دوێنێ دوشەممە لیژنەی چاودێری پابەندبوون بە ڕێکەوتنەکەی ئۆپیک پلەس بەکەم کردنەوەی بەرهەم ناسراو بە TJC کۆبونەوە، کە پێکهاتوون لە ئەندامە سەرەکیەکانی هاوپەیمانیەتیەکە. بەپێی ئەو بەڵگانەی کە دەست ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز کەوتووە، ئاستی پابەندی وڵاتانی هاوپەیمانیە کە بە مەکسیکیشەوە لە نێوان ٩٥٪ بۆ ٩٧٪ دەبێت. ئەم کۆ بوونەوەیە تەنها دوو ڕۆژ پێش کۆبونەوەی کۆمیتەی وەزاری ئۆپیک پلەس دێت کە ناسراوە بە JMMC و بڕیارە ڕۆژی چوارشەممە کۆببنەوە بۆ هەڵسەنگاندنی بازاڕ و بڕیاردان لەسەر هەر گۆڕانکارییەک لەڕێکەوتنەکەدا بکرێت.
لیژنەی بچوککراوەکەی وڵاتە سەرەکییەکان TJC تەنها پێشنیار پێشکەش دەکات بۆ کۆمیتە وەزارییەکە و مافی بڕیار دانی نییە.
سعودییە تائێستا بەو ڕێژەیەی کەبڕیارە بەرهەمی بهێنێت کەمتری بەرهەم هێناوە، وڵاتانی عێراق و نەیجیریا و کازاخستان پێشتر بەتەواوەتی پابەند نەبوون بەڵام لە مانگی ڕابوردوەوە ئاستی پابەندیان زیاتر بووە و بڕی کەمکردنەوەی بەرهەم یان زیادی کردووە .
هەفتەی ڕابوردوو وەزیری وزەی ڕوسیا ئەلێکساندەر نۆڤاک ڕایگەیاند هیچ پێشنیازی گۆڕانکاری نییە لەڕکەوتنەکی ئۆپیک پلەسدا.
لەمانگی ئابەوە ڕێژەی کەم کردنەوەی بەرهەمی هاوپەیمانیەکە دابەزیوە بۆ ٧ ملیۆن و ٧٠٠ هەزار بەرمیل لە ٩ ملیۆن و ٧٠٠ هەزار بەرمیلەوە لەمانگەکانی ڕابوردودا. ئەمە هۆکار بووە بۆ خستنە رووی کەمتری نەوت لەکاتێکدا بەهۆی کۆڤید-١٩ وە خواست کەمی کردووە هەروەها بوژانەوەی لەسەر خۆی ئابوری جیهان کرانەوەی سنوروکان هاوکاربوون بۆ جێگیر بوونی نرخی نەوت لە ٤٥ دۆلاردا لەکاتێکدا لەمانگی نیساندا لە ١٥ دۆلاردا بوو.