سەرلەبەیانی دووشەممە نرخی نەوت جارێکی تر دابەزی بەهۆی ئەگەری دەستپێکردنەوەی بەرهەمی لیبیا ومەترسی زیاتر بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کرۆنا، خواست کەمی کردووە.
دوای ئەوەی کۆمپانیای نیشتمانی لیبیا ڕای گەیاند کە بەشێکی باری هێزی ناچاری Force Majeure هەڵدەگرێت کەبەهۆی شەڕی ناوخۆوە ڕاگەیەنرابوو، چالاکییەکان لە کێڵگەی شەرارە دەستی پێکردووەتەوە. بەڵام تا ئێستا نازانرێت کەی بەرهەم دەست پێ دەکاتەوە.
کێڵگەی شەرارە گەورەترین کێڵگەی بەرهەم هێنی نەوتە لە لیبیا، توانای بەرهەمی ٣٠٠ هەزار بەرمیل نەوتی هەبووە لە ڕۆژێکدا پێش ئەوەی بەهۆی شەڕەوە لە ساڵی ٢٠١٨ دا بەرهەمی بوەستێت.
شیکەرەوەکانی بانکی ANZ لە یاداشتێکیاندا ڕۆژی دوشەممە باسی ئەوە دەکەن کە بەربەستەکانی بەردەم بڵاوبونەوەی کرۆنا خواستی جیهانی لەسەرنەوت کەم کردوەتەوە و دەڵێن “بازار بەرگەی خستنە بازاڕی نەوتی زیاتر ناگرێت”.
بەپێی ئامارەکانی ۆرڵد ئۆمیتەر world ometer ڕێژەی توشبوان بە ڤایرۆسی کرۆنا تا ئەمڕۆ ٣١ ملیۆنی تێپەڕاندووە و قوربانی گیانیش لە ٩٦٥ هەزار تێپەڕیوە. بوەتەهۆی کەم بونەوەی بەرچاوی گەشتە ئاسمانییەکان و جموجوڵە بازرگانییەکان لە جیهاندا.
ئێدوارد مویا شیکەرەوەی بازاڕ لە دامەزراوەی OANDA دەڵێت” زۆر زەحمەتە ئێستا دڵ خۆشبین بە زیادبونی خواست لەسەر نەوت، لەکاتێکدا بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کورۆنا لە ئیسپانیا و فەرەنسا و بەریتانیا لە هەڵکشاندایە، لەگەڵ مەترسی دەستپێکردنەوەی باهۆزە وەرزییەکان لە ئەمەریکا”. هەروەها دەڵێت “تەنانەت ئەگەر بەرهەمی لیبیا دەست پێ نەکاتەوە و مەترسی باهۆزە وەرزییەکانی ئەمەریکشا کەمببێتەوە، نرخی نەوت ناتوانێت لەدەست پێشبینی کەمی خواست دەربازی ببێت”.
نرخی خاوی برێنت ئەمڕۆ دووشەممە بە ٤٢٫٠٩ دۆلار مامەڵەی پێوە دەکرێت و خاوی تەکساسیش بە ٤٠ دۆلارەوە.