رۆژی ١١ی سێپتەمبەری 2020 کۆمپانیای دی ئێن ئۆ (DNO)ی نەروجی کە لە بواری نەوت و گازدا لەهەرێمی کوردستان لەچەند کێڵگەیەک کاردەکات ڕایگەیاند کە وا پرۆژەی کۆکردنەوە و داخڵ کردنەوەی( InJect) گازی بە گوژمەی١١٠ ملیۆن دۆلار جێبەجێ کرد. کۆکردنەوەی گاز لە کێڵگەی پیشخاپور و داخڵ کردنەوەی لە کێڵگەی تاوکی لەهەرێمی کوردساتان گەشتە یەک ملیار پێ سێجا.
ئەم پرۆژەیە هەنگاوێکی گرنگە بۆکەمکردنەوەی سوتاندنی گازلە کێڵگەکەدا، کە بەهۆیەوە ژینگە ئالودە و پیس دەکات بە گازی دووەم ئۆکسیدی کاربۆن CO2. چاوەڕێ دەکرێت بری لەماوەی ساڵێکدا زیاتر لە ٣٠٠ هەزار تۆن گازی CO2 کەم بکاتەوە لەبڵاوبونەوە،ئەم برە بەئەندازەی ئەو گازەیە کە لە ١٥٠ هەزار ئۆتۆمۆبیلەوە دەردەچێت.
لە ناوەڕاستی ساڵی ٢٠١٨ دەست کراوە بە کارە ئەندازەی و بیناسازییەکانی ئەم پرۆژەیە و لە ناوەڕاستی ساڵی ٢٠٢٠ دا کارەکان تەواو بووە. یەکەم پرۆژەی کۆکردنەوە و کۆگاکردنی گازە لە کوردستان ئەنجامبدرێت. نزیکەی ٢٠ ملیۆن پێ سێجا گاز لە رۆژێکدا (دەگرێت ،کۆدەکرێتەوە، چارەسەردەکرێت) وەپاشان دەگوازرێتەوە لەڕێگەی بۆرییەوە بە دوری ٨٠ کیلۆمەتر بۆ کێڵگەی تاوکی. پێشتر ئەم گازە لە کێڵگەی پیشخاپور دەسوتێنرا و دەچووە ناو بەرگە هەواوە و دەبووە هۆی پیسبونی ژینگە.
لە ٢٠ ی حوزەیرانی ٢٠٢٠ه وە پرۆژەکە رێژەی چڕی ئەو کاربۆنەی لە کێڵگەکە لە لایەن کۆمپانیاکەوە بەکاردەهات بۆ نیوە دابەزاند لە تێکڕا١٤ کیلۆ گرامی هاوتا CO2 بۆ هەربەرمیلێك نەوتی هاوتای بەرهەم هاتوو(کیلۆگرام هاوتا لە CO2/ بەرمیل هاوتا) بۆ ٧ کیلۆ گرام هاوتا لە CO2/ بەرمیل هاوتا . ئەمە بەراورد دەکرێت بەو ئامانجەی کە ١٢ گەورەترین کۆمپانیاکانی نەوتی جیهان دیاریان کردووە بۆ دەستپێشخەری ژینگەی نەوت و گاز ( OGCI) بۆ کەمکردنەوەی تێکڕای چڕی کاربۆن لەپرۆسەکانی گەڕان بەدوای نەوت و گازدا تا ساڵی ٢٠٢٥ دابەزێنن بۆ٢٠-٢١ کگم CO2/ بەرمیل لە ٢٣کگم CO2 /بەرمیل لە ساڵی ٢٠١٧ دا.
بێژەن رەحمانی بەڕێوەبەری جێبەجێکار لە کۆمپانیای دی ئێن ئۆ ڕایگەیاند” داخڵ کردنەوەی گاز ( ئینجێکت کردنی) و ئەوانەی کەپەیوەستن پێوەی لە گلدانەوەی کاربۆن و ئەمبارکردنی، بەکرداری سەلمێندراوە، وە ئەگەری قازانج کردنیشی هەیە” هەروەها ووتی” لەگەڵ بونی ئەو ئاڵانگاریانەی لە پرۆژەکانی نەوت و گازدا هەیە و ئەو بەربەستانەی لە قۆناغەکانی کۆتایی پرۆژەکە بەهۆی کۆڤید -١٩ وە ڕوبەڕومان بویەوە، بەڵام پرۆژەکە لەکاتی خۆیدا و بەو بڕە بوجەیەی بۆی تەرخانکرابوو تەواو بوو.
