بەپێی ڕاگەیەراوێکی کۆمپانیای داناگازی ئیمارەتی کە لە هەرێمی کوردستان گاز (غاز) بەرهەم دەهێنێت لە کێڵگەکانی کۆرمۆر و چەمچەماڵ، بەرهەم هێنانیان و کارکردن بەردەوام بووە بە بێ پچڕان بە ڕەچاوکردنی ئەوەی پابەندی و گرتنەبەری ڕێوشوێنەکانی سەلامەتی وتەندروستی.
بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای داناگاز دکتۆر پاتریک ئەلمان وارد دەڵێت”سەلماندمان کە توانامان هەیە ڕێکارەکانی سەلامەتی بەخێرایی بگرینە بەر بۆ ئەوەی گەرەنتی کارکردنی بەردەوام بکەین بەبێ پچڕان، هەرچەندە کارکردن قورس بوو لەکاتی بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆڤید-١٩ دا” هەروەها دەڵێت دانا غاز توانی ئەدائێکی دارایی و کاری بەهێزی هەبێت، لە نیوەی یەکەمی ساڵی ٢٠٢٠ دا بڕی ١٨ ملیۆن دۆلار پوختەی قازانجی بێت لە کۆی داهاتی ١٨١ ملیۆن دۆلاری ئەمەریکی. ئەمەش ڕەنگدانەوەی توانامانە لەسەر کارکردن لەگەڵ ئەوەی خەرجیش کەم کراوەتەوە.
بە پێی ڕاگەیاندراوەکەی دانا غاز لە ماوەی چارەکی دووەمی ساڵی٢٠٢٠ دا خەرجی سەرمایە گوزاری بەڕێژەیەکی بەرچاو کەم کراوەتەوە بۆ ٢٥ ملیۆن دۆلار کە دەکاتە ڕێژەی ٧٢٪. و تێکڕای بەرهەمی داناگاز ڕۆژانە لەنیوەی یەکەمی ساڵدا بریتی بووە لە ٦٣ هەزار و ٢٥٠ بەرمیل نەوتی هاوتا (مکافئ) ، بەڕێژەی ٧٪ کەمی کردووە بەراورد بە هەمان ماوەی ساڵی ٢٠١٩ کە ٦٨ هەزار و ٢٠٠ بەرمیل بووە. هۆکەی دەگەڕێتەوە بۆ کەم بونەوەی بەرهەم لە هەریەک لە میسر و هەرێمی کوردستان بەڕێژەی ٩٪ و٢٪ هەریەک بەدوای یەکدا .لەگەڵ وەستانی بەرهەمی گاز لە کێڵگەی زەورا لە ئیمارات. لەو بڕە ٣١ هەزار و ٧٠٠ هەزار نەوتی هاوتا ی بەرهەمی کوردستان بووە.
هەروەها دانا گاز دەڵێت بەپێچەوانەی پەرەپێدانی پرۆژەکانەوە کرۆنا کاریگەری نەبووە لەسەر بەرهەمی کۆمپانیاکە لە هەرێمی کوردستان، لەکاتێکدا ڕێکارەکانی خۆپارێزی و بەربەستی تر کاریگەری هەبوو لەسەر پلانەکانی پێرێڵ پترۆلیۆم بۆ پەرەپێدان لە کۆرمۆر. لەئەنجامی ئەو بەربەستانەی دانراوە بۆ بڵاو بونەوەی ڤایرۆسەکە پێرێڵ پترۆلیۆم ناچار بوو یەکەم هێڵی چارەسەری گاز بە توانای ٢٥٠ ملیۆن پێ سێجای پێوانەیی دوابخات. کارەکان وەستێنراون بەهۆی ڕاگەیاندنی باری ناچاری (القوة القاهرة) لەلایەن بەڵێندەری ئەندازیاری و کڕینەوە، ئەویش بەهۆی داخستنی سنورەکان و ئەو ڕێگریانەی دانرا بەهۆی درمی کۆڤید-١٩ وە. لەگەڵ ئەوەشدا کارە ئەندازیاریە سەرەکیەکان کراوە و پاش باش بونی بارودۆخەدا کارەکانی تریش دەست پێدەکاتە وە.
شایستەکان
داناغاز بڕی ٩٠ ملیۆن دۆلاری لەماوەی نیوەی یەکەمی ساڵی ٢٠٢٠ دا وەرگرتووە لە کۆی ١١١ ملیۆن دۆلار . پشکی کۆمپانیای داناگاز لەو بڕەی لە پێرێڵ پترۆلیۆم وەریگرتووە لە هەرێمی کوردستان بریتی بووە لە ٤٧ ملیۆن دۆلار، وە ئەوبڕەی دانا گاز لە میسر وەری گرتووە ٤٣ ملیۆن دۆلار بووە. هەروەها کۆمپانیا بڕی ٥٠ ملیۆنی لە پێرێڵ وەرگرتووە وە کو دابەشکردنی قازانج بۆ ماوەی شەش مانگی یەکەمی ٢٠٢٠.
ئەگەر پشکی دانا گاز بریتی بوبێت لە ٤٧ ملیۆن دۆلار واتە ٣٥٪ ئەو پارەیەی پێرێڵ وەری گرتووە بۆ کێڵگەی گازی کۆرمۆر و چەمچەماڵ واتە ١٠٠٪ شایستەکان دەکاتە ١٣٤ ملیۆن و ٢٨٥ هەزار دۆلار.
هەروەها داناگاز دەڵێت تاکۆتایی مانگی حوزەیرانی ٢٠٢٠ کۆی شایستەی دانا گاز لە هەرێمی کوردستان بریتی بوە لە ٣٩ ملیۆن دۆلار . شایستەی مانگەکانی کانونی یەکی ٢٠١٩ تا شوباتی ٢٠٢٠ دواخراوە، لە مانگی ئازارەوە بەردەوام شایستەکان وەرگیراوە.
داناگازەڵێت ٧٥٪ ی بەرهەمی کۆمپانیاکە لە گازی سروشتیەوەیە، وە بەرهەمەکەی لەڕێگەی گرێبەستی درێژخایەنەوە بە ووڵاتانی خانەخوێ دەفرۆشرێت وە بەنرخێک کە دابەزینی نرخی گاز هیچ کاریگەرییەکی لەسەرنابێت. هەروەها دەڵێت نیوەی داهاتی کۆمپانیاکە لە فرۆشی گازی سروشتی وەیە
شایانی باسە هەریەک لە کۆمپانیای داناگاز و کریسێنت پترۆلیۆم(هیلال) ٣٥٪ پشکەکانی کێڵگەکەیان هەیە وە کۆمپانیاکانی MOV, MOL وە RWEST یەکی ١٠٪ی پشکەکان.