ڕوونبین
بەبیانووی ئەوەی سەرچاوەی نەوتەکە ئێرانە ئەمریکا بۆ دەستگرتن بەسەر 2 ملیۆن بەرمیل نەوتدا چۆتە دادگا.
بەپێی ڕاگەیەندراوێک ڕۆژی سێشەممە، وەزارەتی داد دۆسیەیەکی لە دادگای ناوچەیی US District Court ئەمریکا تۆمارکردووە، کە دەیەوێت دەست بەسەر بارەکانی تانکەری ئەچیلەسی یۆنانیدا بگرتێت .ئەمریکا باس لە ئەوە دەکات کە سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ئێران و هێزی هێزی قودس بە نهێنی نەوتیان بارکردووە و هەناردەی دەرەوەی وڵاتیان ردووە
لە بەشێکی راگەیانراوەکەدا، هاتووە “هەوڵیانداوە سەرچاوەی نەوتەکە بشارنەوە لەڕێگەی گواستنەوەی کەشتی بۆ کەشتی، بەڵگەنامەی ساختەو چەند ئامڕازێکی تر، وە پسوڵەیەکی ساختەی بارکردنیان بەکارهێناوە بۆ هەڵخەڵەتاندنی خاوەنکەشتییەکە کۆمپانیای ئەچیلەس”
کەشتیی ئەچیلەس
ئەچیلەس 2 ملیۆن بەرمیل نەوتی خاوی هەڵگرتوە
بەپێی وەزارەتی دادی ئەمەریکا هەریەکە لە سوپای پاسداران و فەیلەقی قودس لەلایەن ئەمریکاوە بە دوو رێکخراوی تیرۆریستی ناودەبرێن، پارەی نەوت بەکار ئەهینن بۆ کڕینی چەکی کۆکوژ و ئەنجامدانی پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤ.
کۆمپانیای بەڕێوەبردنی کەشتی کاپیتاڵ ئەچیلەس، دەسەڵاتدارانی ئەمریکایان ئاگادار کردەوە لەوەی کە بە نەزانین خامی ئێرانیان بارکردووە وایان زانیووە کە ئەونەوتە لەعێراقەوە هاتووە.
بە پێی بەدواداچوونی داتای کۆکراوەی بلومبێرگ کە شتیەکە کەشتییەکی خاوی زۆر گەورە و ناسراوە، بە تەواوی بارکراوە، بەپێی بەڵگەنامەکان کەشتیەکە بەرەو ئەمریکا دەڕوات و لە ئێستادا لە نزیک کەناراوەکانی ئەمریکای باشورە.
سزاکانی ترامپ هەناردەی نەوتی ئێرانی بەڕێژەیەکی زۆر کەم کردەوە
بەرهەمهێنانی نەوتی ئێران لە ناوەڕاستی ساڵی 2018ەوە نزیک بویەوە لەنیوە پاش ئەوەی ، کە ترامپ لە ڕێککەوتنی ئەتۆمی لەگەڵ ئێران کشایەوە و سزاکانی توند کرد .تاران لەم چەند مانگەی دواییدا هەناردەی وزەی زیاد کردووە . به شێک ئه و نه وته ی له ئێران ده نێردرا یە دەرەوە بەرەو چین دەچوو لەرتسی سزاکانی ئەمەریکا زۆربەی بازرگانان خۆیان لە کڕینی نەوتی ئێرانی بەدوور دەگرن.
سەرچاوە: بلومبێرگ