٢٠٢٠/٧/٢٢
نووسین وئامادەکردنی:
یادگار سدیق گەڵاڵی بۆ ڕێکخراوی ڕوونبین
رۆژی ٢١ ی تەموز فەرمانگەی میدیاو زانیاری حکومەتی هەرێم ڕاپۆرتێکی ٩٩ لاپەڕەی لە سەر کار و چالاکییەکانی وەزارەت و دەستەو فەرمانگە نەبەستراوەکان بەوەزارەتەوە لە ماوەی ساڵی یەکەمی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێم بڵاوکردەوە.
وەکو لە ڕاگەیاندنەکەی فەرمانگەی میدیاو زانیاریدا هاتووە ” گرنگترین پرۆژەو چالاکییەکانی دامودەزگاکانی حکومەت لە ڕاپۆرتێکی تێروتەسەلدا، پوختەیەك لە گرنگترین چالاکییەکانیان دەخاتە بەر چاوی گشتی کوردستان”.
ڕاپۆرتەکە چالاکی ٣١ وەزارەت دەزگای تیایە کە بە تێکڕا هەر وەزارەتەوە ٣ لاپەرە یەکی بەر دەکەوێت بەڵام هەندێ دەزگا راپۆرتەکەیان تەنها یەک لاپەرەیە و زۆربەیان ٢ لاپەڕە بۆ ٢ لاپەڕەیە . هەروەها زۆرێك لە چالاکییەکان کاری رۆژانەو ئاسایی هەر وەزارەت یان فەرمانگەیەکە لەگەڵ هەندێك چالاکی و پرۆژەدا .
ئەم هەنگاوەی حکومەتی هەرێم بەسەرەتایەکی باش دەنرخێنین و سەرەتایەکە بۆ بڵاوکردنەوەی زانیاری لەسەر دامو دەزگاکان بەوهیوایەی لە ئایندەیکی نزیکدا یاسای ژمارە ١١ی ساڵی ٢٠١٣ ی یاسای دەستکەوتنی مافی زانیاری کارا بکرێت ،وەکو مافێکی ئاسایی هاووڵاتی و ڕێکخراو چالاکوانەکان بتوانن دەسیتیان بە زانیاری بگات بە بێ دروستکردنی بەربەست لەبەردەمیاندا.
ئێمە هەمیشە باسی ڕوونی(شەفافییەت) دەکین کە دەستخستنی زانیاریش بەشێکی گرنگە لە پرۆسەکە و دروستکردنەوەی پردی متمانە لە نێوان هاوڵاتی و دامودەزگاکانی حکومەت، کە ئێستا لە هەموو کات زیاتر حکومەت پێویستی پێیەتی.
ئەوەی من مەبەستمە لێرەدا هەڵوێستەی لەسەر بکەم ئەو بەشەیە کە تایبەتە بە چالاکی وەزارەتی سامانە سروشتییەکانەوە.
سەرەتا ئەوەی لە راپۆرتەکەدا هاتووە دەیخەمە ڕوو پاشان رای خۆمی لەسەری دەردەبڕم.
لاپەڕەکانی ٢٨ و ٢٩ و بەشێک لە ٣٠ تایبەتە بە چالاکی ئەم وەزارەتەوە ،کەخۆی لە چالاکی پێنج بەڕێوەبەرایەتیدا دەبینێتەوە:
یەکەم. بەڕیوەبەرایەتی پاڵاوگەکان و جوڵەی سوتەمەنی:
کە خۆی لە داخستنی ١٩٧ پاڵاوگەی تایبەت دەبینێتەوە لە هەرسێ پارێزگای هەولێر دهۆک سلێمانی.
١٣١ پاڵاوگە لە هەلێر ، ٢٩ سلێمانی وە ٣٧ لە دهۆك .
هەروەها چارەسەرکردنی زێدەڕۆیی لەسەر بۆری گواستنەوەی نەوتی خاو بۆ بەندەری جیهان لە ٩ ناوچەی جیا لە ناو هەرێم (چاڵە گردەڵە، پشت بەنزینخانەی دۆڵە بەکرە، نزیک گردی باشتەپە، دوو شوێن لە گوندی نۆغەران، گوندی شەمامر، بشیریان، شێخان و بەنزینخانەی لانە لەسەر رێگای دیبەگە)بە هەماهەنگی لەگەڵ کۆمپانیای کار ووەزارەتی ناوخۆ و ئاژانسی پاراستن .
