رۆژی سێ شەممە و چوارشەممە کۆبەنەوەی مانگانەی کۆمیتەی چاودێری وەزاری ئۆپیک پلەس (JMMC) ئەنجامدەدرێت. کۆبونەوەکە بۆ چاودێری کردنی پابەندی وڵاتانی هاوپەیمانییەکەیە بە کەم کردنەوەی بەرهەم و هەڵسەنگاندنی بازاڕو و بڕیاردان لە سەر زیادکردنی بەرهەم دەبێت .
بەپێی ڕێکەوتنەکە لە سەرەتای مانگی ئایارەوە بەرهەم بەڕێژەی ٩،٦ م.ب.ڕ تا کۆتایی مناگی حوزەیران کەمدەکرێتەوە وە لە سەرەتای مانگی ئابەوە بڕیارە ئاستی کەمکردنەوەکە دابەزێت بۆ٧،٧ م.ب.ڕ.
ڕۆژی هەینی ڕاپۆرتی ئاژانسی وزەی نێودەڵەتی بڵاوکریەوە و لە ڕپۆرتەکەدا پێشبینی بۆ خواست لەسەر نەت لە ٢٠٢٠ دا تۆزێک گۆڕانکاری بەسەردا هاتبوو بەزیاد بوونی خواست بە بڕی ٤٠٠ هەزار بەرمیل، وەڕێژەی پابەندی ئۆپیک + ١٠٨% بووە و لەگەڵ کەمکردنەوەی بەرهەم لە هەریەک لە ئەمەریکا و کەنەدا و وڵاتانی تری دەرەوەی هاوپەیمانییەکە، ئەمە تۆزێک نرخی نەتی ڕۆژی هەینی بەرز کردەوە.
بڕیارە لە کۆبەنەوە وەزارییەکەی سبەینێ شێشەممە هەڵسەنگاندن بۆ بازاڕی نەت بکرێت و تیایدا بڕیاربدەن کە ئایا پلانی کەمکردنەوەکە وەک و ئەوەی هەیە جێ بەچێ دەکرێت. چاوەڕێ دەکرێت هاوپەیمانییەکە بڕیاربدەن لە سەر زیادکردنی بەرهەم بەڕێژەی ١،٩ ملیۆن بەرمیلی ڕۆژانە وەکو پێشتر ڕێک کەوتون لەسەری، ئەمەش وایکرد نرخی نەوت سەرلەبەیانی دووشەممە بەڕێژەیەکی کەم داببەزێت.
نرخی گرێبەستی سێ مانگی ئایندە (Future Contracts) ٦٦ سەنت کۆنتانگۆ بووە واتە لەسەرو نرخی گرێبەستی خێراوە بووە (Spot price)ل نرخی خێرا کەمتر بووە کاتێکدا کۆتایی مانگی حوزەیران ٤١ سەنت لە کۆنتانگۆ دا بووە. نیگەرانی لە خستنەڕووی نەوتی زیاد هەیە لە بازاڕدا.
کۆمپانیاکانی روسیا ئامادە سازی دەکەن کە لە سەرەتای مانگدا بەرهەمیان زیاد بکەن، لە غیابی رێنمای نوێ لەلایەن وەزارەتی نەوتەوە. ئەگەری زیادکردنی بەرهەمی نەوت لە کاتێکدایە ڤایرۆسی کرۆنا لە چەند ولایەتێکی ئەمەریکا ، بەرازیل و هیندستان لە زیادبوندایە، و مەترسی و نادڵنیایی زاڵە بەسەر ئایندەی نرخی نەوتدا. مەترسی دیسانەوە بوژانەوەی پیشەسازی و بەرهەمی نەوتی ئەمریکاش ئامادەیی هەیە.
لەگەڵ ئەوەی هاوپەیمانییەکە دەیانەێت دیشێکی زیاتری بەلوعەکە بکەنەوە و پابەندبن بە پرێارەکایانەوە بەڵام ترسی دابەزینی نرخیش ئەگەرێکی کراوەیە.