کۆمپانیای گەنێڵ ئەنێرجی تورکی ئەمڕۆ ٢٠٢٠/١٢/١١ لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاند حکومەتی هەرێم پێی ڕاگەیاندوین کە لەمانگی کانوونی دووەمەوە دەست دەکەنەوە بە پێدانی ڕێژەی ٤٫٥٪ ی کۆی داهاتی کێڵگەی تاوکی وە شایستەکە لە مانگی شوبات دا دەدرێت.
کۆمپانیاکە ڕایگەیاندووە کە بەم هۆیەوە مانگانە داهاتی پێنج ملیۆن دۆلار زیاد دەکات بۆ کۆمپانیاکە.
هەروەها لە ڕاگەیاندراوەکەی گەنێڵ ئەنێرجیدا هاتووە “حکومەتی هەرێم لە ١٧ی نیسانی ٢٠٢٠ دا پێی ڕاگەیاندوین شایستە داراییەکان مانگەکانی ١١و ١٢ی ٢٠٢٠ وە ١ و٢ی ٢٠٢٠ بۆ ماوەی نۆ مانگ دوا دەخات تا ئەوکاتەی نرخی نەوت دەگاتە ٥٠ دۆلار”. ماوەی دوو ڕۆژە نرخی نەوت لە سەر و ٥٠ دۆلارەوە مامەڵەی پێوە دەکرێت.
کۆمپانیاکە دەڵێت حکومەتی هەرێم مۆدێلێکی ڕێکەوتن و شێوازی دانەوەی قەرزی ئەو چوار مانگەیان بۆ ناردوین لەگەڵ ئەو پارانەی کە پشت گوێ خراوە لە مانگی ئازار تا کانوونی یەکەمی ٢٠٢٠. مەبەست لە و پارانەی پشت گوێ خراون لێرەدا ئەو ڕێژەی ٤٫٥٪ یە لە کۆی داهاتی بلۆکی نەوتی تاوکی.
پێ دەچێت کۆمپانیا نەوتییەکانی تریش هەمان مۆدیلی ڕێکەوتنیان بەدەست گەشتبێت سەبارەت بەوەرگرتنەوەی شایستەی ئەو چوار مانگەی کە لە سەرەوە باسکراوە.
حکومەتی هەرێم لە مانگی ئابی ٢٠١٧ دا ڕێکەوتنێکی لەگەڵ کۆمپانیای (گەنێڵ ئەنێرجی و دی ئێن ئۆ) کرد سەبارەت بەو قەرزە کەڵەکەبووەکانی کە لەڕابوردودا و تا ئەو بەروارە لای حکومەتی هەرێم هەیانە بووە. یەکێک لە بڕگەکانی ئەو ڕێکەوتنە ئەوە بووە کە کۆمپانیای گەنێڵ ئەنێرجی بۆماوەی ٥ ساڵ ڕێژەی ٤,٥٪ یکۆی داهاتی بلۆکی نەوتی تاوکی وەردەگرێت لە بەرواری ٢٠١٧/٨/١ تا ٢٠٢٢/٧/٣١. چەندین خاڵی تریش کە ئەوکات شارەزایانی نەوت بڕی ئەو پارەیەی کە لە ئەنجامی ڕێکەوتنەکە هەرێم دەیداتەوە بە زیاد لە ٢ ملیار دۆلار مەزندەیان کرد
لەگەڵ بەرزبوونەوەی نرخی نەوت داهات زیاد دەکات بەڵام بەهۆی بەڕێوەبردنی خراپ و بە هەدەر دانی زۆرەوە لەسەکتەری نەوت و هەموو سەکتەرەکانی تری بەڕێوەبردنی هەرێم، داهاتە زیادەکە بۆ قەرز دەڕوات و خەزێنەی دەوڵەت زۆر سودمەند نابێت لێی.
هەواڵەکەی گەنێڵ ئەنێرجی لەم بەستەرەدا بە زمانی ئینگلیزی بەردەستە: