بەپێی هەواڵێکی بلومبێرگ عێراق بەنیازی لێتێگەیشتن و ڕێکەوتنە لەگەڵ کۆمپانیای شیڤرۆنی ئەمریکی بۆ گەڕان و پشکنین بە دوای نەوتدا لە باشوری وڵات و لە شاری ناسریە مەڵبەندی پارێزگای زیقار. گەڕان و پشکنین لە ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوای ئەو پارێزگایە لە و ناوچانەی کە کێڵگە و بلۆکی نەوتی لێ نییە دەکرێت.
ووتووێژەکان بەشێوەیەکی فەرمی پێش دوو ساڵ دەستی پێکردووە لەگەڵ وەزارەتی نەوتی عێراقدا، ئێستا جارێکی تر کۆبونەوەکان دەستی پێکردووەتەوە لەگەڵ دووەم گەورەترین بەرهەم هێنی ناو ڕێکخراوی ئۆپیک. لەم کاتەدا کەنرخی نەوت نزمە شێڤرۆن دەیەوێت دەستی بگات بە وشوێنانەی نەوتێکی کوالێتی بەرز و تێچووی کەمی هەیە وەکو عێراق. لەکاتێکدا هاوپیشەکانی تریان لە ئەوروپا لەهەوڵێ ئەوەدان پەنا بۆ ئەو سەرچاوانە بەرن کە ژینگە کەمتر پیسدەکەن.
دوای ئەوەی سێ ساڵی ڕابوردوو ڤۆکۆسی کۆمپانیاکە لەسەر نەوتی بەردینی ئەمەریکابوو، پێدەچێت ئێستا شێڤرۆن بیەوێت ڕووبکاتە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، بەتایبەت دوای ئەوەی بە بەهای ٥ ملیار دۆلار کۆمپانیای نۆبڵ ئەنێرجی کڕی، بەمەش بەرهەمی گازی زۆری ئیسرائیلی خستە دەست. لەهەوڵی زیادکردنی بەرهەمیشە لەو کێڵگانەی دابەشکراوە لەنێوان سعودیە و کوەیت دا.
داوجۆنز باسی لێکتێگەشتنەکەی نێوان شێڤرۆن و وەزارەتی نەوتی عێراقی کرد و ئاماژەی بەوە کرد کە پێدەچێت لە میانەی سەردانەکەی ئەمڕۆی کازمیدا بۆ واشۆنتۆن ڕابگەیەنرێت.