بەپێی راپۆرتێکی ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز چەندین پاڵاوگە لە ئاسیا و ئەمەریکای باکور بەشێوەیەکی هەمیشەیی یەکەی پرۆسێس کردنیان دادەخەن و ئەگەری ئەوەش هەیە پاڵاوگەکانی ئەوروپای بەدوادابێت، هۆکەشی بۆ دڵنیا نەبوون لە باش بونی خواست لە سەر بەرهەمە نەوتییەکان دەگەڕێتەوە کە بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە بەکاربردن کەم بووەتەوە.
سەرەتا بەهۆی بڵاو بونەوەی پەتای کرۆناوە بەکاربردنی بەرهەمە نەوتییەکان بەڕێژەی ٣٠٪ کەمی کرد و بویە هۆی وەستانی کاری پاڵاوگەکانی نەوت. بەکاربردن تائێستا نەگەڕاوەتەوە بۆ پێش کرۆنا و گەشتکردن لە ئاستێکی نزمدایە، بەوهۆیەوە ئەگەری بە یەکجاری داخستنی چەندین پاڵاوگە هەیە.
لەخوارەوە هەندێ لەو پاڵاوگەنە باس دەکەین.
▪️ سەرەتای ئەم هەفتەیە وەزیری وزەی ئوستورالیا پێشنیاری هاوکاریکردنی ئەو چوار پاڵاوگەیەی وڵاتی کرد کە تائێستا دانەخراون، بە بڕی ٢٫٣ ملیار دۆلاری ئوسترالیا کە دەکاتە ١٫٦٨ ملیار دۆلاری ئەمەریکی و لەماوەی ١٠ ساڵدا، تاوەکو ئەو پاڵاوگانە بتوانن بەردەوامبن لەکارکردن. هەروەها دەڵێت سەرمایە گوزاری درێژخایەن دەکات لە بنیات نانی ئەمباری سوتەمەنی تاوەکو ئاسایشی سوتەمەنی دەستەبەر بکات.
هەر چوار وار کۆمپانیاکە BP Plc و Exxon Mobil Corp و Viva Energy Group و Ampol Ltd – پێشوازیانکرد لە پێشنیازەکە بەڵام بەڵێنی ئەوەیان نەدا کە بەکراو یی بمێننەوە.
▪️کۆمپانیای ڤیڤا ئەنێرجی لە سەرەتای ئەم مانگەدا ڕایگەیاند داخستنی هەمیشەیی پاڵاوگەکەیان لە ناوچەی ڤیکتۆریا لەژێر لێکۆڵینەوە دایە، بەهۆی ئەوەی پێشبینیی کان بۆ ئایندە لەماوەی دووردا نەرێنییە.
▪️ئینۆس هۆڵدینگ کە گەورەترین کۆمپانیای پاڵاوگەیە لە ژاپۆن و پێشتربە JXTG ناسراوە، بەرنامەڕێژی دەکات بۆ داخستنی پاڵاوگەی ئۆساکا کە بڕی ١١٥ هەزار بەرمیل دەپاڵێوێت، ئەویش بەهۆی کەمی خواست لەسەر بەرهەمە نەوتییەکان.
▪️کۆمپانیای رۆیاڵ دەتچ شێڵ Royal Dutch Shell پاڵاوگەی Tabangao بەشێوەیەکی هەمیشەیی دادەخات کە توانای هەیە ١١٠ هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا بپاڵێوێت. ئەم پاڵاوگەیە لە فلیپین لە ناوچەی باتانگاس وە یەکێکە لە و دوپاڵاوگە نەوتییەی لە وڵاتەکەدا هەیە.
▪️کۆمپانیای ماراسۆن خاوەنی گەورەترین پاڵاوگەیە لە ڕوی قەبارەوە پلانی داخستنی یەکجاری چارەسەرکردنی نەوتی هەیە لە پاڵاوگەی مارتینیز لە کالیفۆرنیا و گالوپ لە نیومەکسیکۆ.
▪️تاکە کۆمپانیای پاڵاوتنی نەوتی نیوزلەندا NZ لەمانگی حوزەیراندا ڕای گەیاند کە پلانی داخستنی پاڵاوگەکەیان هەیە، بەڵام سەرەتا دەبێت چالاکیانە کەم بکەنەوە تاساڵی ٢٠٢١، پاشان پاڵاوگە کە دەگۆڕن بۆ تێرمیناڵی هاوردەکردنی سوتەمەنی.
▪️کۆمەڵەی کۆمپانیاکانی Gunvor Group لەمانگی حوزەیراندا وتی، دامەزراندنی پاڵاوگەکەیان دوا دەخەن لەشاری ئەنتوێرپ Antwerp لە بەلجیکا چونکە بەهۆی کۆڤید-١٩ وە بەهای ئابوری نابێت.
▪️کۆمپانیای وود مەکەنزی Wood Mackenzie ڕاوێژکاری لەبواری وزەدا هەریەک لە پاڵاوگەی وڵاتەکانی هۆڵەندا،فەرەنسا و سکۆتلەندای خستوەتە لیستی ئەو پاڵاوگانەی لە ئایندەدا ئەگەری داخستنیان هەیە.