بەپێی لێدوانی کۆمپانیاکە سوتانی گاز لە کێڵگەی پیشخاپور بەڕێژەی ٧٥% کەمی کردووە لەگەڵ ئەوەشدا دەڵێن کار دەکەین بۆ کەمکردنەوەی زیاتریش. هەر گازێک لە کێڵگەی پیشخاپورەوە بەرهەم بێت و ئینجێکت بکرێت بۆ کێڵگەی تاوکی ئەوا چارەسەردەکرێت و دوبارە بەکاردەهێنرێتەوە یاخود وەکو سوتەمەنی لەبری دیزڵ( گازوایل). بەکاردەهێنرێت.
نمونەی حەشارگە کان دەری خستووە کە ئینجێکت کردنی گاز کۆی قەبارەی بەرهەمی تاوکی زیاد دەکات بە ئەندازەی ١٥ بۆ ٨٠ ملیۆن بەرمیل نەوت
.
دوای ئەوەی بەرهەم هێنان لە کێڵگەی پیشخاپور دەستی پێکرد لە ساڵی ٢٠١٧ دا، بڵاوبوونەوەی گازو ئالودەبوونی ژینگە زیادی کرد ، بەهۆی ئەوەی ئەونەوتەی بەرهەم دەهات بڕیكی زۆر گازی لەگەڵدا بوو. سوتاندنی گازی پیشخاپور گەورەترین تاک بەشداربووی دی ئێن ئۆیە( گەورەرتین پشکی بەردەکەوێت) لە بڵاوکردنەوەی گاز و ئالودەکردنی ژینگە، کە دەگاتە ٦٣٩،٢٠٠ تۆن لە CO2 .
هەروەها بیژەن رەحمانی دەستپێشخەرییەکی نوێشی ڕاگەیاند بۆ پێوانە و چاودێری کردن و کەمکردنەوەی دزەکردنی گازی میسان لە و شوێنانەی کە دی ئێن ئۆ کاری تێدا دەکات. جێی تێبینی یە بڵاوبونەوەی گازی دووەم ئۆکسیدی کاربۆن گرنگی زۆری پێدەدرێت لە کاتێکدا پیسکردنی ژینگە بە گازی میسان مەترسی زۆرگەورەترە بەڵام باس ناکرێت. کاریگەری میسان ٢٥ جار ئەوەندەی دووەم ئۆکسیدی کاربۆنە.
* کۆمپانیای دی ئێن ئۆ مۆڵەتی کارکردنی لە کێڵگەی تاوکی و پیشخاپورهەیە( بلۆکی تاوکی) وە پشکی ٧٥% ی هەیە و کۆمپانیای گەنێڵ ئەنێرجیش ٢٥% ی پشکەکان خاوەنداری دەکات لە و بلۆکە نەوتییەدا..
ئینجێکت کردنی گاز : پرۆسەیەکە بەکاردێت بۆ ئەوەی ئەوگازەی لە کێڵگەکان لە گەڵ نەوتدا بەرهەم دێت لە بری ئەوەی بسوتێنرێت کۆبکرێتەوە و پرۆسێس بکرێت و لەرێگەی بۆرییەوە یان هەر ڕێگەیەکی تر بگوازرێتەوە بۆ حەشارگەیەک لە قوڵایی زەوی تاوەکو ژینگە پیس نەکات .پرۆسەیەکی دۆستی ژینگەیە).
لە پیشخاپور ئەو نەوتەی بەرهەم دەهێنرێت رێژەیەکی زۆر گازی لەگەڵە بۆیە کۆمپانیا لەبری ئەوەی بیسوتێنێت و بچێتە بەرگە هەواوە، جیای دەکاتەوە و کۆی داکاتەوە وبە بۆری دەیگوازێتەوە لەرێگەی بیرێکەوە داخڵی حەشارگە نەوتییەکەی دەکات لە تاوکی. بەم کردارەش بەرهەمی کێڵگەکە زیاد دەکات و دەتوانرێت نەوتێکی زیاتر بەرهەم بهێنرێت هەروەها دەتوانرێت جارێکی تر گازەکەش بەکار بهێنرێتەوە.