ئەمڕۆ شەممە ٢٠٢٠/٧/١١ وەزیری نەوتی ئێران بیژەن زەنگەنە لە دیدارێکی تەلە فزیۆنیدا ڕایگەیاند ئێران موکوڕە لەسەر پەرەپێدانی پیشەسازی نەوت سەرەڕای سزادانی ئەمەریکا لەسەر ئەو وڵاتە.
زەنگەنە وتی لەژێر هیچ فشارێکدا خۆمان بەدەستەوە نادەین، پێویستە تواناکانتان زیادبکەیت تاوەکو لەکاتی پێویستدا بەهێزەوە بچیتەوە نا بازاڕی نەوت و پشکمان زیندو بکەینەوە.
وتەکانی وەزیری نەوتی ئێران لە کاتێکدا بوو کە ئامادە بوو لە ڕێوڕەسمی ئیمزا کردنی گرێبەستێکی کۆمپانیای نەوتی نیشتمانی ئێران بە نرخی ٢٩٤ ملیۆن دۆلار لەگەڵ کۆمپانیای پارشا بۆ نەوت و گاز ، بۆ پەرەپێدانی کێڵگەی یاران کە کێڵگەیەکی هاوبەشە لە نێوان ئێراق و ئێران لە دیوی ئێراق کێڵگەی مەجنونە.
کێڵگەی یاران کەوتووەتە باشوری ڕۆژاوای ئێران لە پارێزگای خوزستان. ماوەی گرێبەستەکە بۆ ١٠ ساڵە و بڕیارە ٦ شەش بیری نوێ لێبدرێت لەگەڵ بیرێکی ئینجێکتی ئاوی و چاککردنی ٥ بیر و دابین کردنی تورباین (مضخة) ناوەکیESP بۆ ٢٧ بیری تر و زیادکردنی بەرهەم، بەئامانجی بەرهەم هێنانی ٣٩٫٥ ملیۆن بەرمیل .
بەهۆی سزادانی ئەمەریکاوە دوای ئەوەی ئەمەریکا لە ڕێکەوتنی نەوەوی ساڵی٢٠١٥ کشایەوە لەساڵی ٢٠١٨ دا، هەناردەی نەوتی ئێران دابەزی بۆ ١٠٠ بۆ ٢٠٠ هەزار بەرمیل لەکاتێکدا لەساڵی ٢٠١٨ دا و پێش سزادانی بریتی بووە لە ٢ ملیۆن و ٥٠٠ هەزار بەرمیل بەرۆژێکدا. هەروەها ئاستی بەرهەمی نەوتیش دابەزیوە بۆ نیوە، ئێستا بەرهەمی نەوتی ئێران نزیکەی ٢ ملیۆن بەرمیل نەوتە.