێژەکانی نێوان هەریم و حکومەتی ئیتحادی جارێکی تر دەستی پێکردەوە بۆ ڕیکەوتن لەسەر پرۆژە یاسای بوجە. خاڵە سەرەکییەکانی گفتوگۆکان مەسەلەی داهاتە ئیتحادییەکان و نەوتە، زۆرترین وتووێژ لەسەر داهاتی نەوت و مەلەفی نەوت کراوە لە ماوەی ڕابوردودا. لە پرۆژە یاسی بوجەدا کە حکومەتی عێراق و هەرێم لەسەری ڕیککەوتون ڕادەستکردنی بەهای ٢٥٠ هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانەیە بە کۆمپانیای سۆمۆ. لەوکاتەوەی پرۆژەیاساکە گەشتووەتە پەرلەمانی عێراق چەند بژاردەیەکی جیای خستووەتە بەردەم هەرێم ئەوانیش ئەمانەن:
١- هەمان بڕگەی پرۆژەیاساکە بەڵام نەوتەکە بەنرخی سۆمۆ دیاری بکرێت واتە بەهای ٢٥٠ هەزار بەرمیل بەنرخی سۆمۆ، هەرێم دەبێت جیاوازی نرخ بدات.
٢- ٢٥٠ هەزار بەرمیل رادەستی سۆمۆ بکرێت، ئەوی دەمێنێتەوە هەرێم بۆ خەرجی و شایستەکان بەکاری دەهێنێت.
٣- هەموو نەوتی هەرێم لە بەندەری جیهان ڕادەستی سۆمۆ بکرێت و سۆمۆش بڕی ١٨٠ هەزار بەرمیل بدات بەهەرێم بۆ شایستەی کۆمپانیاکان .
ئەم سێ بژاردەی لەیەك خولگەدا دەخولێنە، تەنها داڕشتنەکانیان جیایە. دەوترێت هەرێم بەهەرسێ بژاردەکە ڕازییە.بەڵام بەغدا بەوە وە نەوەستا و ئاستی داواکارییەکانی بەرزتر کردووەتەوە و داوای زۆر لەوە زیاتر دەکات .
بەپیی ئەو زانیاریانەی دەست روونبیین کەوتووە وەزیری نەوتی عێراق نەخشەپلانێکی ئامادەکردووە بۆ ڕادەستکردنی تەواوی مەلەفی نەوتی هەرێم بە بەغداد کە بەم شێوەیەی خوارەوەیە.
داخوازییەکانی وەزیری نەوت:
ڕادەستکردنی هەرچی نەوتی بەرهەم هاتوووە لە هەرێم بە کۆمپانیای بازاڕکردنی نەوت (سۆمۆ)، سۆمۆ خۆی هەناردەی بکات و بیفرۆشێت دوای لێ دەرکردنی ئەو ڕێژەیەی وەزارەتی نەوتی ئیتحادی دیاری دەکات بۆ بەکارهێنانی ناوخۆ و بەپێی توانای پاڵاوگەکانی هەرێم، بەم ڕێو شووێنانە:
١- تێچووی بەرهەم و گواستنەوەی لەناو هەرێمدا لەڕێگەی حکومەتی ئیتحادییەوە دەێت و شایستەکان بەنەوت دەدرێت ، کۆمپانیای سۆمۆ پشکی کۆمپانیاکان دەفرۆشێت و دەیخاتە سەرحسابێك یاخود بەەوتیی ڕادەستی بەرهەم هێنەکان یان کۆمپانیاکانی گواستنەوە دەکرێت بەو نرخەی کە سۆمۆ دیاری دەکات، بەشێوەیەك دژ نەبێت لەگەڵ گرێبەستەکانی پەرەپێدانی هەرێمی کوردستاندا کە بۆ ئەو مەبەستە کردوویەتی.
٢- دیاریکرنی شایستەی وەبرهێنەرانی نەوت و کۆمپانیاکانی گواستنەوە کە لەخاڵی یەکەمی سەرەوەدا باسکراوە بەپێی لیستێکی بازرگانی دەبێت کە لەلایەن لیژنەیەکی هاوبەشەوە لە وەزارەتی نەوتی ئیتحادی و وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی هەرێم پشتراستکرابێتەوە پێش ئەوەی بدرێت بە کۆمپانیای بەبازاڕکردن لە لایەن وەزارەتی نەوتەوە.، تاوکو بەشێوەیەکی فەرمی پشتی پێببەسترێت بۆ پێدانی شایستەی وەبەرهێنەران و کرێی گواستنەوە بە نەوت، بەشێوەیە ڕیژەکەی لە ٤٠٪ زیاتر نەبێت لەکۆی بەرهەمی نەوتی هەرێم دوای لێدەرکردنی بەکارهێنانی ناوخۆ.
٣- گواستنەوەی نەوت لە ناو تورکیا و و ئەمبارکردنی لە بەندەری جیهان بەپێی ئەو ڕیکەوتن وهەموارانە دەبێت کە لەنێوان وەزارەتی نەوتی ئیتحادی و وەزارەتی وزەی تورکیادا کراوە،.
٤- وەزارەتی نەوتی ئیتحادی بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی سامانەسروشتییەکانی هەرێم چاو دەخشێننەوە بە ڕێکەوتنەکانی بەرهەم هێنان وگواستنەوەی نەوت کە ئێستا کاری پێدەکرێت و ئەو گرێبەستە لاوەکیانەی پەیوەستە پێیانەوە ، بەشێوەیەك کە خزمەتی بەرژەوەندییە باڵاکانی وڵات بکات.
٥- پێشکەش کردنی راپۆرتی رۆژانە سەبارەت بە ئاستی بەرهەم و بەکارهێنانی ناوخۆ بۆ وەزارەتی نەوت وە بەوشێوەیەی کە لەگەڵ پلانی بەرهەم هێنان و بەکارهێنانی ناوخۆدا بگونجێت کە دیاری کراوە.
٦- وەزارەتی نەوت پێی باشە بەئاراستەی وەرگرتنی هەمووگرێبەستە نەوتییە کانی بەرهەم و گواستنەوە و هەناردەکردن بڕوات، لەگەڵ پیاجونەوە بەم گرێبەستانەدا بەزوترین کات بۆ دڵنیابوون لە بازرگانی بوونی بەرهەم.
ئەمە ئاستێکی زۆر بەرزە لە داخوازی و پەیتا پەیتا عێراق ئاستی داواکارییەکانی بەرزدەکاتەوە بەرانبەر هەرێم.