ڕوونبین
ناوچەی گرێبەستی تاوکی دەکەوێتە پارێزگای دهۆکەوە لە هەرێمی کوردستان و پێک دێت لە هەردوو کێڵگەی نەوتی تاوکی و پیشخاپور. هەریەک لە کۆمپانیاکانی دی ئێن ئۆی نەرویجی پشکی ٧٥٪ و گەنێڵ ئەنێرجی تورکی ٢٥٪ خاوەنداری پشکەکان دەکەن لەو کێڵگەیەدا. تێکڕای بەرهەمی کێڵگەکە لەساڵی ٢٠٢٠ دا بریتی بووە لە ١١٠،٣٠٠ بەرمیل نەوتی رۆژانە بە یەکسانی لە نێوان هەردوو کێڵگەکەدا بەرهەم دێت. پوختەی پشکی ڕۆژانەی دی ئێن ئۆ لە ساڵی ٢٠٢٠ دا بریتی بووە لە ٧٧،٧٠٠ بەرمیل نەوتی ڕۆژانە. بە پێی ڕاگەیاندنی کۆمپانیای DNO بۆ ساڵی شەشەمە لەسەر یەک بەرهامی رۆژانەی کێڵگەکە لەسەرو ١٠٠ هەزار بەرمیل نەوتەوەیە.
لەکۆتایی ساڵی ٢٠١٩ دا ئاستی بەرهەمی رۆژانە بریتی بووە لە ١٢٤ هەزار بەرمیل نەوت بەڵآم لەمانگی نیساندا بۆ کەمتر لە ١٠٠ هەزار بەرمیل دابەزی لە ئەنجامی کەمکرنەوەی خەرجی بەهۆی دابەزینی نرخی نەوت و بڵآوبوونەوەی ڤایرۆسی کورۆناوە ، بەڵام پاشتر لە چارەکی سێهەمی ساڵدا بەرهەم بەهۆی بەرزبوونەوەی نرخی نەوتەوە زیادی کردوو گەشتە ١١٣ هەزار و ٧٥٠ بەرمیلی رۆژانە و تێکڕای بەرهەمی ڕۆژانە لەساڵەکەدا بریتی بووە لە ١١٠ هەزار و ٣٠٠ بەرمیل نەوت.
بێژەن رەحمانی سەرۆکی جێبەجێ کاری کۆمپانیای دی ئێن ئۆ ووتی” لەگەڵ بەرزبونەوەی نرخی نەوت و زیاتر روونبوونەوە و وەرگرتنی شایستەی نەوتی هەناردەکراو لەلایەن حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە، دی ئێن ئۆ DNO هەوڵەکانی چڕ دەکاتەوە لە ساڵی ٢٠٢١ دا بۆ لێدانی ٨ بیری پەرەپێدانی نوێ لە کێڵگەی تاوکی، لە لەکاتێکدا تەنها ١ بیر لە ساڵی ٢٠٢٠ دا لێدراوە. هەروەها هەڵدەستین بەکاری چاککردنی بیرە بەرهەمهێنەکان تاوەکو پارێزگاری لە ئاستی بەرهەم بکەین لە سەروو ١٠٠ هەزار بەرمیلەوە بمێنێتەوە”.
دوای ئەوەی شایستەی کۆمپانیاکان لە فرۆشی نەوتی ٤ مانگ دواخراوە لە لایەن حکومەتی هەرێمەوە ( مانگەکانی ١١ و ١٢ ی ٢٠١٩ ) وە (١ و ٢ی ٢٠٢٠) بەهۆی دابەزینی نرخی نەوتەوە، بەڵام لە مانگی ئازاری ٢٠٢٠ ە وە دەستکراوەتەوە بە پێدانی شایستەکانی فرۆشی نەوت بە شێوەیەکی بەردەوام. ئەو پارانەشی لە و چوارمانگەدا دوا کەوتووە بڕیارە لە مانگی کانوونی دووەمی ٢٠٢١ وە دەست بکرێت بەدانەوەی .