دووەم. بەڕیوەبەریایەتی گشتی وەبەرهێنانی کانزایی:
بەدواداچون و هەڵسەنگاندنی بەردی لایمستۆن کە بەکاردێت لە ویستگەی هەڵمی کارەبای خەباتلە لایەن کۆمپانیای میگاوە دەکرێت وهەروەها هەمان کۆمپانیا هەڵدەستێ بە دابین کردنی بەردەکە لە کانە بەردەکانی ناوچەی سیناوەلە ناحیەی خەلیفانبۆ ویستگەی کارەباکە.
٣ خولی فێربوون کراوەتەوەلەسەر ڕیگاکانی بەکارهێنانی جیۆفیزیایی بۆگەڕان بەدوای کانزاکان بۆ فەرمانگەکانی وەزارەتی سامانە سروشتییەکانبەهاوکاری قونسلیەتی وڵاتی چین و لەڕێگەی کۆمپانیای جیۆ فیزیایی ( جی جی ئێف زێد سی ئۆ) GGFZCO.
دوو پرۆژەی دەرهێنانی خەڵوزی بەردین لە قەزای زاخۆ بەردەوامە. وەزارەت گرێبەستی هەیە لەگەڵ دوو کۆمپانیا بە ناوەکانیکارپێت و دۆناو ریڤەر.
داهاتی تاقیگەکانی پشکنین لە ٢٠١٩ دا ٤٣٨ ملیۆن و٥٣٥ هەزار دیناربووەبەراورد بەساڵی ٢٠١٨ رێژەی٤٢٪ داهاتیان زیادی کردووەلە ٣٠٩ ملیۆن و ٩١٠ هەزار دینارەوە.
بری ٥٠ ملیۆن و ٤١٠ هەزاریشپێ دەچێت داهاتی چالاکیچاودێریکردنی کوالێتی بەنزینی بەنزینخانەکانبێت.
سێهەم. بەڕێوەبەرایەتی پشکنین و سانسۆری ناوخۆ:
لەسەر ئاستی کۆمپانیاکانی نەوت :
جێ بەچێ کردنی سەرجەمبڕیارەکانیئەنجومەنی وەزیرانسەبارەت بەوەرگرتنی باج لە کۆمپانیاکانی خزمەتگوزاریبواری نەوت و گازدا.
سزا دانی سەرپێچیکاربەنزیکەی٥ هازار دۆلار.
تێچوی کۆمپانیاکانی نەوت و گاز بەم شێوەیە کەم کراوەتەوە :
کەمکردنەوەی بوجەی بەکاربردنیکۆمپانیای گاز پرۆم بە نزیکەی ٢ ملیۆن دۆلاربۆ هەر ساڵێك لە کێڵگەکانی گەرمیان.
کەمکردنەوەی بوجەی بەکاربردنی کۆمپانیای (تی تی ئۆ پی سی ئۆ)بەنزیکەی ٣ ملیۆن دۆلاربۆ هەر ساڵێك.
کەمکردنەوەی بوجەی بەکاربردنیکۆمپانیای دانا گازبە نزیکەی ١ ملیۆن و ٥٠٠ هەزار دۆلار بۆ هەر ساڵێك.
بەرزکردنەوەی رێژەی کارمەندی خۆماڵیبۆ ئەو سێ کۆمپانیای سەرەوە بەم شێوەیە:
کۆمپانیا رێژەی پێشوو ڕێژەی ئێستا گاز پرۆم ٦٥٪ ٦٩٪
TTOPCO ٨٠٪ ٨٣٪
دانا گاز ٨٠٪ ٨٧٪
چوارەم. بەڕێوەبەرایەتی ژمێریاری:
داهات: لە شەش مانگی یەکەمی دەستبەکاربوونی کابینەی نۆدا ٤٢٧ ملیۆن و ٤٠٧ هەزار دینار داهاتی ( رەسمی پوول، فرۆستنی تەندەر، ڤیزە و پشکنینی تاقیگەیی) بووە. بەڵام لە شەش مانگی دوومی کابینە ( شەش مانگی سەرەتای ٢٠٢٠) بە هۆی کرۆناوە داهات دابەزیوە بۆ ٢٢٦ ملیۆن و ٢٤٦ هەزار دینار واتە بەرێژەی ٤٦٪. وە بڕی ٤٧٤ هەزار و ١٥٣ دۆلار داهاتی فرۆشت قوڕ و لیتەی نەوت بووە.
پێنجەم. بەڕێوەبەرایەتی گشتی کاروباری کارگێڕی و دارایی/ بەشی ڕاهێنان و پەرەپێدان:
ئاسانکاری و رێگە پێدان بۆ دامەزراندنی ٤٩٥ کارمەندی ناوخۆ لە کۆمپانیا نەوتییەکان.
راهێنانی قوتابیانی زانکۆ و پەیمانگاکانی هەرێمی کوردستان، کۆی ٨٨٤ قوتابی لە کۆمپانیاکانی نەوتمەشق و ڕاهێنانیان پێ کراوە.
سەردانی زانستی قوتابیانبۆ کۆمپانیا نەوتییەکان . کۆی بەشدار بووان ١٠٦٠ قوتابی.
( کۆتایی ڕاپۆرتەکەی وەزارەت).
تێبینێکان لەسەر ڕاپۆرتەکە:
ئەم ڕاپۆرتە پێنج بەڕێوەبەرایەتی ئەم وەزارەتەی پێ ناساندین کە پێشتر لای زۆر کەس نەزانراوبوو، بەتایبەت دوای ئەوەی لە کابینەی نۆ دا پێگەی ئەلەکترۆنی وەزارەتەکە هیچ زانیارییەکی وای تێدا نییە!
داخستنی پاڵاوگەکان کارێکی باشەو خزمەت بەژینگەی هەرێم دەکات ئەوکارەی داخوازی زۆرێك لە رێکخراوەکان و پەرلەمانتاران بووە و چەند ساڵێکە وەزارەت دەڵێت دایدەخەم لەکۆتایدا ئەنجام درا.
پارێزگاری کردن لە کێڵگە نەوتییەکان و هێڵی بۆری گواستنەوە و رێگری کردن لە قاچاخچێتی، لە کارەکانی وەزارەتەو دوو لیوای لە بەردەستە بۆ پارێزگاری کردن لە دامودەزگا نەوتییەکان. لێرەدا باسی کۆمپانیا سکوێرێتیەکان نەکراوە کە رۆڵیان چییە! وەزارەتی ناوخۆ و ئاژانسی پاراستن و کۆمپانیای کار باس کراوە لە ڕاپۆرتەکەدا. ئەمە ئەوەمان جارێکی تر بۆ دوپات دەبێتەوە کە کۆمپانیاکانی سکوێرێتی جگە لە مشەخۆری بەسەر داهاتی گشتیەوە شتێکی ترنین، کاتیەتی وەزارەت یەك بەیەك گرێبەستەکانیان لەکاتی تەواو بوندا نوێ نەکاتەوە ئەگەر ناتوانێت یەکسەر هەڵی بوەشێنێتەوە. چونکە ئەوە کارێك نییە حکومەت و ئەو دوو لیوایەیپۆلیسی نەوت و گاز نەتوانێ ئەنجامی بدات. بەڵکو دەبێت ڕوبەڕوبوونەوەی بە قاچاخبردنی نەوت بەوان بسپێردرێت بە هەماهەنگی لەگەڵ دەزگاکانی پاراستن و ئاسایشدا.
مەشق و ڕاهێنان چ بە کارمەندانی جیۆلۆجی وەزارەت یان قوتابیانی زانکۆ و پەیمانگاکان لە کارە باشەکانن و دەبێت زیاتر کاری لەسەر بکرێت وە بەشێکە لە پابەندیەکانی کۆمپانیا نەوتییەکان بە گرێبەستەکانیانەوە کە لە گەڵ هەرێم هەیانە.
هەروەها وەرگرتنی باچ لە کۆمپانیا خزمەتگوزاریەکان کارێکی باشە کەحکومەت پێی هەڵساوە ، بەڵام وەزارەت لە ڕاپۆرتەکەیدا پێمان ناڵێت بەم هەنگاوە وەزارەت و حکومەت چەند داهاتی دەست دەکەوێت لەڕێگەی سەپاندنی باج بەسەریاندا ( ئەگەر بە نزیککراوەیش بێت) لە گەڵ ئەوەی نازانرێت چەند کۆمپانیای خزمەتگوزارتی نەوت لەهەرێم هەیە و چەندی ناوخۆییە و چەندیشی بیانییە!
