ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٠٢٠/٨/٢٦ نەوتی خاوی برێنت بە ٤٦,٠٦$ دۆلارەوە مامەڵەی پێوەکرا، ئەم نرخە بەرزترین ئاستە کە لە مانگی ئازار وە تۆمارکرابێت. ئەم بەرزبونەوەیە بەهۆی داخستنی زۆربەی بەرهەمی نەوتی کەنداوی مەکسیک لە ئەمەریکا لە لایەن بەرهەم هێنەکانەوە پێش دەستپێکردنی باو و بۆرانی لورا وە هەروەها بەهۆی کەم بونەوەی نەوتی ئەمبارکراو لە وڵاتەدا بوو
پیشەسازی نەوتی ئەمەریکا خۆی ئامادە دەکات بۆ ڕوبەڕوبونەوەی باو بۆران و تۆفانێکی بەهێز کە بەهۆیەوە بڕی ١,٥٦ملیۆن بەرهەمی نەوتی ڕۆژانە یان داخستوە کە نزیکەی ٨٤٪ ی بەرهەمی دەریایی کەنداوی مەکسیک پێک دێنێت و ڕێژەی ٩٠٪ ی ئەو بڕەی کەبە هۆی باو وبۆرانی کاترینا وە پێش ١٥ ساڵ کەمی کردبوو
بەرزبونەوەی نرخی نەوت هاوکات و پشتیوانە بە دڵنیایی دانی بەرپرسانی ئەمەریکا و چین بەپابەندبوون بە قۆناغی یەکەمی ڕێکەوتنە بازرگانییەکەیان. هەروەها پاڵپشتە بە زانیارییەکانی ئاژانسی وزەی نێودەوڵەتی کە ژمارەکان نیشاندەری کەم بوونەوەی ئەمباری نەوتی خاوی ئەمریکییە زیاتر لەوەی کە چاوەڕوان کراو بوو.
هەروەها هێشتا مەترسی کۆڤید ١٩ نەڕەویوەتەوە بەتایبەت دوای ئەوەی کەسانێک دوای چاکبونەوەیان جارێکی تر تووشی ڤایرۆسەکە بونەتەوە.
هۆکارێکی تری بەرزبونەوەکە پابەندی هاوپەیمانی ئۆپیک پلەسە بە کەمکردنەوەی ئاستی بەرهەم یان کە ئاستی پابەندییەکەیان زۆر بەرزە.