ئامادەکردنی یادگار سدیق گەڵاڵی
وەزیری نەوتی عێراق احسان عبدالمجید لە چریکەیەکدا لەسەر تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر دەڵێت ” گەڕانەوە بۆ ڕۆڵی پێشەنگی لە بازاڕی نەوتی جیهانیدا لە گەڵ بوونی بەربەرەکانێ و ئاستی بەربەستەکاندا. بۆ یەکەم جار لەمێژوویدا عیراق دا بۆ دوومانگ لەسەریەک نەوتی خاوی ئامادەی بۆ هەناردەکردن بە سەرو نەوتی خاوی برێنت دەفرۆشێت” وەهەروەها دەڵێت ئەمە خاڵێکی سپیە لەبەرنامەی کاری حکومەتدا.
لە جیهاندا چەند جۆر نەوت هەیە کە وەک بنەما دادەنرێت (بێنچ مارک) سەرەکیترینیان نەوتی خاوی ڕۆژئاوای تەکساس ناسراو بە WTI وە نەوتی دەریای باکورناسراو بە برێنت Brent, ئەمەی دواییان دوو لەسەر سێی وڵاتانی بەرهەم هێنی نەوت لە جیهاندا وەکو بنەمایەک بۆ دیاری کردنی نرخی نەوت بەکاری دێنن .
نەوتی هەرێمی کوردستان و ئێراق لەسەر بنەمای نەوتی خاوی برێنت دەفرۆشێت. لە ڕابوردودا هەمیشە عێراق لەژێر ئەو بێنچ مارکە وە بە چەند دۆلارێک( ٢ بۆ ٣ دۆلار) نەوتی فرۆشتووە، بەڵام هەرێمی کوردستان بەپێی ڕاپۆرتی دیلۆیت بەتێکڕا بە ساڵی ٢٠١٩ دا بە ١١ دۆلار و ٣٥ سەنت لەژێر نرخی برێنتەوە نەوتی فرۆشتووە.
نەوتی خاوی برێنت یان خاوی دەریای باکوور بە نەوتێکی سوک و شیرین ئەژمار دەکرێت سوکە چونکە چری کەمە و شیرینە چونکە لە پێکهاتەکەیدا ڕێژەی گۆگردی کەمە.
بەرهەمهێنەرانی نەوتی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست پشت زیاتر دەبەستن بەنەوتێک کە کبریت( فسفۆڕ) ی بەرز و چڕی زۆرە، دوای ئەوەی پاڵاوگەکانی ئاسیا داخوازیان لەسەر ئەو جۆرە لە نەوت زیاد کردووە. بەتایبەت دوای ئەوەی هاوپەیمانێتی ئۆپیک پلەس بەنیازە بەرهەم زیاد بکات ئەمەش هاوکار دەبێت کە دابینکردنی ئەو جۆرە نەوتە زیاد بکات.
هەریەک لە عێراق ، ئیمارات و قەتەر نرخی فرۆشی نەوتی فەرمی مانگی ئاب لە جۆری مامناوەند- ترش (Medium- Sour) زیادکردووە . ئاسیا هەندێک لە پاڵاوگەی نەوتی زۆر پێشکەوتووی جیهانی هەیە کە دیزاین کراون بۆ ئەوجۆرە نەوتە خاوە ، کە داخوازی زیاتر لەسەر بەراورد بە نەوتی جۆری سوکتر ، چونکە ئەو نەوتە ترشە سوتەمەنی فرۆکە و دیزلی زیاتری لێ بەرهەم دێت. ئەم جۆرە مام ناوە دو ترشە لە نەوتی خاو فشاری زیاد لە سەر خستنە روی هەیە ، بەهۆی کەمکردنەوەی بەرهەمی ئۆپیک پلەس و ئەو گەمارۆیەی لەسەر بەرهەمی ڤەنزولا و ئێران هەیە . وەلەهەمان کاتدا خستنەروی ئەو جۆرە لە نەوتی کە کبریتی کەمە زیاترە.
جۆن دریسۆن گەورە سرەاتیجیست لە کۆمپانیای JTD EnergyService لە سەنغافورە دەڵێت ” لە ژینگەیەکدا کە خواست کەمە پاڵاوگەکان کەمتر مەیلیان بەلای نەوتی سوک هەیە ، زیادی ڕێژەی کبریت لەنەوتی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەهای باشتر دەدات بەپاڵاوگەکانی ئاسیا کە ئاڵۆزترن”
عێراق نرخی مانگی ئابی بۆ نەوتی بەسرە سوکی مامناوەند (Medium light) بە ٢,١$ لە نرخی بێنچمارکی عمان – دبی دیاری کرد، کە بەرزترینە لە شەش مانگی ڕابوردودا. ئەبوزەبی نرخی زاکۆی سەرو بە ٢٠ سەنت لەسەرو جۆری موربان دیاری کردووە، لە کاتێکدا لە مانگی حوزەیراندا یەکسان بوون. نرخی نەوتی خاوی ماربین قەتەر تۆزێک لەسەرو قەتەر لاندی سوک بووە بۆمانگی ئایندە.
نرخی نەوتی خێرا رەنگدانەوەی خواست و خستنەڕوو بوو. کۆمپانیای سۆمۆ کۆمپانیای بەبازاڕکردنی نەوتی عێراق نەوتی بەسرەی سوکی بە ٩٠ سەنت لەسەروو نرخی فەرمی مانگی رابوردووە وە فرۆشتووە، لە کاتێکدا نەوتی دوبەی سوک-ترش (Light- Sour) موربان بە ٨٠ سەنت کەمتر لە نرخی خێرا مامەڵەی پێوە کراوە.
خاوی مۆربان جۆرێکە (Disillates- rich) دڵۆپاندن – دەوڵەمەند. API ئەی پی ئای ٤٠ وڕێژەی سولفەری 0.7% کە زۆر داوا لەسەرە بەتایبەت لەوکاتانەی داوا بۆ مەبەستی پیشەسازی زۆرە ,لەکاتێکدا خاوی بەسرەی سوک کە API ئەی پی ئای ٣٠ و سولفەری ٢,٩ % پاشماوەی زیاترە کە دەتوانرێت بگۆڕرێت بۆ سوتەمەنی بەنرخ وکو بەنزتن لەڕیگەی دوبارە تێکشکاندنیەوە لە پاڵاوگەکان.
سوود وەرگیراوە لە:
پێگەی تویتەری احسان عبدالجبار (وەزیری نەوتی عێراق)، بلومبێرگ، ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز، سایتی ستاتیستا