کۆمپانیای ئێچ کەی ئێن ئەنێرجی HKN Energy LTD کە کۆمپانیایەکی ئەمریکییە و لە بلۆکی نەوتی سەرسەنگ وەبەرهێنانی دەکات و خاوەنی ٦٢٪ ی پشکەکانی ئەوبلۆکەیە چالاکی دارایی و کارەکانی نۆ مانگی یەکەمی ساڵی ٢٠٢٠ بڵاو کردەوە تا ٢٠٢٠/٩/٣٠ دەگرێتەوە.
خاڵە سەرەکییەکانی چالاکییەکان
داهات لە نۆ مانگی یەکەمی ٢٠٢٠ دا بەڕێژەی ٣٨٪ کەمی کردووە بە بەراورد بە هەمان ماوەی لە ساڵی ٢٠١٩ دا. بەشێوەیەکی سەرەکی هۆکاری ئەم کەمکردنی داهاتە بۆ دابەزینی نرخی نەوت دەگەڕێتەوە کە ٤١٪ کەمترە لەساڵی ڕابوردوو.
• داهات لەماوەی چارەکی سێهەمدا بە ڕێژەی ٧٦٪ زیادی کردووە بەراورد بە چارەکی دووەم، هۆکارەکەی بۆ زیادبوونی نرخی نەوت بەڕێژەی ٦٢٪ وە زیاد بوونی ئاستی بەرهەم بەڕێژەی ٧٪ دەگەڕێتەوە.
• بڕی ٨٥٫٢ ملیۆن دۆلار داهاتی نەختی(کاش) لەفرۆشی نەوت وەرگیراوە لە حکومەتی هەرێم وە بڕی ٩,٥ ملیۆن دۆلار لە دوای ٩/٣٠ وە وەرگیراوە (ئەم بڕەی دوایی تەنها شایستەی دارایی مانگی تشرینی یەکەم بەو پێیەی حکومەت و کۆمپانیا نەوتییەکان ڕێک کەوتون لەمانگی ئازارە وە مانگانە شایستەکانیان وەر بگرن).
• تائێستا هیچ پێشەوەچونێک لەگەڵ حکومەتی هەرێم نەکراوە سەبارەت بەو پارەی کەلای حکومەتە و بڕی ٦٨,٦ ملیۆن دۆلارە وەکو شایستەی کۆمپانیا لە فرۆش و گواستنەوەی نەوت بۆ مانگەکانی تشرینی یەکەم ٢٠١٩ تا شوباتی ٢٠٢٠. بەردەوام دەبین لە جەختکردنەوە لە سەر گرنگی دانانی پلانێکی تۆکمە بە پێدانی ئەو شایستانە لەلایەن حکومەتی هەرێمە وە. کاریگەر دەبێت لەسەر جوڵەی کاشی ئازاد و بالانسی قەرزەکانیان.
شایستەی دارایی کۆمپانیاکانی نەوت بۆ ئەو چوار مانگە نەدراوە و لای حکومەتە. حکومەتی هەرێم بەهۆی دابەزینی نرخی نەوت لەمانگی ئازار و پێشتریش کێشەی گەڕانەوەی داهاتی نەوت نەیتوانیوە شایستەکان بدات وە بە بڕیارێک دواخرا، لانی کەم تا کۆتایی ساڵ یان تا ئەوکاتەی نرخی نەوت دەگاتە ٥٠ دۆلار وە ئەم بڕە پارانە سودی ناچێتە سەر.
▪️بەرهەمی کێڵگەکە لە نۆ مانگی یەکەمی ساڵی ٢٠٢٠ دا بەڕێژەی ٦٪ زیادی کردووە بەراورد بەهەمان ماوە لە ساڵی ٢٠١٩ دا.
• بەرهەم ڕێژەی پێوانەیی شکاند لە چارەکی سێهەمی ساڵدا کۆی بەرهەم گەشتە ٢٤،٢هەزار بەرمیل لە کێڵگەی سوارە تکە.
