لە هەنگاوێکی گرنگدا پاش تێپەڕبوونی ١ ساڵێک بەسەر دروست بوونی سەکۆی(منتدی)ی رۆژهەڵاتی دەریای ناوەراست بۆ گاز و لە سەرەتای ساڵی ٢٠٢٠ دا وڵاتانی بەشداربوو ڕێکەوتن لەسەر ئەوەی کە سەکۆکە بگۆڕن بە ڕێکخراوێکی دامەزراوەیی و ئەمڕۆش بە فەرمی لە سەکۆ ( منتدی) وە گۆرا بۆ رێکخراوێکی ناوچەیی وە هەندێکیش بەڕێکخراوێکی نێودەوڵەتی ناوی دەهێنن.
رێکخراوە نوێکە پێکدێت لە هەریەک لە میسر، ئیسرائیل، یۆنان،، قوبرس، ئیتالیا، ئوردن وە دەستەڵاتی فەلەستینی. ئەم حەوت وڵاتە ئەندامانی دامەزرێنەری ڕێکخراوەکەن. لە بەیاننامەی راگەیاندنی دامەزراندنی ڕێکخراوەکەدا هاتووە کە “دەرگا کراوەیە بۆ وڵاتەنی تر کە بچنە ناو رێکخراوەکەوە” بەو مەرجەی رازیبێت لەسەر ئەو بنەمایانەی کە ڕیکخراوەکەی لەسەر دامەزراوە ئەوانێش: هاوکاری کردن لە بنیات نانی بازاڕیکی هاوبەشی ئیقلیمی گاز لە نێوان حەوت وڵاتە ئەندامەکە. وە ڕیزگرتنی مافی هەر وڵاتێک لە بەکارهێنانی سامانی سروشتی. لە ئایندەشدا دەکرێت ئەم ڕێکخراوە سیاسەتی گازی ناوچەی دەریای ناوەڕاست دیاری بکات. هەروەها وڵاتانی بەرهەم هێن و بەکار بەر و ڕیرەوی گازی سروشتی لە خۆ دەگرێت.
فەرەنسا بەفەرمی وەکو ئەندامی چاودێر وەرگیراوە هەروەها ئامادەبوو لە ئیمزاکردنی ڕاگەیاندنەکەدا. وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکاش لە مانگی کانوونی دووەمەوە ئامادەیی پیشانداوە ببێت بە ئەندام.
پێش ساڵێک میسر داوای کردووە سەکۆکە بگۆڕدرێت بۆ ڕیکخراوێکی دامەزراوەیی بۆ پارێزگاری کردن لە بەرژەوەندییەکانی وڵاتانی ناوچەی رۆژهەڵاتی دەریای مێدیتەرانە.
ئەمڕۆ ٢٢/٩/٢٠٢٠ لە کۆبەنەوەیەکی حەوت ئەندامە دامەزرێنەکەدا لە دایکبوونی ئەم ڕێکخراوە لە قاهیرەی پایتەختی میسر ڕاگەیەندرا، هەروەها بڕیاردرا بارەگای سەرەکی ڕیکخراوەکە قاهیرەبێت.