فه‌رهاد حه‌مزه محه‌مه‌د
كۆتایی هاتنی داعش و 16 ی ئۆكتۆبه‌ر خاڵێكی وه‌رچه‌رخانی گرنگ بوو له ژیانی كۆمپانیای نه‌وتی باكوور چونكه هه‌موو ئه‌و كێڵگه نه‌وتیانه‌ی دوای حوزه‌یرانی 2014 له ده‌ستی دابوو هاته‌وه ژێر ڕكێفی خۆی و ڕه‌وتی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت ئاسایی بوه‌وه .
ئێستا دوای تێپه‌ڕبوونی 3 ساڵ به‌سه‌ر ئاسایی بوونەوەی دۆخه‌كه‌دا ده‌توانین دۆخی نه‌وتی كه‌ركوك له‌م چه‌ند خاڵه‌ی خواره‌وه‌دا كورت بكه‌ینه‌وه :-
1- ڕۆژانه بڕی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت و غاز به ووردی ئاشكرا ده‌كرێت به جۆرێك وێستگه به وێستگه , كێڵگه به كێڵگه ده‌خرێنه روو .
2- ئاشكرا كردنی بڕی نه‌وتی هه‌نارده كرا‌و بۆ پالاوگهكانی ناوخۆ چ به بۆڕی چ به ته‌نكه‌ر .
3- تۆماركردنی بڕی نه‌وتی هه‌نارده كرا‌و بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات ( توركیا‌و ئوردون) .
4- ڕۆژانه وه‌زاره‌تی نه‌وت له ته‌واوی پرۆسه‌ی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت ئاگادار ده‌كرێته‌وه ئه‌وانیش له ڕێگه‌ی خۆیانه‌وه مانگانه نووسراوی ڕه‌سمی بۆ لیژنه‌ی وزه‌ی په‌رله‌مانی عێراق ده‌نێرن .
5- تا ئێستا هیچ چاو‌دێر و په‌رله‌مانتارێك نه‌یتوانیوه گله‌یی و گازنده له نادیاری بڕی به‌رهه‌مهێنان بكات ئه‌ویش له‌به‌ر شه‌فافیه‌تی پرۆسه‌كه.
6- سه‌باره‌ت به داهاتی ئه‌و نه‌وته ئه‌وا ئه‌ركی كۆمپانیای سۆمۆیه كه ڕۆژانه نه‌وته‌كه له كۆمپانیای نه‌وتی باكوور وه‌ده‌گرێت و له ڕیگه‌ی گرێبه‌ستی یاساییه‌وه به وڵاتانی جیهانی ده‌فرۆشێت واتا داهاته‌كه‌ی زۆر شه‌فافه‌و كۆتایی هه‌موو مانگێك به ووردی له رێگه‌ی كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندنه‌وه بڵاوده‌كرێته‌وه .
7- كێڵگه‌كانی كۆمپانیای نه‌وتی باكوور له توانایاندایه نزیكه‌ی (375)هه‌زار به‌رمیل به‌رهه‌م بێنن به‌ڵام ئه‌و ژماره‌یه به پێی پێویستی رۆژ ئه‌گۆڕێت . ئه‌وه‌ی جێگه‌ی سه‌رنجه له پرۆسه‌ی به‌رهه‌مهێناندا ڕه‌چاوی ڕێنماییه زانستی و ئه‌ندازه‌ییه‌كان ده‌كرێت به جۆرێك گوشاری زیاد له پێویست ناخرێته سه‌ر كێڵگه‌كان و له توانایخۆیان زیاتر ماندوو ناكرێن كه له ئاینده‌دا كاریگه‌ری له‌سه‌ر ته‌مه‌نی كێڵگه‌كه ده‌بێت .
به‌رهه‌مه نه‌وتی و گازییه‌كان
به‌رهه‌مه نه‌وتییه‌كان :- به‌شێكی زۆری نه‌وتی به‌رهه‌م هاتوو بۆ دابینكردنی پێویستی ناوخۆ بۆ پاڵاوگه‌كان ده‌چێت به‌م چه‌شنه‌ی خواره‌وه
1- پاڵاوگه‌ی بێجی (80 هه‌زار به‌رمیل )هه‌ر چه‌نده هێشتا نه‌گه‌ڕاوه‌ته‌وه دۆخی جارانی .
2- پاڵاوگه‌ی خه‌بات :- له دوای كاول بوونی پاڵاوگه‌ی بێجی وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق بۆ دابین كردنی سووته‌مه‌نی بۆ سنووری پارێزگای موسڵ گرێبه‌ستێكی له‌گه‌ڵ كۆمپانیای كار گروپ واژوو كرد كه به‌و پێیه ڕۆژانه 100 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت له ڕِِێگهی بۆڕییه‌وه ڕه‌وانه‌ی پاڵاوگه‌ی خه‌بات ده‌كرێت ، له به‌رامبه‌ر پاڵاوتنی هه‌ر به‌رمیلێك نه‌وت 10 دۆلار وه‌ربگرن به‌ڵام حاڵی حازر دوای نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی به‌شێكی پاڵاوگه‌ی بێجی ئه‌و بڕه كهمكراوهتهوهو نرخی پاڵاوتنیش دابه‌زیوه .
3- پاڵاوگه‌ی بازیان :- ئه‌مانیش ڕۆژانه به پێی هه‌مان گرێبه‌ستی سه‌روو 38 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتیان له ڕێگه‌ی ته‌نكه‌ره‌وه بۆ ده‌چێت بۆ دابین كردنی سووته‌مه‌نی بۆ سنووری شاری كه‌ركوك به‌ڵام ئێستا ئه‌م بڕِهش كه‌م كراوه‌ته‌وه.
4- پاڵاوگه‌ی كه‌سك و حه‌دیسه و گه‌یاره: ڕۆژانه هه‌ریه‌كه‌یان تێكرا نزیكه‌ی 10 هه‌زار به‌رمیلیان بۆ ده‌چێت .
5- پاڵاوگه‌ی كه‌ركوك له توانای دایه تا 50 هه‌زار به‌رمیل بپاڵێوێت به‌ڵام ئه‌م بڕه‌ش به گوێره‌ی ڕۆژ ده‌گۆڕێت .
ئه‌وه‌ی ده‌مێنێته‌وه هه‌نارده‌ی ده‌ره‌وه ده‌كرێت به‌م چه‌شنه‌ی خواره‌وه:
1- به‌نده‌ری جه‌یهانی توركی رۆژانه (50 –110 هه‌زار ) به‌رمیل له ڕێگه‌ی بۆڕییه‌وه .
2- وڵاتی ئوردن 10هه‌زار به‌رمیل له ڕێگه‌ی ته‌نكه‌ره‌وه .
به‌رهه‌می غاز
ڕۆژانه له‌گه‌ڵ به‌رهه‌مهێنانی نه‌وتدا نزیكه‌ی (400) ملیۆن پێ سێجا غازی هاوه‌ڵ (الغاز المصاحب) به‌رهه‌مده‌هێنرێت كه زۆربه‌ی ڕه‌وانه‌ی كۆمپانیای غازی باكوور ده‌كرێت بۆ به‌رهه‌مهێنانی پێویستییه غازییه‌كانی ناوخۆ , به‌شێكیشی بۆ پێویستییه هونه‌ریه‌كانی نه‌وتی باكوور به‌كارده‌هێنرێت ئه‌وه‌ی ده‌مێنێته‌وه ده‌سووتێت .
فەرهاد هەمزە سەرۆکی جیۆلۆجییەکان لە کۆمپانیای نەوتی باکور.