ڕوونبین
بەپێی زانیارییەکانی وەزارەتی نەوت ئاستی هەناردەی و داهاتی نەوتی عێراق بەڕێژەیەکی بەرچاو زیادی کردووە.
بەپێی ژمێرەی سەرەتایی کۆمپانیای بەبازاڕکردنی نەوتی عێراق- سۆمۆ، لە مانگی کانوونی دووەم دا تێکڕای هەناردەی عێراق بریتیی بووە لە ٨٨ ملیۆن و ٩٢٢ هەزار و ٦٩٧ بەرمیل نەوت بووە لە هەردوو دەروازەی باشور لە بەسرە و باکور لە ڕێی بەندەری جیهانی تورکییەوە. کۆی داهاتی ئەو بڕە نەوتە فرۆشراوە بریتی بووە لە ٤ ملیار و ٧٣٩ملیۆن و ٨٢ هەزار دۆلار بووە.
بەراورد بە مانگی کانوونی یەکەم بڕی ٧١٠ هەزار و ٩٤٧ بەرمیل نەوت هەناردەی زیادی کردووە کە دەکاتە نزیکەی ٢٣ هەزار بەرمیل نەوتی ڕۆژانە وەکۆی داهاتی زیادە لە فرۆشی نەوت ٥٠٣ ملیۆن و ٧٦٩ هەزارۆلار بووە واتە زیادەی داهات بەڕێژەی ١١٪ بەراورد بەمانگی پێشتر. ئەم ژمارە دەکرێت گۆڕانی بەسەردا بێت لە ژمێرەی کۆتایدا.
کۆی هەناردە لەڕێی کێڵگەکانی ناوەڕاست و باشورەوە بریتی بووە لە ٣ ملیۆن و ٥٢ هەزار و ١٩٤ بەرمیل نەوت، هەروەها کۆی هەناردەی کەرکوک لەڕێی بەندەری جیهانەوە بریتی بووە لە ٣ ملیۆن و ٥٢ هەزار و ١٩٤ بەرمیل نەوت. و تێکڕای هەناردەی ڕۆژانە بریتی بووە لە ٢ ملیۆن و ٨٦٨ هەزار بەرمیل.
تێکڕای نرخی نەوت لەمانگی کانوونی دووەمدا بریتی بووە لە ٥٣٫٢٩٤ دۆلار بەڵام لەمانگی کانوونی دووەمدا بریتی بووە لە ٤٨٫٠١٣ دۆلار واتە زیادەی ٥٫٢٨١ دۆلار . بەهۆی بەرزبوونەوەی نرخی نەوت و زیادکردنی بەرهەم داهات زیادی کردووە بەڕێژەیەکی بەرچاو.
مانگانە وەزارەتی نەوت بەشێوەیەکی بەردەوام ئاستی هەناردە و داهات و فرۆشی نەوت ڕادەگەیەنێت بەڵام ئەمە تەنها داهاتە نەک تێچوو و خەرجی نەوت. گرنگە بزانرێت کە تێچووی نەوت و خەرجییەکانی چەندە بۆئەوەی بزانرێت لەو داهاتە چەندی بۆ حکومەتی ئیتحادی دەگەڕێتەوە.