لەم ڕاپۆرتەدا باسی چالاکییە نەوتی و گازییەکان نەکراوە بەهیچ شێوەیەك! لە کاتێکدا ئەم وەزارەتە کارە سەرەکییەکەی ئەوەیە.باسی داهاتەکانی (رەسمی پوول، فرۆستنی تەندەر، ڤیزە، پشکنینی تاقیگەیی) دەکات کە لەماوەی ساڵێکدا بریتیی بووە لە ٦٤٣ ملیۆن و ٦٥٣ هەزار دینار وە لەم بڕە بڕی ٤٣٨ ملیۆن و ٥٣٥ هەزار دیناریداهاتی پشکنینی تاقیگەکانی سەر بەوەزارەتە و بڕی ٢٠٥ ملیۆن و ١١٨ هەزار دینار داهاتی رەسمی پوول، فرۆستنی تەندەر، ڤیزە و پشکنینی بەنزینخانەکان بووە. هەروەها لە فرۆشی قوڕ و لیتەی نەوت بڕی ٧٦٤ هەزار و ١٥٣ دۆلار بووە.
دەکرێت بیانوو ئەوە بێت کە کۆمپانیای دیلۆیت پێش دوو مانگ لەمەوبەر ڕاپۆرتی ساڵی ٢٠١٩ ی بڵاو کردبێتەوە. بەڵام ئەمە هیچ لەو ڕاستییە ناگۆڕێت کە تا ئێستا لە وەزارەت و حکومەتی هەرێم بەهێچ شێوەیەك بەرهەمی کێڵگەکانی ڕانەگەیاندووە، نەیوتووە چەند کێڵگە لەقۆناغی بەرهەم هێناندان، چەند کێڵگە هێشتالە قۆناغی هەڵسەنگاندندان و چەندیش گەڕان و پشکنین. تائێستاش نازانرێت بەتەواوەتی ئەو کێڵگانەی کەهەر لەسەرەتای پرۆسەی نەوتی هەرێمەوە گرێبەستیان بۆ کراوە چەندن، چەندیان کۆمپانیاکان رادەستیان کردووەتەوە بە حکومەت بەهۆی ئەوەی پێیان وایە ناگەن بە بەرهەمی بازرگانی یان پێیان وایە بۆ ئەوان ناگونجێ وەبەرهێنانی تیا بکەن. هەروەها تائێستا وەزارەت و حکومەت بۆ هاوڵاتیانی ئەم هەرێمەیان ڕانەگەیاندووە چەند کێڵگەی نەوت هەیە و چەندی گاز وە لە چ قۆناغێکدان!
لە ڕاپۆرتەکدا باسی کەم کردنەوەی خەرجی بەکاربردن ( تەشغیلی) دەکات کە لە سێ کێڵگە لە ساڵێکدا ٦ ملیۆن و ٥٠٠ هەزار دۆلارە.پێنج ملیۆن دۆلاریان هی دوو کێڵگەی نەوتییە (تی تی ئۆ پی سی ئۆ) لە تەقتەق بەرهەمی تەنها ١٣ هەزار و ٦٥٠ هەزار بەرمیلە و کۆمپانیای گازپرۆمیش لە گەرمیان ٣٥ هەزار بەرمیلە. ئەی کۆمپانیاکانی تری نەوی بۆ هیچیان لەگەڵ نەکراوە؟کە بەرهەمیان بەیەکەوە دەگاتەنزیکەی ٤٠٠ هەزار بەرمیلنەوت.
ئەوەدەزانین کە زۆر بەی ئەو پارەیەیکە دەچێت بۆ کۆمپانیاکان دەچێت بۆ خەرجییەکان، راپۆرتەکە پێمان ناڵێت چ هەنگاوێک نراوە بۆ کەمکردنەوەی ئەو خەرجییە زەبەلاحانەی کۆمپانیا نەوتییەکان!
لە ڕاپۆرتەکەدا باسیڕێژەی کارمەندی خۆماڵی دەکات کە ڕێژەیەکی بەرزە و داناگاز بەرزترین ڕێژەی هێزی کاری خۆماڵی هەیە کە ٨٧٪و(تی تی ئۆ پی سی ئۆ)٨٣٪گازپرۆم ٦٩٪ . بەڵام ئەوەی کە زۆر گرنگە و ڕاپۆرتەکە باسی نەکردووەئاستی کارمەندەکانە چەندی ئەوانەن کە هیچ شارەزاییەکیی وای پێویست نییە وەکو ( پاسەوان و شۆفێر ) وە چەند تەککنیکی وهێزی کاری مامناوەندە و چەندیش لە پڵە باڵاکان و شوێنی بڕیارداندان . چونکە چەندە هێزی کاری مامناوەندو باڵا زیاد بێت ئەوندە لەئایندەدا دەتوانرێت هێزی کاری ناوخۆی بەتواناو خاوەن شارەزایی پێبگەیەنیت، هەروەها خەرجیش کەم بکەیتەوە بەوەی کارمەندی خۆماڵی جێگای بیانی بگرێتەوە ( کارمەندی بیانی موچەیان چەند بەرانبەری کارمەندی خۆماڵیە).
