وەزارەتی نەوتی عێراق هەناردەی نەوتی بۆ مانگی حوزەیران ڕاگەیاند. بەپێی زانیارییەکانی ژمێرەی سەرەتایی کۆمپانیای بە بازاڕکردنی نەوتی ئێراق ( سۆمۆ ) لە مانگی حوزەیراندا کۆی هەناردەی نەت بریتی بووە لە ٨٤ ملیۆن و ٤٩٠ هەزار و ١٩٤ بەرمی نەوت.
داهاتی ئەو بڕە نەوتە بریتی بووە لە ٢ ملیار ٨٦١ ملیۆن و ١٤٠ هەزار دۆلار. هەروەها وتەبێژی وەزارەتی نەوت عاصم جیهاد ڕایگەیاند کۆی هەناردەی نەوتی خاو لە مانگی حوزەیراند لە کێڵگەکانی ناوەڕاست و باشوری ئێراق گەشتووەتە ٨١ ملیۆن و ٧ هەزار و ٦٧٥ بەرمیل نەوت. هەناردە لەکێڵگەکانی کەرکوک و لە ڕیی بەندەری جیهانەوە بریتی بووە لە ٣ ملیۆن و ٤٨٢ هەزار بەرمیل و ٥١٩ بەرمیل.
وتەبێژی وەزارەت رایگەیاند تێکرا هەناردەی ئێراق ڕۆژانە بریتی بووە لە ٢ ملیۆن و ٨١٦ هەزار بەرمیل. لە کاتێکدا تێکڕای هەناردەی رۆژانە لە بەندەری بەسرەوە بریتی بووە لە ٢ ملیۆن و ٧٠٠ هەزار بەرمیل ، وە تێکڕای هەناردەی ڕۆژانە لە رێگای جیهانەوە ١١٦ هەزار بەرمیل بووە.
تێکڕای نرخی بەرمیلێک لەمانگی حوزەیراندا ٨٦٤, ٣٣ دۆلار بووە. شایەنی باسە مانگانە وەزارەتی نەوتی ئێراق لە ١ی هەر مانگێکدا ڕێژەی هەناردە و داهاتی سەرەتایی مانگی پێشو بڵاو دەکاتەوە و لە پێش کۆتای ئەو مانگەشدا ژمێرەی کۆتایی بڵاو دەکاتەوە. هەندێ جار جیاوازییەکی کەم هەیە لە بڕی هەناردە یان نرخی فرۆش لە نێوان ژمێرەی سەرەتایی و کۆتایی دا.
لەمانگی نیسانی ڕابووردوودا نرخی نەوت کەمترین ئاستی هەبوو لەماوی زیاتر لە دەساڵی ڕابوردودا و ئێراقیش کەمترین داهات. نرخی فرۆشی نەوتی ئێراق لە مانگی نیساندا ١٣,٨١ دۆلار بووە . لەمانگی ئایاردا بەهۆی بەرزبونەوەی نرخی نەوتەوە ٣٢% داهات زیادی کردوو تێکڕا نرخی نەوت لە ئایاردا بریتی بووە لە ٢١,٤٥ دۆلار . هەروەک تێبینی دەکرێت لە حوزەیرانیشدا ڕێژەی ٢٧% بەراورد بە مانگی ئایار داهاتی ئێراق زیادی کردووە وە ئەگەر بەراوردی مانگی حوزەیران بکەین لەگەڵ نیساندا ئەوا نزیکەی ٥١% دااتی نەوتی ئێراق زیادی کردووە بەڵام هێشتا ٥٤٪ کەمترە لە داهاتی مانگی کانوونی دووەمی ٢٠٢٠ کە بریتی بووە لە ٦ ملیار و ١٦٣ ملیۆن دۆلار.