بەرهەمی ڤەنزوێلا بۆ نزمترین ئاستی دابەزی وساڵی ١٩٤٥ لەو ئاستەدا بووە..
ڤەنزوێلا ئەوڵاتەی کە خاوەنی گەورەترین یەدەگی نەوتە لە جیهاندا بەهۆی گەمارۆی ئابوری وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکاوە ناتوانێت کڕیار بۆ نەوتەکەی بدۆزێتەوە و بەرهەمی بۆ نزمترین ئاست دادەبەزێت کە لە ساڵی ١٩٤٥ دا بەرهەمی لە و ئاستە دابووە. کڕیارەکانی نەوت و کەشتییە بارهەڵگرەکان لە ترسی ڕوبەڕوبونەوەی سزا بەسەریاندا ناوێرن نەوتی ڤەنزوێلا بگوازنەوە و بیکڕن، زیاد لە ٥٠ کۆمپانیای گواستنەوەی نەوت ئاگادار کراونەتەوە کەوا بەمامەڵەکردن لەگەڵ ئەوڵاتەدا ڕووبەڕوی دزادەبنەوە لەلایەن ئەمەریکاوە.
گەمارۆی سەرڤەنزوێلا دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی ٢٠١٤ لە سەردەمی باراک ئۆباما دا ، پاشتر لە ٢٠١٧ لەلایەن دۆناڵد ترامپ جارێکی تر گەمارۆکەی توند تر کرد وە لە کانونی دووەمی ٢٠١٩ جارێکی تر گەمارۆی سەر ئەو وڵاتەی گوشی.
ڤەنزوێلا بەڕێژەی زیاتر لە ٩٨٪ پشتی بە داهاتی نەوت بەستووە، بۆیە کاریگەری راستەوخۆی لەسەر داهاتی وڵات هەیە و لە ئێستاداو بەدرێژای چەند ساڵی ڕابوردوو کێشەی خۆراک و دا دەرمانی بۆ دروست بووە. لەمانگی ئایاردا بەرهەمی ئە وڵاتە دابەزیوە بۆ ٣٧٤ هەزار بەرمیلی ڕۆژانە، یەک لە سەر سێی ئەو ٧٧ کێڵگەی لەوڵاتداهەیە هیچ بەرهەمی نەبوو ، وە لە ١٠٪ کێڵگەکانیش بەرهەمی بۆ کەمتر لە ٥٠٠ بەرمیل دابەزیوە، زۆرێک لە کێڵگەکان بە هۆی نەبونی کڕیار بۆ نەوتەوە داخراون، وە لەمانگی ئایاردا تەنها یەک سەکۆی بیرهەڵکەندن لەو وڵاتدا لەکاردابووە.
ڤەنزوێلا بەرهەمی لەساڵی ١٩٧٥ دا گەشتە ٣ ملیۆن و ٥٠٠ هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا تا ساڵی ٢٠١٤ لە و ڕێژەیەدا مابۆ وە. پاشان لە ساڵی ٢٠١٧ دا بەهۆی گەمارۆی ئابوورییەوە بەرهەم گەشتە ١٫٩١ ملیۆن بەرمیل و لە ٢٠١٧ وە بۆ ١٫٣٥ ملیۆن لە ٢٠١٨ دا هەروەها لە کۆتایی ٢٠١٩ بەرهەمی نەوتی ڤەنزوێلا دابەزی بۆ ٩١٢ هەزار بەرمیل وە لە مانگی ئایاری ٢٠٢٠ دا دوای ئەوەی گەمارۆی ئابوری تەواو توندکرا لەسەر ئەو وڵاتەو خواست لەسەر نەوت لە نزمترین ئاست دایە لە سەرتاسەری جیهان بەهۆی کۆڤید ١٩ وە بەرهەمی بۆ ٣٧٤ هەزار بەرمیل کەم بوەتەوە.
سەرچاوەکان : www.venezuelanalysis.com www.bloomberg.com www.worldoil.com