ڕوونبین
دوای ئەوەی لە چەند ڕۆژی ڕابوردوودا نرخی نەوت ناجێگیر بوو جارێکیتر نرخی نەوت بەرزبویەوە، خاوی برێنت لەسەرووی ٥٦٫٣٠ دۆلارەوە مامەڵەی پێکرا و خاوی تەکساسیش نزیک بویەوە لە ٥٣٫٧٠ دۆلار.
بەرزبوونەی ئەمڕۆی نرخی نەوت چەند هۆکارێکی لەپشتە لە دیارترینیان لەگەڵ دەست بەکاربوونی سەرۆکی نۆی ئەمریکادا کە ئەمڕۆ سۆێندی یاسایی دەخوات، هیوا زیاتر بووە بە هاندان و پشتگیری دارایی کە لەلایەن ئەم حکومەتە نوێ وە بەڵێنی درابوو. هەر لەمبارەیەوە پاڵێوراو بۆ وەزیری خەزێنەی ئەمەریکا جانیت یەلین ڕۆژی سێ شەممە هانی یاسادانەرانی دا کە کاری گەورە لەسەر هاندان و پاڵپشتیە داراییەکان بکەن.
گرێبەستە نزیکەکانی خاوی ئەمریکی گرانترە لە گرێبەستی شەش مانگی دواتر،بەهەمان شێوە بۆ خاوی برێنتیش، ئەمە لەبازاڕی نەوتدا پێی دەوترێت Backwardation ئاماژەیە بۆ کەمی خستنە ڕوو. ئاژانسی وزەی نێودەوڵەتی ئەم هەفتەیە پێشبینی کردووە کە لەماوەی چارەکی یەکەمی ئەمساڵدا نەوتی ئەنبار کراو بڕی ١٠٠ ملیۆن کەم بکات، سەرەڕای بڵاوبونەوەی زۆری کۆڤید ١٩ش.
هەروەها لەگەڵ ئەوەی نرخی نەوت بەرزو نزمی زۆری کرد لەگەڵ ناجێگیری بەهای دۆلاری ئەمریکیدا بەڵام ئاماژەکانی بونیادی بازاڕی نەوت دەرخەری دوبارە بەهێزبونەوەی بازاڕن.
بڕیاری کەمکردنەوەی زۆری بەرهەم لە لایەن سعودییەوە هاوکارێکی باش بوو بۆ بەرزبوونەوەی نرخی نەوت و بەکارهێنانی ڤاکسینی کۆرۆناش بەهەمان شێوە.
“لەبەر ئەوەی بەرهەم هێنەرانی بەوەڕیان وایە بەهۆی پێکوتەکەوە لە ماوەی ئەمساڵدا بارودۆخی ژیان ئاسایی دەبێتەوە، بۆیە هەردابەزینێکی نرخی نەوت دەبێتە هەل بۆکریارەکان تا سودی لێ ببین و زیاتر بکرن”جيوڤانی ستونوفو ، شیکەرەوە لە UBS Group AG وادەڵێت.