لە هەواڵێکدا ئەمڕۆ دوشەممە ٢٠٢٠/١٠/٥ لە سایتی S&P Global Platts بڵاوکراوەتەوە و لە لایەن نوسەرێک بەناوی فلاح الخیاط نوسراوە، باسی زیادبوونی بەرهەمی نەوتی عێراق دەکات بەهۆی زیادبوونی بەرهەمی نەوتی هەڕێمەوە لە مانگی ئەیلولدا.
فلاح دەڵێت لەمانگی ئەیلولدا تێکڕا بەرهەمی ئێراق بریتی بووە لە ٣ ملیۆن و ٦٣ هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە.
هەروەها دەڵێت بەپێی زانیاریەکانی کۆمپانیای سۆمۆ و وەزارەتی نەوتی عێراق و هەناردەی هەرێم لە داتای بارکردن لەبەندەری جیهانی تورکیا وەرگیراوە، تێکرای هەناردەی حکومەتی ناوەند بریتی بووە لە ٢ ملیۆن و ٦١٣ هەزار بەرمیل و هەناردەی هەرێم ٤٥٠ هەزار بەرمیل بووە. وە دەڵێت هەناردەی ئێراق لەمانگی ئابدا بریتی بووە لە ٣ ملیۆن و ٢٣هەزار بەرمیل و هەناردەی هەرێم لەو مانگەدا تێکڕا ٤٢٦ هەزار بەرمیل بووە .
بەپێی ئەم هەواڵەبێت تەنها لەمانگی ئاب بۆ ئەیلول واتە یەک مانگ هەرێم ٢٤ هەزار بەرمیل هەناردەی زیادی کردووە و ئاستی بەرهەم گەشتووەتەوە سەرەتای ساڵ و پێش بڵاوبونەوەی پەتای کورۆنا.
شایانی باسە سایتی S&P Global Platts و هەمان نوسەر لە ٢٠٢٠/٧/٣ دا هەواڵی کەم بوونەوەی بەرهەمی هەرێمی بەڕێژەیەکی زۆر ڕاگەیاند بەڵام ڕۆژی دواتر وەزارەتی سامانەسروشتییەکان هەواڵەکەی رەد کردەوە.
سەبارەت بە کەمکردنەوەی بەرهەم بە پێێ ڕێکەوتنەکەی ڕێکخراوی ئۆپیک، ئەمڕۆ لە پەرلەمای هەرێم بەڕێز جێگری سەرۆکی حکومەت قوباد تاڵەبانی ڕایگەیاند لە گەڵ عێراق ڕێکەوتوین کە بە پێی پشکی خۆمان ئامادەین پابەندبین بە کەم کردنەوەی بەرهەم و بەشێوەیەکی دادپەروەرانە. بەڵام لێدوانی بەڕێوەبەری جێبەچێکاری کۆمپانیای شاماران دکتۆر عادل شاوش لە ٢٠٢٠/٩/٢٤ دا ڕایگەیاند کە هەرێم داوای لە کۆمپانیا نەوتییەکان نە کردووە کە بەرهەم کەم بکەنەوە.