سەرلە بەیانی ڕۆژی دوشەممە لەگەڵ کردنەوەی بازاڕدا نرخی نەوت بە شێوەیەکی چاوەڕوان کراو دابەزی.چاوەڕوانکراو بوو لە بەر ئەوەی ڕۆژی شەممە بە هۆی بەرزبونەوەی ڕێژەی توشبوون بە ڤایرۆسی کرۆنا بریتانیا بڕیاریدا بەداخستنی تەواو بۆ ماوەی مانگێک لە ئینگلەند بە فڕۆکە خانەکانیشەوە. نرخی خاوی برێنت سەرەتا گەشتە ٣٦,٦٢ دۆلار پاشان بەرزبویەوە بۆ ٣٧،١٤ دۆلار .
هەروەها نرخی خاوی تەکساس دابەزی بۆ ٣٤٫٥٠ دۆلار و پاشتر بەرزبویەوە بۆ ٣٤,٦٠ دۆلار.
دوو هۆکاری سەرەکی لە پشت ئەم دابەزینەوەن:
یەکەم بڵاوبونەوەی کۆرۆنا و داخستنی سنورەکان
بەهۆی بڵاوبونەوەی زۆری کورۆنا لە وڵاتانی ئەوروپا جارێکی تر سنوری وڵاتان دادەخرێت و بەربەست دەخرێتە بەردەم هاتوچۆ بۆ ڕوبەڕوبونەوەی شەپۆلی پایزە( شەپۆلی دووەم) ی کۆڤید ١٩.
دوای ئەوەی هەفتەی پێشوو فەرەنسا سنورەکانی داخست بەڕووی گەشت کردندا و هاتوچۆ تەنها بۆ کاری زۆر پێویست ڕێگە پێدراوە و بە پڕ کردنەوەی فۆرمی مۆڵەت دەبێت.
وڵاتی ئیسپانیاش لە هەفتەی پێشووە وە لە باری نا ئاسایدا یە و لە ١١ی شە و بۆ ٦ی بەیانی هاتوچۆی قەدەغەیە. بەڕۆژیش چونەدەرەوە تەنها بۆ چونە سەر کار یان کڕینی دەرمان و ئاگابوون لە کەسێکە.
بەریتانیاش ڕۆژی شەممە ڕایگەیاند لە لۆکداونی (داخستنی) ناوچەییە وە بەرەوە لۆکداونی ئینگلەند هەنگاو دەنێت بۆ ماوەی مانگێک و لە هەفتەی داهاتوش وێڵز و ئیرلەند دەگرێتەوە و ئەگەری درێژکردنەوەی هەیە ئەگەر ڕێژەی توشبون وەکو پێویست دانەبەزێت.
ئەڵمانیا و ئیتالیا و بەلجیکا ویۆنان لە ئێستادا لە لۆکداونی تەواو دا نیین بەڵکو داخستنی بەشین ( جزئی).
بەهۆی ئەم ڕێکارانەوە هاتوچۆی فڕۆکەوانی، هاتوچۆی ئۆتۆمۆبیل لە نێو شارەکان و ناو شارەکانیشدا جارێکی تر لەم وڵاتانەدا بۆ نزمترین ئاست دادەبەزێت، لە ئەنجامدا جارێکی تر خواست لەسەر بەرهەمە نەوتییەکان بەتایبەت سوتەمەنی فڕۆکە و ئۆتۆمۆبیل لە بەنزین و دیزڵ کەم دەکات و پاڵاوگەکان جارێکی تر دەکەونە بەردەم وەستان و کارنەکردن بەتایبەت دوای ئەوەی کە هێشتا لە کاریگەرییەکانی شەپۆلی یەکەمی ڤایرۆسەکە ڕزگاریان نەبووە بۆ جارێکی تر کەوتنەوە بەردەم شەپۆلی دووەم. لەماوەی ڕابوردودا هەندێکیان لە ئەوروپا و ئاسیا داخراون بەهۆی ئەوەی کۆگاکانیان پڕ بووە لەو بەرهەمانەی خواستی لەسەر کەمە.
هۆکاری دووەم: هەڵبژاردنەکانی ئەمەریکایە
تەنها ڕۆژێکی ماوە بۆ هەڵبژاردنەکانی ئەمەریکا،کێ دەچێتە کۆشکی سپی کاریگەری دەبێت بەتایبەت لە مامەڵەکردن لەگەڵ مەلەفی ئێران وچین بەو هۆیەشەوە دڵەڕاوکێی دروست کردووە لەبازاڕی نەوتدا. لەپاڵ ئەوەشدا چاولەسەر ئەمریکایە سەبارەت بە بڵاوبوونەوی کۆڤید ١٩ و ئایا هەمان هەنگاوی وڵاتانی ئەوروپا دەگرێتە بەر یان نا لە داخستنی ولایەتەکان دوای هەڵبژاردن.