لە هەواڵێکدا کە لە سایتی S&P Global Platts بڵاوکراوەتەوە ڕۆژی ٢٠٢٠/٧/٣ و لە لایەن نوسەرێک بەناوی فلاح الخیاط نوسراوە، باسی کەمکردنەوەی بەرهەمی ئێراق دەکات لە مانگی حوزەیراندا لە ناویشیاندا بەرهەمی هەرێم.
فلاح دەڵێت لەمانگی حوزەیراندا تێکڕا بەرهەمی ئێراق بریتی بووە لە ٣ ملیۆن و ٨٣ هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە. کە کەمکردنەوەیەکی زۆرەو و نزیکە لەو ڕێژەیەی ئۆپیک بۆ ئێراقی دیاری کردووە.
هەروەها دەڵێت بەپێی زانیاریەکانی ئێراق کە لە وەزارەتی نەوتی وەرگیراوە و هەناردەی هەرێم لە داتای بارکردن لەبەندەری جیهانی تورکیا وەرگیراوە، تێکرای هەناردەی حکومەتی ناوەند بریتی بووە لە ٢ ملیۆن و ٨١٦ هەزار بەرمیل و هەناردەی هەرێم ٢٦٧ هەزار بەرمیل بووە. وە دەڵێت هەناردەی ئێراق لەمانگی ئایاردا بریتی بووە لە ٣ ملیۆن و ٢١٢ هەزار بەرمیل ەر هەناردەی هەرێم لەو مانگەدا تێکڕا ٣٦٨ هەزار بەرمیل بووە .
هەواڵەکە ئاماژە بۆ بەکارهێنانی ناوخۆ دەکات کە بۆ پاڵاوگە وەسوتەمەنی بۆ ویستگەکانی بەرهەم هێنانی کارەبا بەکار هاتووە بریتی بووە لە ٥٨٠ هەزار بەرمیل ی رۆژانە. واتە بەیەکەوە هەنارردە و بەکارهێنانی ناوخۆ لە حوزەیراندا بریتی بووە لە ٣ ملیۆن و ٦٦٣ هەزار بەرمیل کە تەنها ٧١ هەزار لەسەر و ئەو رێژەوەیە کە هاوپەیمانی ئۆپیک پلەس بۆ ئێراقی دیاری کردووە.
بەپێی ئەم هەواڵەبێت تەنها لەمانگی ئایار بۆ حوزەیران واتە یەک مانگ هەرێم ٩٩ هەزار بەرمیل هەناردەی کەمی کردووە. وە بەراورد بە سەرەتای ساڵ کە بەرهەمی هەرێم لە ٤٥٠ هەزاردا بوو ئەوا زیاتر لە ١٨٠ هەزار بەرمیل ڕۆژانە کەمی کردووە واتە بەڕێژەی نزیکەی ٤١% بەرهەم لەماوەی ٦ مانگدا کەمی کردووە. ئەم کەمکردنە چێی پرسیارە ؟ چونکە چاوەڕێ دەکرا بەهۆی کەمکردنەوەی خەرجی پەرەپێدان لەکێڵگەکاندا کە لەسەر داوای حکومەتی هەرێم بوو بەرهەم کەمبکات بەڵام بەو ڕێژە زۆرە نا .
کەم بوونەوەی بەرهەم لە کێڵگەکانی نەوت یان لە چەند کێڵگەیەکی نەوت، جگەلە سنووردارکردنی پەرەپێدان یان سستکردنی چالاکیەکان بەهۆکاری وەک دابەزینی نرخی نەوت و قەیرانی ئابووری، یان پابەندبوون بە ئۆپیک، هێشتا هۆکاری دیکەی نەزانراوی هەیە. رێبین فەتاح
پێشتر لە شیکردنەوەیەکدا بۆ روونبین لە ٢٠٢٠/٦/٣ دا یادگار سدیق گەڵاڵی ئاماژەی بەوەکردبوو ” ئێستا بەهۆی دابەزینی نرخی نەوتەوە و کەم بونەوەی پەرەپێدان لە کێڵگەکاندا بەپێی لێداونی بەرهەمهێنەرانی نەوت لە چوار بلۆکی نەوتی ( تاوکی ، سەرسەنەگ، شێخان،هەولێر) کە تەنها ٢٠٠ هەزار بەرمیل بەرهەمی ئەو کێڵگانەیە بووە و ٤٥%ی بەرهەمی هەرێم پێک دەهێنن زیاتر لە ٥٠ هەزار بەرمیل ڕۆژانە بەرهەمی ئەو کێڵگانە کەمی کردووە کە دەکاتە مانگی ١ ملیۆن و٥٠٠ هەزار بەرمیل “. بەڵام بەوڕێژە زۆرە چێی پرسیارە ! لەگەڵ ئەوەی تائێستا نە حکومەتی هەرێم نە کۆمپانیاکانی نەوت لەهەرێم ئەو هەواڵەیان پشتراست نەکردووەتەوە.
شایەنی باسە کاتژمێر ٣ ی پاشنیوەڕۆی ٢٠٢٠/٧/٤ فەرمانگەی میدیاو زانیاری حکومەتی هەرێم هەواڵەکەی رەدکردەوە و ڕایگەیاند پرۆسەی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان وەکو مانگەکانی پێشووە. *
رێبین فەتاح رۆژنامەنووسی بواری وزە لە لێدوانێکیدا بۆ روونبین دەڵێت” کەم بوونەوەی بەرهەم لە کێڵگەکانی نەوت یان لە چەند کێڵگەیەکی نەوت، جگەلە سنووردارکردنی پەرەپێدان یان سستکردنی چالاکیەکان بەهۆکاری وەک دابەزینی نرخی نەوت و قەیرانی ئابووری، یان پابەندبوون بە ئۆپیک، هێشتا هۆکاری دیکەی نەزانراوی هەیە.
هەروەها رێبین زیاتر دەڵێت: بڕی بەرهەم زۆر بەخێرایی کەم کراوەتەوە، بەبێ ئەوەی هیچ ڕوونکردنەوەیەک لەلایەن کۆمپانیا سەرکارەکانەوە بۆ کۆمپانیاکانی خزمەتگوزاری نەوت هەبێت، واتە کۆمپانیاکانی خزمەتگوزاریش تا ئێستا نازانن هۆکاری سستکردنی چالاکییەکان چییە؟ هەندێک ڕێککەوتنی پێشوەختە بۆ پەرەپێدانی چالاکی نەوت لە چەند کێڵگەیەک لەسەرەتای ئەمساڵ و لەگەڵ چەند کۆمپانیایەکی خزمەتگوزاری کراون، ئێستا کتوپڕ ئەو چالاکییانەش کە پێشتر هەبوون یان ڕاگیراون یان سست کراون. لە بەدوادا چونێکما بۆ کۆمپانیا خزمەتگوزارییەکان ئەوانیش سەریان لە بڕیاری کەم کردنەوەکە دەرناچێت، بەڵام ئەوەی ڕوونە هیچ هۆکارێکی تەکنیکی نییە.
*تێبینی : ئەم هەواڵە پەرەگرافی ٣ی پێش کۆتایی تازەکراوەتەوە لە کاتژمێر ٣:٢٥ پاشنیوەڕۆ ٢٠٢٠/٧/٤