لەکاتێکدا ڕێکخراوی ئۆپیک خەریک بوو شانازی بکات بەوەی کە وڵاتە ئەندامەکانی تەواو پابەندن بەڕێکەوتنەکەیانەوە و بەربەستی پابەند نەبوون خەریکە تێ دەپەڕێنن، وڵاتێکی تر دەرکەوت کە فێڵی کردووە و نەوتی زیاتر لەوەی ڕایگەیاندووە بەرهەم هێناوە.
ئیمارەتی عەرەبی دۆستە نزیکەکەی سعودیەبەپێی داتاکانی ئۆپیک لەمانگی تەموزدا بەرهەمی نەوتی لەوەی بۆی دیاری کراوە زیاتر خستووەتە بازاڕەوە، لەمانگی ئابیشدا بەرهەمی زیاتر کردووە.
ئێستا زۆرێک لە بازرگانەکانی نەوت چاویان لەسەر بەرهەمی کەنداوە کە پێیان وایە بەرهەمیان زیاتر لەوەی کە ڕایانگەیاندوە و پێشتر چاوەڕوان دەکرا خستووەتە بازاڕەوە.ئەمەش کاریگەری هەبووە لە دابەزینی نرخی نەوتی ئەم چەند ڕۆژەی ڕابوردوو کە لەماوەی چەند مانگێک دا نزمترین ئاستی تۆمار کردووە.
یەکەم ئاماژەی بەهێز لە ئاژانسی وزەی نێو دەوڵەتییە بووە کاتێک وتی هەڵەیەک هەیە. لە ڕاپۆرتی هەڵسەنگاندنی مانگی پێشویدا بۆ بازاڕی نەوت کە لە نزیکەوە چاودێری ورد کراوە وتی بەرهەمی ئیمارات لەمانگی تەموزدا ٣ ملیۆن بەرمیل بووە لە ڕۆژێکدا. بەپێی داتاکانی کۆمپانیای According to Petro-Logistics SA کە چاودێری بارە نەوتییەکان دەکات دەڵێ لەمانگی ئابدا بەرهەمی زیاتر بووە لەمانگی پێشتر.
کۆمپانیای لێکۆڵینەوەی Kpler SAS دەڵێت بەرهەمی مانگی پێشو زۆر لەو ژمارانە زیاتر بووە کە لایەنی فەرمی حکومەت ڕای گەیاندووە. هەروەها بە پێی ئەو زانیاریانەی لەبارهەڵگرە نەوتییەکانە وە بلومبێرگ کۆی کردووەتەوە نیشانی دەدات کە بەرهەمی مانگی پێشو ٢٫٩ ملیۆن بەرمیل بووە لە ڕۆژێکدا.
ئەو ژمارەیە زۆر زیاترە لە٢,٦٩٣ ملیۆن کە وەزیری وزەی ئیماراتی سهیل المزروعی ڕایگەیاند ، هەر ئەو ژمارەیەی حکومەت ١٠٠ هەزار بەرمیلی لەو ڕێژەیە زیاترە کە ئۆپێک بۆی دیاری کردبوو.
دیاردەی فێڵ کردن و خۆدزینەوە لە پابەندییەکان نوێ نییە و زۆر ێک لەوڵاتەکانی ئەندامی ئۆپیک پێشتر کردویانە، بەڵام ئەم جارە کەنرخی نەوت زۆر دابەزی هەموان ئازاری ئەودابەزینەیان پێگەشت، بۆیە کاتێک وڵاتێکی سەرەکی کەنداو و دۆستی نزیکی سعودییە ئەو فێڵە دەکات وەکو فێڵ و خیانەت لە سعودییە لێک دەدرێتەوە چونکە بە دیفاکتۆی سعودییە پێشەنگی ئەو هاوپەیمانی نییە دەکات و لەنزیکەوە چاودێری پابەندییەکانیش دەکات. لە هەمان کاتدا پەیامێکی نەرێنی دەدات بە بازاڕی نەوت و مەترسی زیاد کردنی بەرهەم و پابەند نەبوون زیاد دەکات.