ئامادەکردنی یادگار سدیق گەڵاڵی
کۆمپانیای شاماران کۆمپانیایەکی کەنەدییە و پشکی ٢٧،٦% ی بلۆکی ئەتروشی هەیە رۆژی ٢٠٢٠/٨/١٢ ئەنجامی چالاکییەکانی لە هەرێمی کوردستان ڕاگەیاند. لێرەدا پوچتەیەکی لە گەڵ کورتەیەک لەسەر کێڵگەی ئەتروش دەخەینە روو.
دارایی کۆمپانیا
لە چارەکی دووەمی ئەمساڵدا کێشەی کورتهێنانی سیولە چارەسەرکرا پاش ئەوەی لە بەرواری 5/7/2020 دا کۆمپانیای Nodic Trust AC کە ئەرکی چاودێری کردنی سەنەد( بۆندەکان)ی هەیە و نوێنەری خاوەن سەنەدە داراییەکانیشە هەستا بە جێبەچێکردنی دوبارە داڕشتنەوەی ئەو بڕگانەی کە پێشتر لەسەری ڕێکەوتبوون لە مەرجی بۆندەکاندا، ئەم گۆڕانکاریانە چارەسەری پێشێلکارییە داراییەکان دەکات لەگەڵ چآرەسەری کورت هێنانی سیولە کە لە چارەکی یەکەمی ئەمساڵدا ئاماژە بە بونی کرابوو . بە مانایەکی تر کۆمۆانیا ئێستا دەتوانێت زیاتر فۆکس بکاتەوە لەسەر بەهژکردنی پێگەی دارایی خۆی.
شایستە داراییەکانی نەوت:
حکومەتی هەرێمی کوردستان هەستاوە بە پێدانی شایستە داراییەکانی کۆمپانیا بۆ مانگەکانی ئازار تا کۆتایی حوزەیران ٢٠٢٠، وە هەروەها حکومەت پێی ڕاگەیاندوین کە لە ئایندەدا ئەو بڕە شایستانەی ماوەتەوە بۆ مانگەکانی تشرینی دووەمی ٢٠١٩ تا شوباتی ٢٠٢٠ تا ئێستا وەرنەگیراوە دەدات بە کۆمپانیا بە بڕی ٤١ ملیۆن و ٦٠٠ هەزار دۆلار لە بری ٣٤ ملیۆن دۆلار ، ئەو بڕە زیادەیە کە دەکاتە ٧ ملیۆن و ٧٠٠ هەزار دۆلار بۆ خەرجی زیاتری پرۆسەکانی گەران و پشکنین دەگەڕێتەوە لە هەمان ماوەدا
چالاکییەکان:
مامەڵەکردن لە گەڵ کۆڤید ١٩ دا
لەمانگی شوباتی ٢٠١٩ وە پلانی کاری گشتگیر پەیوەست بە کۆڤید ١٩مان جێبەجێ کرد و لەچارەکی دووەمیشدا بەردەوامین لسەری. پلانەکە ئامانجی خۆی پێکاوەلە پاراستنی سەلامەتی کارمەندەکان و بەردەوامی کارکردن بەشێوەیەکی باش. ئەوڕیوشوێنانەی کە گرتومانەتە بەر تائێستا سەرکەوتووبوون، هیچ حاڵەتێکی کۆڤید ١٩ لە بلۆکی ئەتروش و نوسینگەکەشمان لە هەولێر تۆمار نەکراوە.
کارکردن و بەرهەمی بەهێزی ئەتروش
لە چارەکی دووەمی ٢٠٢٠ دا بەرهەمی کێڵگەی ئەتروش لە ئاستکی بەرزدا بووە، تێکڕای بەرهەمی ڕۆژانە بریتی بووە لە ٤٦ هەزار و ٩٠٠ بەرمیل، بەراورد بە ٤٦ هەزار و ٧٠٠ بەرمیل لە چارەکی یەکەمدا. ئەم زیادکردنەش بە شێوەیەکی سەرەکی بۆ سەقامگیری و توانای بیرە نوێکانی ٢٠١٩ دەگەڕێتەوە لە گەڵ زیادکردنی توانای چارەسەری سەرەتایی دامودەزگاکانی بەرهەمهێنان EPF” Early production Facility ” لە پێگەی هەڵکەندنی شامانکی- E
لە چارەکی ٢ ی ٢٠٢٠ رێژەی ٦٦% بەرهەم زیادی کردووە بەراورد بە چارەکی٢ ی ساڵی ٢٠١٩ ( بۆ ٤٦,٩٠٠ بەرمیل لە ٢٨,٣٠٠بەرمیلەوە). کە هێشتا لەهەمان ڕێژەەدایە کە دامان نابوو بەرهەم لە نێوان ٤٤ هەزار بۆ ٥٠ هەزار بەرمیل بێت.
