وەزیری نەوتی عێراق احسان عبد الجبار لەچاوپێکەوتنێکی کەناڵی شرقیەدا ڕای گەیاند عێراق لەمانگی حوزەیراندا هەناردەی کەم دەکاتەوە بۆ ٢ ملیۆن و ٨٠٠ هەزار بەرمیلی ڕۆژانە، بەڵام نەیوت کە ئەم ڕێژەیە جگە لە هەرێمی کوردستانە یان نا .عێراق دووەم گەورە بەرهەم هێنی نەوتی ناو ڕێکخراوی ئۆپیکە و تائێستا نەیتوانیوە ١٠٠٪ پابەندی ئەو ڕێژەیە بێت کە بۆی دانراوە،بەرهەم کەم کاتەوە.
بەپێی زانیاریەکانی بلومبێرگ، عێراق لەمانگی ئایاردا ئاستی هەناردەی لە ڕێگەی کێڵگەکانی باشور و ناوەڕاستەوە ڕۆژانە بریتی بووە لە ٣٫٢٦ ملیۆن بەرمیل، وە بە هەرێمی کوردستانیشەوە بریتی بووە لە ٣,٦١ ملیۆن بەرمیل و تێکرای بەرهەمیش بە بەکار هێنانی ناوخۆ ۆ هەناردەوە بریتی بووە لە ٤,٢ ملیۆن بەرمیل .وەزیری نەوتی عێراق وتی”پابەند بوون خواستی ئێمەیە،ئەگینا نرخی نەوت دادەبەزێت و لەکۆتای ڕۆژەکەدا ئێمە زەرەر مەندی گەورە دەبین”.
عێراق داوای لە کۆمپانیا نەوتییەکان کردووە کە بەرهەمیان کەم بکەنەوە، لە نائەو کۆمپانیایانەشدا کۆمپانیای bp یە لە گەورەترین کێڵگەی نەوتی عێراق ڕومەیلە بە کەمکردنەوەی ١٠٪ ی بەرهەمی.
زەرەرمەند ترین وڵاتی بەرهەم هێنی نەوت لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکوری ئەفریقا بەهۆی دابەزینی نرخی نەوتەوە عێراقە.
وەزیری نەوت ڕایگەیاند کە ئەم مانگە نەوت بە ٣٤ دۆلار دەفرۆشن و مانگی حوزەیران بە ٤٠ دۆلار لە کاتێکدا لەمانگی نیساندا بە ١٤ دۆلار و ئایار بە ٢١ دۆلار نەوتی عێراق فرۆشراوە. بەم پێیە داهاتی نەوت لەمانگی حوزەیراندا لە ٢٫٥ ملیار دۆلار تێ دەپەڕێت. عێراق لە ڕێگەی کەمکردنەوەی بەکار هێنانی ناوخۆوە بەرهەمی کەم کردوەتەوە هەروەها وەزیری نەوت داوای لە هەرێمی کوردستان کردووە بەرهەمیان دابەزێنن بۆ ٣٧٠ هەزار بەرمیلی ڕۆژانە.
هەروەها وەزیری نەوت لە میانەی بەرنامەی اقصر طريق کەناڵی شەرقیەدا ڕایگەیاند، دوای دوو ڕۆژی تر وەفدی هەرێم دێن بۆ بەغدا پێیان دەڵێم ئەمەوێ کۆنترۆڵی سیاسەتی نەوت و غاز بکەم، یەکەم قۆناغ بە پابەند بونیان بە کەم کردنەوەی ئۆپیک دەست پێ دەکەم ، پاشان دەمەوێ بزانم سودی گرێبەستەنەوتیە کانیان لە چیدایە و نەرێنی گرێبەستەکان لەچیدایە و حکومەت چ سودێکی لێ بینیوە؟ لەگەڵیاندا پرۆژە بە پرۆژەی وەبەرهێنان مناقەشەدەکەم.