ڕاپۆرتەکە پێمان ناڵێت چی کراوە بۆ ئەوەی کرێی بۆری نەوت کەم بکرێتەوە. لێرەو لەوێ لە کەسانی بەرپرس دەبیستین چاوپیاخشاندنەوە دەکرێت بە گرێ بەستەکاندا، بەڵام ئەم ڕاپۆرتەی وەزارەت باسی هیچ هەوڵێکی لەو شێوە ناکات، بۆ؟ نییە یان بەچالاکی نازانرێت؟!
بەهیچ شێوەیەك باسی بۆری گازی تیا نییە کە بەکوێ گەشتووە کە بریاربوو ئێستا لە قۆناغەکانی کۆتایبێت و لە لایەن کۆمپانیای رۆس نەفتەوە بڕیارە دروست بکرێت!
بەهیچ شێوەیەك باسی پلانی حکومەت و وەزارەت ناکات بۆ دروستکردنی ئەو چوار کۆمپانیایەی کە لە یاسای ژمارە ٢٢ ی نەوت گازی ساڵی ٢٠٠٧ دا لە بەشی پێنجەمی یاساکەدا لە مادەی ١٠ وە بۆ ١٥هاتووە، دەکرێت لە ڕێی ئەو کۆمپانیایانەوە هەلی کاری زۆر بڕەخسێت و بەشێکی کاریگەری ژێرخانی نەوت بنیاد بنرێت پێی.
ئەو پرسیارەی لامان دروست دەبێت پاش تێپەربوونی ساڵێك بەسەر پێکهێنانی حکومەتی هەرێمدا هێشتا ئەو وەزارەتە وەزیری نییە! وە هیچ ڕوونکردنەوەیەکیش نەدراوە بۆ خەڵکی کوردستان کە هۆکار چییە؟ وەکو دەزانین بە بڕیارێکی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران لە ١٥/٧/٢٠١٩ دەستەڵاتەکانی وەزیر دراوە بە راوێژکاری ئەنجومەنی وەزیران بۆ کاروباری وزە ( د. ئاشتی هەورامی) هەمان ئەو کەسەی وەزیری سامانە سروشتیەکان بووە لەسەرەتای دروستبوونی ئەو وەزارەتەوە!
وەکو لەسەرەتاوە باسم کرد بڵاوکردنەوەی زانیاری هەنگاوێکی باشە بەڵام بەم شێوە کرچ و کاڵە لە ئاستی کەمترین چاوەڕوانیەکانی ئێمەدا نییە. لە سێکتەری نەوت و هەموو سەکتەرەکانی تر یەکەم هەنگاو بۆ چاکسازی بریتییە لە شەفافییەت و ئاشکرا کردنی زانیاری بۆ ڕای گشتی. ناکرێت هەڵبژێر(سێلێکتیڤ) بیت لە پێدانی زانیاریدا، ئەوەی مەبەستە ئاشکرای کەیت و ئەوی تر بەتایبەت کە زۆر گرنگە خۆتی لێ بێدەنگ بکەیت. لە سەکتەری نەوت دا زۆر زانیاری هەیە کە نەك لای هاوڵاتی ئاسایی بگرە لەپەرلەمان و لیژنە تایبەتییەکەی پەرلەمان و ڕێکخراوە تایبەتمەندەکانی بواری نەوت و چالاکوانان و رۆژنامە نوسان شاراوەیە.
بۆیە ئەم ڕاپۆرتەی وەزارەتی سامانە سروشتییەکان بەڕای بەندە زۆر کاڵ و کرچە.
بەوهیوایەی خوێندنەوە بۆ سێکتەرەکانی تریش بکرێت لە لایەن کەسانی شارەزای بوارەکانەوە.
تێبینی: بۆ ئاسانکاری خوێندنەوەی ئەم ڕاپۆرتە خاڵبەندی تیا بەکارهێنراوە