وتەبێژی حکومەتی هەرێم د. جوتیار عادل ڕایگەیاند کە سەرۆکی حکومەت د. کەمال ئەتروشی کاندید کردووە بۆ وەزیری سامانە سروشتییەکان . داوای لە پەرلەمان کردووە کە بیخاتە بەرنامەی کارەوە.
دەقی راگەیاندنەکەی حکومەت
راگەیاندراوێک لە گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان
بەمەستی پڕکرنەوەی پۆستی وەزیری سامانە سروشتییەکان، بەڕێز مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، د.کەمال ئەتروشی بۆ ئەو پۆستە کاندید کردووە و سیڤییەکەشی ئاراستەی پەرلەمانی کوردستان کراوە.
ھیوادارین پەرلەمانی کوردستان ئەم بابەتە بخاتە بەرنامەی کۆبونەوەی داهاتووی خۆی و متمانەی پێ ببەخشێت.
د. جوتیار عادل
گوتەبێژی حکومەتی ھەرێمی کوردستان
2020/1/3
بەشێک لە سیڤی دکتۆر کەمال ئەتروشی
- لەمانگی تەموزی ٢١٠٩ وە ڕاوێژکاری وزەی سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستانە.
- ٢٠١٤ تا ٢٠١٩ ڕاوێژکاری پێشکەوتوو جیۆلۆجی لەگەڵ کۆمپانیای تۆتاڵی فەرەنسی
- لە ٢٠١٧ دا جێگری سەرۆکی کۆمپانیایەکی کوەیتی تایبەت بە نەوت و گازە.
- لەدایکبوی ساڵی ١٩٥٥
- لەساڵی ١٩٨٥ بەکالۆریۆسی لە جیۆلۆجی زانکۆی بەغداد بەدەست هێناوە.
- لە کۆمپانیای نەوتی نیشتمانی وەکو جیۆفیزیا دامەزراوە.
- ساڵی ١٩٨٧ ماستەری لە جیۆفیزیای استکشافی نەوت لە زانکۆی University Bordeaux ی فەرەنسا بەدەست هێناوە.
- لە ساڵی ١٩٩١ لە هەمان زانکۆ دکتۆرای لە جیۆفیزیای ( گەڕان و پشکنین دا ) بەدەست هێناوە.