کەمکردنەوەی تێچووی وەگەڕخستن Lifting costs *
تێچووی وەگوڕ خستن لە بلۆکی ئەترش بەڕێژەیەکی زۆر کەمی کردووە و دابەزیوە بۆ ٥ دۆلار و ٣٦ سەنت کە دەکاتە رێژەی ٤٣% لە چارەکی٢ ی ٢٠١٩ دا تێچوو بریتی بووە لە ٩ دۆلار ٢٨ سەنت.وە ڕێژەی ٩% بەراورد بە چارەکی١ی ٢٠٢٠ کەمی کردووە کە ئەوکات ٥ دۆلار و ٩٠ سەنت بوو. کەم بونەوی زۆری تێچوو دەگەڕێتەوە بۆ چارەکی٢ ی ٢٠٠١٩ بە زۆری بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە لە و چارەکەدا خەرجی زیاتر تەرخان کرا بۆ چارەسەری کێشەی خۆێ و ئاو وە بەشێوەیەکی باش چارەسەر کرا، هەروەها دابەشکردنی تێچووی کارکردن بەسەر بەرهەمی زۆری کێڵگەکە لە چارەکی دووەمی ئەم ساڵدا وادەکات تێچوو کەم بێتەوە.
کەمکردنەوە خەرجی
لە ژێر ڕۆشنایی ئەو ناسەقامگیرییەی ئەم دواییە لەبازاری نەوت و نزمی نرخی نەوت بەرز و نزمی بازاڕ دا کۆمپانیای شاماران و کۆمپانیا سەرکار ( تاقە) بەشێوەیەکی بەرچاو پلانی خەرجی ساڵی ٢٠٢٠ مان کەمکردەوە. لەگەڵ ڕەچاوکردن و پارێزگاری کردن لە گەشەپێدان بۆ باشکردنی بارودۆخەکە. خەرجی سەرمایە بەرێژەی ٨٠% کەمکرایەوە لە ١٣١ ملیۆن دۆلارەوە بۆتێکڕا ٢٨ ملیۆن دۆلار ، وەلە ٣٦ ملیۆن دۆلار پشکی کۆمپانیا بۆ ٨ ملیۆن دۆلار.
هەڵبژاردەی زانیاری چالاکی کارکردن و دارایی
ئەم خشتەیەی خوارەوە پوختەی چالاکی کارکردن و دارایی یە بۆ ئەو ماوانەی لە خشتەکەدا ئاماژەی پێکراوە :
* خەرجی وەگەڕ خستن Lifting cost: بریتییە لە تێچوی بەرهەم لە کێڵگەیەکدا جگە لە هەڵکەندن و ئامێرەکان ئەمانە ی خواروە دەگرێتەوە :
١- خەرجی گواستنەوە ٢- خەرجی کرێکار ٣- خەرجی چاودێری ٤- دابین کردنی کەرەستە. ٥- خەرجی پەمپی بەکارخستن. ٦- خەرجی کارەبا ٧- خەرجی چاکردنەوەی ئامێرەکان. ٨- خەرجی داشکاندنی بەکارهاتنی ئامێرەکان (depreciation) واتە ئەو ئامێرانەی بەکاردێن بەبەکار هێنانیان نرخی کەم دەکات ساڵانە بەنسبەتێک . ٩- خەرجی لاوەکیی تر
کورتەیەک لەسەر کێڵگەی ئەتروش
کێڵگەی ئەترووش کە وتووەتە ٨٥ کم باکوری ڕۆژئاوای شاری هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستانەوە. رووبەری کێڵگەکە بریتیە لە ٢٦٩ کم چوارگۆشە . بەپێی زانیارییەکانی شاماران جۆری نەوتی ئەتروش کوالیتی زۆر بەرزە و کێڵگەیەکی گەورەیە و چاوەڕیی بەرهەمی زۆری لێدەکرێت. بەڵام هەندێ سەرچاوەی تر لە ناویاندا راپۆرتێکی دامەزراوەی Edison بۆ هەڵسەنگاندن و وەبەرهێنانی لەساڵی ٢٠١٣ دا بۆ کێڵگەی ئەتروش دەڵێت API نەوتی ئەتروش لە سێ بیردا ئەوکاتە لە نێوان( ١٢° بۆ ٢٧°)دایە واتە کوالێتی نەوتەکەی لە قورس بۆ مام ناوەندە نەک کوالیتی بەرز .