• لە مانگی تشرینی یەکەمەوە دەستکراوەتەوە بە بەرهەم هێنان لە کێڵگەی ڕۆژهەڵاتی سوارە تکە و ڕۆژانە زیاتر لە ٥ هەزار بەرمیلی ڕۆژانە بووە.
• لە بەرواری ٢٠٢٠/٩/٣٠ دا کۆیی بەرهەمی بلۆکی سەرسەنگ گەشتە ٢٨٫٧ هەزار بەرمیل نەوت لە ڕۆژێکدا.
پێشبینی بۆ ئایندە
کارکردن لە یەکەی نوێی جیاکردنەوەی نەوت ٢٥ هەزار ب.ڕ بەشێوەیەکی سنوردار بەردەوامە لە پێناو پارێزگاری لە بەرهەمهێنان و دەرچون لەم بارودۆخە ناهەموارەی کۆرۆنا.
• ئێمە چاوە ڕێ دەکەین یەکەم بەرهەمی ئەم یەکەیە لە چارەکی دووەمی ٢٠٢٢ دا دەست پێ بکات (لە ڕاپۆرتی شەش مانگی یەکەم دا چاوەڕێ دەکرا لە ٢٠٢١ دا بێت). هەر دواکەوتنێک لە دابینکردنی پێداویستییەکان بەهۆی کۆڤید ١٩ کاریگەری دەبێت لەسەر دواکەوتنی کارەکان و زیادکردنی تێچوو. پێشتر ڕاگەیەنرا بوو دەستپێکردنەوەی کارەکانی هەڵکەندن پێویستە بۆ یەکەکە (یەکەی جیاکردنەوەی نەوت)ئەویش پەیوەستە بە وەرگرتنەوەی ئەوشایستانەی کەلەلای حکومەتی هەرێمی کوردستانە.
• گرێدانی بە بۆری هەرێمی کوردستانەوە پەیوەستە بە تەواو بونی یەکە ٢٥ هەزار بەرمیلی یەکەوە کە بڕیارە لە چارەکی دووەمی ٢٠٢١ دا تەواو ببێت.
▪️ خەرجی سەرمایەی Capex بۆ ساڵی ٢٠٢١ دیاری دراوە لە نێوان ٧٥ بۆ ١٠٠ ملیۆن دۆلار لە کاتێکدا لە ٢٠٢٠ دا لە نێوان ٤٠ بۆ ٦٠ ملیۆن دۆلار بوو (تەنها پشکی HKN).
• لە ئێستادا چاو دەخشێنینەوە بە پلانی ساڵی ٢٠٢١ دا تاوەکو بتوانین کردەی سێزمیک سێ ڕەهەندی 3D seismic لە سوارە تکە و ڕۆژهەڵاتی سوارە تکە ئەنجام بدەین ، گەر ئەو کارە بکەین ئەو تێچووەی لەسەرەوە دەستنیشانکراو گۆڕانی بەسەردادێت.
• هەروەک ڕابوردوو، خەرجی سەرمایە Capex پەیوەستە بەنرخی نەوت و ئەو شایستانەی کە لە حکومەتی هەرێم وەری دەگرین.
کۆمپانیای ئێچ کەی ئێن چاوەڕێ دەکات بەرهەمی ڕۆژانەی بلۆکەکە لەساڵی ٢٠٢١ دا بریتی بێت لە ٢٧ بۆ ٣٠ هەزار بەرمیل نەوت.
بلۆکی سەر سەنگ
ئەم بلۆکە نەوتییە کەوتوەتە پارێزگای دهۆکەوە، کۆمپانیای وزەی ئێچ کەی ئێن HKN Energy ی ئەمریکی پشکی ٦٢٪ ی کێڵگەکەی هەیە کە ڕوبەرەکەی ٤٢٠ کیلۆمەتری چوارگۆشەیە ، هەروەها کۆمپانیای توتاڵی فەرەنسی ڕێژەی ١٨ ی پشکەکان و حکومەتی هەرێمیش ٢٠٪ ی پشکەکانی هەیە .