وەزارەتی نەوتی عێراق هەناردەی نەوتی بۆ مانگی تەموزی ڕابوردو ڕاگەیاند. بەپێی زانیارییەکانی ژمێرەی سەرەتایی کۆمپانیای بە بازاڕکردنی نەوتی ئێراق ( سۆمۆ ) لە مانگی حوزەیراندا کۆی هەناردەی نەت بریتی بووە لە ٨٥ ملیۆن و ٦٦٣ هەزار و ٢٩٠ بەرمیل نەوت.
داهاتی ئەو بڕە نەوتە بریتی بووە لە ٣ ملیار ٤٨٧ ملیۆن و ١٣٩ هەزار دۆلار. هەروەها وتەبێژی وەزارەتی نەوت عاصم جیهاد ڕایگەیاند لەگەڵ پابەندبونی عێراق بە ڕێکەوتنی ئۆپیک و کەم کردنەوەی بەرهەم و هەناردە بەڵام داهاتی نەوت لەمانگی تەموزدا بەراورد بەمانگی حوزەیران زیادی کردووە.
کۆی هەناردەی نەوتی خاو لە مانگی تەموزدا لە کێڵگەکانی ناوەڕاست و باشوری ئێراق گەشتووەتە ٨٢ملیۆن و ٧٠٠ هەزار و ٣٨١ بەرمیل نەوت. هەناردە لەکێڵگەکانی کەرکوک و لە ڕیی بەندەری جیهانەوە بریتی بووە لە ٢ملیۆن و ٧٠١ هەزار بەرمیل و ١٥ بەرمیل. هەناردەی بۆ ئوردن بریتی بووە لە ٢٦١ هەزار و ٨٩٤ بەرمیل.
وتەبێژی وەزارەت رایگەیاند تێکرا هەناردەی ئێراق ڕۆژانە بریتی بووە لە ٢ ملیۆن و ٨٦٣ هەزار بەرمیل. لە کاتێکدا تێکڕای هەناردەی رۆژانە لە بەندەری بەسرەوە بریتی بووە لە ٢ ملیۆن و ٦٦٨ هەزار بەرمیل ، وە تێکڕای هەناردەی ڕۆژانە لە رێگای جیهانەوە ٨٧ هەزار بەرمیل بووە. هەناردەی بۆ ئوردن بریتی بووە لە ٨ هەزار بەرمیل.
تێکڕای نرخی بەرمیلێک لەمانگی تەموزدا ٤٠,٧٠٨ دۆلار بووە. شایەنی باسە مانگانە وەزارەتی نەوتی ئێراق لە ١ی هەر مانگێکدا ڕێژەی هەناردە و داهاتی سەرەتایی مانگی پێشو بڵاو دەکاتەوە و لە پێش کۆتای ئەو مانگەشدا ژمێرەی کۆتایی بڵاو دەکاتەوە. هەندێ جار جیاوازییەکی کەم هەیە لە بڕی هەناردە یان نرخی فرۆش لە نێوان ژمێرەی سەرەتایی و کۆتایی دا.
لەمانگی نیسانی ڕابووردوودا نرخی نەوت کەمترین ئاستی هەبوو لەماوی زیاتر لە دەساڵی ڕابوردودا و ئێراقیش کەمترین داهات. نرخی فرۆشی نەوتی ئێراق لە مانگی نیساندا ١٣,٨١ دۆلار بووە . لەمانگی ئایاردا بەهۆی بەرزبونەوەی نرخی نەوتەوە ٣٢% داهات زیادی کردوو تێکڕا نرخی نەوت لە ئایاردا بریتی بووە لە ٢١,٤٥ دۆلار . هەروەک لە حوزەیرانیدا نرخی فرۆشی نەوتی عێراق بریتی بووە لە ٣٣,٩٨٤دۆلار.
تێبینی دەکرێت داهاتی عێراق بەراورد بەمانگی حوزەیران بڕی ٦١٥ ملیۆن و ٨٢٥ هەزار دۆلار زیادی کردووە کەدەکاتە نزیکەی ١٨٪ . بەڵام هێشتا ٤٣٪ کەمترە لە داهاتی مانگی کانوونی دووەمی ٢٠٢٠ کە بریتی بووە لە ٦ ملیار و ١٦٣ ملیۆن دۆلار.