API کورتکراوەی American Petroleum Institute واتە پەیمانگای پەترۆڵی ئەمەریکی، ئەو دامەزراوەیەی کە ئەندازە (قیاس) API داهێناوە.
API بەکار دەهێنرێت وەکو ئاماژەیەک بۆ چڕی نەوت و بەرهەمە نەوتییەکان تاوەکو API ی بەرزتر بێت نرخی زیاترە جۆری نەوتەکەی سوکترە. نەوتی سوک و کوالێتی بەرز API لە نێوان ٣٥°-٤٥° وەکو نەوتی برێنت و WTI و ئەگەر لە ٤٥° بەرزتر بێت ئەوا بە نەوتی زۆر سوک ئەژمار دەکرێت یان کۆندێنسێنت بەڵام نرخی لەمەوتی سوک کەمترە چونکە پێکهاتەی پرۆپەین و بوتانای تێدایە. نەوتی کواڵێتی مام ناوەن لە نێوان ٢٥° بۆ ٣٥° دایە و نەوتی قورسیش API ی لە نێوا ١٥° بۆ ٢٥ ° و هەرچیەکیش لە ١٥° کەمتربێت بە نەوتی زۆر قورس ئەژمار دەکرێت.
حکومەتی هەرێمی کوردستان و پاش ماوەیەکی کەم لە دروست بوونی وەزارەتی سامانە سروشتییەکان و بەدیاری کراوی لە بەرواری ٢٠٠٧/١١/١٠ دا گرێبەستی وەبەرهێنانی هاوبەشی لە گەڵ کۆمپانیای General Exploration Partners. INC ئیمزاکرد کە کۆمپانیای شاماران بەشێکە لە و کۆمپانیایە. کێڵگەی ئەتروش لە ساڵی ٢٠١١دا نەوتی تیا دۆزرایەوە و مانگی تەموزی ٢٠١٧ دەستی کرد بە بەرهەم هێنان واتە پاش نزیکەی ١٠ ساڵ لە ئیمزاکردنی گرێبەستەکە.
توانای بەرهەمی دامەزراوەکە (پرۆدەکشن فەسلیتی) لە ساڵی ٢٠١٩ دا ٣٩ هەزار بەرمیل بووە لەڕۆژێکدا . تا ناوەڕاستی ساڵی ٢٠١٩ بڕی ١٢ بیر لێدراوە کە ٧ دانەیان بیری برهەمهێنن. بەپێی ڕێنمایی بەرهەم هێنان بۆ ساڵی ٢٠١٩ بەرهەمی کێڵگەی ئەتروش بریتی بووە لە ٣٠,٠٠٠ بۆ ٣٥,٠٠٠ بەرمیل لە رۆژدا، هەروەها چاوەڕوان دە کرێت تا کۆتایی ساڵ بەرهەمی رۆژانە بگاتە ٤٥,٠٠٠ بۆ ٥٠,٠٠٠ بەرمیل وە لە ٢٠١٩/١٠/٢١ دا کۆمپانیای شاماران رایگەیاند کە کۆی بەرهەمی ئەتروش گەشتووەتە ٤٥,٠٠٠ ب.ڕ بڕیارە لەساڵی ٢٠٢٠ دا دامەزراوەیەکی تری (فەسیلیتیەکی) بەرهەمهێنان دابمەزرێت لە کێڵگەکەدا کە توانای بەرهەم بۆ ٨٠,٠٠٠ ب.ڕ بەرزبکاتەوە وە لەگەڵ بڕیاری وەبەرهێنانی زیاتر لە کێڵگەکە تا ناوەراستی ٢٠٢٠ بەرهەم زیادبکرێت بۆ ١٠٠،٠٠٠ بەرمیل رۆژانە ( ئەم پلانە بەهۆی بڵاوبونەوەی کۆڤید ١٩ و دابەزینی نرخی نەوتەوە کە بووە هۆی ئەوەی خەرجی کێڵگەکە کەم بکرێتەوە گۆڕانی بەسەردا دێت و دوا دەکەوێت). لە چارەکی یەکەمی ٢٠٢٠ دا بەرهەم زیادی کردووە بۆ ٤٦ هەزار و ٧٠٠ بەرمیل و لە چارەکی دووەمدا بەڕێژەیەکی کەم زیادی کردووە بۆ ٤٦هەزار و ٩٠٠ بەرمیل لەڕۆژێکدا.