حکومەتی هەرێم پلانی دانەوەی شایستەکانی دی ئێن ئۆی داڕشتووە ( بریتییە لە ٢٥٩ ملیۆن دۆلاربۆ ئەو چوار مانگە) بە پێی پلانەکە کاتێک نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت بگاتە ٥٠ دۆلار ئەوکاتە حکومەتی هەرێمی کوردستان داهاتە زیادەکە بە شێوەی ٥٠ بە ٥٠ بەشدەکات لە گەڵ هاوپشکەکانی ناوچەی گرێبەستی تاوکیدا. کۆمپانیاکە دەڵێت وتووێژەکانمان لەگەڵ حکومەت بۆ دانەوەی شایستە دواکەوتووەکان بەردەوام دەبێت.( دەکرێت ئەم بڕیارە بۆ هەموو کۆمپانیا نەوتییەکانیتریشبێت).
دی ئێن ئۆ دەڵێت لەسەر بنەمای راپۆرتە سەرەتاییەکانی دارایی، داهاتی نەختیمان لە کوردستان لەماوەی ساڵی ٢٠٢٠ دا بریتی بووە لە ٣٧٦ ملیۆن دۆلار ( بڕی ١٩٧ ملیۆنی وەرگرتنەوەی خەرجی سەرمایە و بەکارخستنی ناوچەی گرێبەستی تاوکییە).
هەربەپێی ژمارە سەرەتاییەکان کۆمپانیا نەرویجییەکە لە کۆتایی ساڵی ٢٠٢٠ دا بە ٤٧٥ ملیۆن دۆلار رەسیدی نەختییەوە هاتونەتە دەرەوە. کۆمپانیای دی ئێن ئۆ لە گەڵ کوردستاندا لە هەریەک لە نەرویج و شانشینی یەکگرتوو (بەریتانیا) وەبەرهێنان دەکات .
لە ناوەڕاستی ساڵی ٢٠٢٠ تا کۆتایی ساڵ کۆمپانیا بڕی ٢,٤ ملیار پێ سێجا bcf لە گازی کێڵگەی پیشخاپور کە پێشتر دەسوتێنرا کۆکردووەتەوە و گواستووەتەوە بۆ کێڵگەی تاوکی بۆچاکردنی فشاری بیرەکان, کە دەبێتە هۆی زیادکردنی بڕی ٢٠٠ هەزار بەرمیل نەوت و کەم کردنەوەی ٤٠٠ هەزار بەرمیل ئاوی کێڵگەکە. هەروەها بڕی ٠,٣ ملیار پێ سێجا گازییش داخڵ کراوەتەوە ناو کێڵگەی پیشخاپور. ئەم هەنگاوە کارێکی باشە بۆ پارێزگاری لە ژینگە و کەم کردنەوەی سوتانی گازە زیانبەخشەکان لە ناوچەکەدا.
لە ٢٠ ی حوزەیرانی ٢٠٢٠ه وە پرۆژەکە رێژەی چڕی ئەو کاربۆنەی لە کێڵگەکە لە لایەن کۆمپانیاکەوە بەکاردەهات بۆ نیوە دابەزاند لە تێکڕا١٤ کیلۆ گرامی هاوتا CO2 بۆ هەربەرمیلێك نەوتی هاوتای بەرهەم هاتوو(کیلۆگرام هاوتا لە CO2/ بەرمیل هاوتا) بۆ ٧ کیلۆ گرام هاوتا لە CO2/ بەرمیل هاوتا . ئەمە بەراورد دەکرێت بەو ئامانجەی کە ١٢ گەورەترین کۆمپانیاکانی نەوتی جیهان دیاریان کردووە بۆ دەستپێشخەری ژینگەی نەوت و گاز ( OGCI) بۆ کەمکردنەوەی تێکڕای چڕی کاربۆن لەپرۆسەکانی گەڕان بەدوای نەوت و گازدا تا ساڵی ٢٠٢٥ دابەزێنن بۆ٢٠-٢١ کگم CO2/ بەرمیل لە ٢٣کگم CO2 /بەرمیل لە ساڵی ٢٠١٧ دا.