ئەمڕۆ بەرواری ٢٠٠٢/٩/١ هەردوو کۆمپانیای گەنێڵ ئەنێرجی و گۆڵف کیستۆن شایستەی دارایی مانگی تەموزی ٢٠٢٠ یان ڕاگەیاند بۆ کێڵگەکانی تاوکی و تەق تەق و شێخان.
کۆمپانیای وزەی گەنێڵ کە لە کێڵگەی تاوکی و تەق تەق پشکی هەیە ڕایگەیاند، شایستە دارایی کۆمپانیا خاوەن پشکەکان لە کێڵگەی تاوکی( تاوکی و پیشخاپور) بۆ مانگی تەموز بریتی بووە لە ٣٥٫٨ ملیۆن دۆلار، لەم بڕە ٨,٧ ملیۆن دۆلاری پشکی گەنێڵ بووە و ئەوەشی دەمێنێتەوە کە ٢٧,١ ملیۆن دۆلارە پشکی کۆمپانیای دى ئێن ئۆ (DNO) نەرویجییە کە خاوەنی ٧٥٪ پشکەکانەو گەنێڵ خاوەنی ٢٥٪ ی پشکەکانە. شایانی ئاماژە پێکردنە حکومەتی هەرێم هەرێم لە ساڵی ٢٠١٧ دا وازی لە ٢٠٪ پشکەکانی خۆی هێناوە لە بری قەرزی ئەو دوو کۆمپانیایە.
کۆمپانیای گەنێڵ ئەنێرجی و کۆمپانیای TTOPCO خاوەن پشکن لە کێڵگەی تەق تەق. شایستەی دارایی کۆمپانیاکان لەم کێڵگەیە بۆ مانگی تەموز بریتی بووە لە ٤٫٧ ملیۆن دۆلارە، لەم بڕەش ٢٫٦ ملیۆن دۆلار پشکی کۆمپانیای گەنێڵ ئەنێرجییە و ئەوەشی دەمێنێتەوە پشکی کۆمپانیای TTOPCO بووە.
لەکێڵگەی شێخان کۆمپانیای MOLی هەنگاری و گۆڵف کیستۆنی بەریتانی پێکەوە ١٠ ملیۆن دۆلار شایستەی مانگی تەموزیان وەرگرت بە پێی بڵاوکراوەی کۆمپانیای گۆڵف کیستۆن، کەلە بڵاوکراوکەدا کۆمپانیاکە دەڵێت لە وبڕە ٧٫٨ ملیۆن دۆلار پشکی ئێمە بووە و ئەوەشی دەمێنێتەوە بۆ کۆمپانیای MOL دەبێت کە دەکاتە ٢٫٢ ملیۆن دۆلار. کۆمپانیای گۆڵف کیستۆن ٨٠٪ ی پشکەکان و MOL پشکی ٢٠٪ ی هەیە لە و کێڵگەیەدا.
پێشتر لە ٢٠٢٠/٨//٢٧ دا کۆمپانیای وزەی HKN ی ئەمەریکی لە ناو ڕاپۆرتی چالاکی شەش مانگی یەکەمی ساڵی٢٠٢٠ دا رایگەیاند کە ٩ملیۆن دۆلار شایستەی مانگی تەموزی وەر گرتووە.
کۆمپانیای شامارانی کەنەدی لە کێڵگەی ئەتروش کار دەکات پێشتر بەشێوەیەکی بەردەوام شایستەکانی ڕادەگەیاند بەڵام تا نوسینی ئەم هەواڵە شایستەی مانگی تەموزی٢٠٢٠ ڕانەگەیاندووە.
کۆمپانیای Oryx لەکێڵگەی هەولێر بەرهەم هێنان دەکات جارجارە چالاکییەکان و ئاستی بەرهەمی بڵاو دەکاتەوە بەڵام شایستەکانیان لە دووتوێی ڕاپۆرتەکانیاندا ڕادەگەیەنن نەک بەجیا.
کۆمپانیای گازپرۆم لە گەرمیان وەبەرهێنانی دەکات تەنها زانیاری لەسەر بەرهەمی بڵاو کراوەتەوە نەک شایستەی دارایی، لە چارەکی یەکەمی ئەمساڵدا ئاستی بەر هەمی گەرمیان نزیکەی ٣٥ هەزار بەرمیلی ڕۆژانە یە و بە تەنکەر دەگوازرێتەوە بۆ پارێزگای هەولێر و لەوێوە داخڵی هێڵی بۆری هەرێم دەکرێت.
کۆمپانیای کار کە کۆمپانیایەکی خۆماڵییە لە کێڵگەی خورمەڵە کۆمپانیای سەرکارە، تائێستا هیچ زانیارییەک لە سەر جۆری گرێبەست و ئاستی بەرهەم و چالاکییەکانیان بڵاو نەکراوەتەوە. بەڵام یەکێکە لە کێڵگە گەورەکان و بەگەورەترین کێڵگەی بەرهەم هێن لە کوردستان ئەژمار دەکرێت.