ئەمڕۆ هەینی ٢٠٢٠/٨/١٢١ کاتژمێر ١٠:٣٠ سەرلەبەیانی دادگای بازرگانی لەندەن دەستی کرد بە دادبینی کەیسی کۆمپانیای دینا سیتی و د. ئاشتی هەورامی وەزیری پێشوی سامانە سروشتییەکانی هەرێم بەشێوەی ئۆنلاین. کە تیایدا کۆمپانیا نەوتییەکە داوای قەرەبووی ١ ملیار و ٦٨٠ ملیۆن دۆلار دەکات.
نوێنەری ڕێکخراوی ڕوونبین بۆ شەفافیەتەلەەپرۆسەکانی نەوت یادگار سدیق ئامادەی تەواوی دادبینییەکە بوو.
کاتژمێر ١٠:٣٠ دادبینییەکە دەستی پێ کردووە بەڕێوە چوو لەلایەن دادوەر جەستس فۆکستن ، و هەریەک لە پارێزەری داواکار (دینا سیتی) جەیمس رامسدن و پارێزەری داوالەسەر کراو( د.ئاشتی هەورامی) گراهام دەنین ئامادەی دادبینییەکە بوون و کاتژمێر ١:١٥ پاش نیوەڕۆ کۆتایی هات.
ئەمە دووەمین دانیشتنی بەڕێوەبردنی کەیسەکەیە تاوەکو ئاراستەی دادبینییەکە دیاری بکرێت ، دانیشتنی یەکەم لە بەرواری ٢٠٢٠/٣/٤ بووە تیایدا دادوەر داوای لە دیناسیتی کردووە کە شایەتی کەسانی پسپۆڕ پێشکەش کات و پاشان، د. ئاشتی هەورامی وەڵامی ڕاپۆرتەکانی داوەتەوە .
بەپێی یاسا ناتوانین بچینە ناو وردەکارییەکانی دادبینیەکەوە ، ئەوەی گرنگە لێرەدا باسی بکەین زیاتر جەخت دەکرایەوە لەسەر ئەوەیی کە دکتۆر ئاشتی لەو ماوەیەدا وەزیری سامانە سروشتییەکانەو مافی پارێزبەندی هەیە.بەشێکی زۆری دادبینیەکە لەو چوارچێوەدیەدابوو. وە دادگا زۆربەی خاڵەکانی بەرگری پەسەند کرد.
دادگا بڕیاری دا کە لە ٨ تا ١٠ ی مانگی شوباتی ٢٠٢١ ڕۆژی دادبینی بێت. وە بڕیاریدا کە دینا سیتی ٧٥٪ ی تێچوی ڕاپۆرتی پسپۆڕەکانی دەکەوێتە سەر شان کە ٤٥ هەزار پاوەند دەکات لەکۆی ٦٠ هەزار پاوەند وە دەبێت لەماوەی ٢٨ ڕۆژدا بدرێت.
شایانی باسە ناوی چەند کەسێک لە هەرێم هات لە دادبینییەکە وەکو بەڵگەی کەسانی پسپۆڕ ناویان هات expert evidence لەوانەش د. یوسف محمد سادق سەرۆکی پێشوی پەرلەمان وە سامان تاهیر پارێزەری هاوپشکێکی دینا سیتی ، محمود ناوێک پارێزەری حکومەت. رامان جلال پارێزەر وە باسی دیپلۆماتێکی پێشوی ئەمەریکا و باڵوێزی پێشوی ئەمەریکا لە کرواتیا پیتەر گالبەرس کرا کە دەستی هەبووە لە ڕەشنوسی دەستوری عێراقدا هەبووە و ڕاپۆرتی لە بارەی سیادە و پارێزبەندییەوە نوسیوە، ناوبراو بە ڕاوێژکاری نافەرمی حکومەتی هەرێم ئەژماردەکرێت.
داوا سەرەکیەکە لەسەر حکومەتی هەرێم و وەزیری سامانە سروشتییەکان د. ئاشتی هەورامی بوو. لەمانگی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩ د.ئاشتی لە فڕۆکەخانەی هیسرۆ لە لەندەن ئاگادار کرایەوە لە داواکە ( تەبلیغ کرا) بەڵام حکومەتی هەرێم بەفەرمی ئاگادار نەکراوەتەوە، بۆیە تائێستا د.ئاشتی بەتەنها لە داواکەدایە.