بەپێی ڕاپۆرتێکی بلومبێرگ ئێراق لە هەوڵێکیدا بۆ پاراستنی پشکەکانی لە ناو ڕێکخراوی ئۆپیکدا بەڕێژەیەکی زۆرهەناردەی نەوتی زیادکردووە .
بەپێی زانیاری پێنچ کەس کە بەشدارن لە بازرگانی کردنی نەوت لە ئاسیا و ئەوروپا، نەوتی خاوی ئێراق بەڕێژەیەکی زیاد لە بازاڕی خێرادا دەفرۆشرێت، بۆئەوەی لە مانگی ئۆکتۆبەردا بار بکرێت. ئەو بارە زیادانە لەژێر ناوی”ئاراستەی ئازاد” ناوزەد کراوە ، بامانای ئەوەی دەتوانرێت بکڕرێت و بار بکرێت بە هەرئاراستەیەک کە بیانەوێت بیبەن.
ئەم بارە زیادانەی ئێراق کۆی بەرهەم و هەناردە زیاد دەکات، بەڕای زۆرێک لە بازرگانانی نەوت زیادەیەک دەبێت بۆ ئەو نەوتەی کە لەبازاردا هەیە.
هەندێ شەرچاوە ئاماژە بەوە دەکەن کە ڕێکخراوی ئۆپیک رێگای داوە بە ئێراق کە خاوی زیاتر هەناردەبکات بۆ مانگی داهاتوو، تاوەکو کاتی زیاتری بداتێ بۆ قەرەبوو کردنەوەی ئەو نەوتەی لە پشکی خۆی زیاترە و خستویەتییە بازاڕەوە. بەڵام پرسیارەکە بۆ بازاڕی نەوت ئەوەیە ئایا ئەم بارکردنە زیادەی نەوت بەومانایە دێت کە ئێراق دەتوانێت پێشێلی ئەو پشکە نوێیە بکات کە بۆ ی دانراوە و ڕێژەکەی ٣،٦ ملیۆن بەرمیل نەوتە لەرۆژێکدا؟
ئەونەوتەی کە خراوەتە بازاڕەوە بۆ مانگی ئۆکتۆبەر مەزەندا دەکرێت ١٥ ملیۆن بەرمیل لە پشکی ئاسایی خۆی زیاتربێت. رۆژانە بڕی ١٦٠ هەزار بەرمل تا ٣٢٠ هەزار بەرمیل نەوت دەبێت. لەهەمان کاتدا ئێراق دەڵێت لە مانگی ئابدا رۆژانە ئاستی بەرهەمی کەمتر بووە لە ٣,٦ ملیۆن بەرمیلیل، وە بە پێی هەندێ زانیاری بارکردن تا ناوەراستی مانگی ئەیلول هەر بەم شێوە بووە. بەڵام پێدەچێت هەناردە لەمانگی ئایندەوە زیادبکات.
بەرهەمی ئێراق بۆ بازار گرنگە چونکە دووەم گەورە بەرهەم هێنی نەوتە لە ڕێکخراوی ئۆپیکدا لە دوای سعودیەوە. چەندە ئاستی پابەندی و یەکگرتوویی لە ناو ڕێکخراوەکەدا بەرزبێت ئەوەندە ئەگەری سەرکەوتنیان لە زیادکردنی نرخی نەوت زیاد دەکات.
لە چەند ساڵی ڕابوردودا ئێراق نەیتوانیوە بەتەواوی پابەند بێت بەو ڕێژەیەی کە ڕێکخراوەکە بۆی دیاری کردووە. ئابوری ئێراق لەوڵاتانی تر زیاتر کاریگەری دابەزینی نرخی نەوتی لەسەر دەرکەوتووە، هۆکەشی بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە ئێراق بەڕێژەیەکی زۆر پشتی بەداهاتی نەوت بەستووە و گەندەڵی زۆر بڵاوە لەوڵاتداو لەساڵانی ڕابوردوشدا سەکتەری نەوت و سەکتەرەکانی تر بەهۆی شەڕی ناو خۆوە بواری بوژانەوە و گەشەکردنی کەم بووە.
تائێستا وەزارەتی نەوتی ئێراق و وەزیری نەوت رەدی دەکاتەوە کە هیچ ڕێکەوتنێک کرابێت لەگەڵ ئۆپیل پلەس بۆ زیادکردنی هەناردەی نەوت.