لە ماوەی دووساڵی (٢٠١٧ – ٢٠١٩) بەپێی ڕاگەیاندنی کۆمپانیای شاماران کۆی نەوتی بەرهەم هاتوو زیاترە لە ١٧ ملیۆن بەرمیل کە سەرجەم بەرهەمەکە بەهەرێمی کوردستان فرۆشراوە بە نرخی بازاری نێودەوڵەتی پاش لێدەرکردنی تێچوی گواستنەوە و کەمکردنەوەی کوالتی جۆری نەوتەکە. بەپێی مادەی ٦,٢ لە گرێبەستی وەبەرهێنانی هاوبەش PSC نێوان حکومەت وشاماران کۆمپانیای وەبەرهێن ماوەی ٥ ساڵی هەیە لە قۆناغی گەڕان و پشکنین وە دەتوانرێت بۆ ٢ ساڵێ تر ماوەکە درێژ بکاتەوە بەمەرجێ داوا پێشکەش کات بۆ حکومەت. وە هەر بەپێی مادەی ٦,٩ئەم ماوەیەش ئەتوانرێت بۆ دوو دووساڵی تر دڕیژبکرێتەوە واتە ماوەکە دەگاتە ١١ ساڵ .
لە ئێستادا پشکی کۆمپانیاکان لە بلۆکی ئەتروش بەم شێوەیە :
١ – کۆمپانیای تاقە ٤٧,٤% کۆمپانیای سەرکار ٢ – شاماران ٢٧,٦% ٣ – هەرێمی کوردستان ٢٥%
کاتێک دەڵێین هەرێم پشکی ٢٥% هەیە مەبەست دوای ئەوەی موڵکانەی ١٠% وەردەگرێت پاشان ئەو بڕەی دەمێنێتەوە کۆمپانیا تا ئاستی ٤٠% بە پێی گرێبەست بۆ خەرجییەکانی وەردەگرێتەوە ( ئەوخەرجیانەی کە لەماوەی گەڕان و پشکنین تا ئەوکاتە خەرجی کردووە) پاشان ئەوبڕەی دەمێنێتەوە قازانجی نەوتەکەیە،بەپێی هاوکێشەیەکی ماتماتیکی بەشدەکرێت کە پێیی دەوترێت فاکتەری ئاڕ ( R) کە بەپێی مادەی ٢٦.٥ دا دەڵێت ئەگەر R یەکسانبێت بە ١ یان کەمتر پشکی کۆمپانیاکان ٣٢% دەبێت و ٦٨% بۆ هەرێم وەلە پشکی کۆمپانیاش هەرێم ٢٥% هەیە. لە سەرەتادا چونکە خەرجی زۆرە بەمشیوە دابەش دەکرێت. وەهەرلەو مادەیەدا دەڵێت کە ئەگەر R گەورەتربێت لە ٢،٥ ئەوکات پشکی کۆمپانیا ١٦% دەبێت و هەرێم ٨٤% وەلە پشکی کۆمپانیاش هەرێم ٢٥% وەردەگرێت.