یادگار سدیق گەڵاڵی
نرخی نەوت لە بەرزوو نزمی بەردەوامدایە بە تایبەت دوای ئەوە کە لەمانگی نیساندا نزمترین ئاستی بەخۆیەوە بینی و نەوتی خاوی تەکساز ٣٥ دۆلار لەژێر سفرەوە مامەڵەی پێوەکرا. دوای ئەوەی وڵاتانی ئۆپیک + رێکەوتن لەسەر کەمکردنەوەی ١٠% ی بەرهەمی بازاڕی پێش کەمبونەوەی خواست لەسەری( ١٠% ئاستی ئاسایی بەرهەم و خواست) بۆ ماوەی شەش هەفتە لەسەریەک نرخی نەوت لە بەرزبوونەوەدا بوو، خاوی برێنت گەشتە ٤٢دۆلار، دوای درێژکردنەوەی مانگێکی تر بۆ کەمکردنەوەی بەرهەم و خاوبوونەوەی بەربەستەکانی روبەڕوبوونەوەی کۆڤید ١٩. دوای ئەوەی جارێکیتر بەهۆی بڵاوبوونەوەی فراوانی ڤایرۆسەکە لە شەش ولایەتی ئەمەریکادا کە پێشتربەوشێوەیە تەشەنەی نەکردبوو، مەترسی شەپۆلی دووەمی ڤایرۆسەکە زیادی کرد لە کاتێکدا هێشتا کاریگەری و مەترسییەکانی ماوەی پێشو نەڕەوی وەتەو ، ئەمڕۆ جارێکی ترترس و دڵەڕاوکێی دروستکرد و نرخی نەوت ٨% ی بەهای خۆی لەدەست دا و دابەزی بۆ ٣٨ دۆلار.
لە ئەگەری باشتربوونی بارودۆخەکەشدا پێ دەچێت ئەو نرخەی هەفتەی پێشو بینیمان سەقفی بەرزبوونەوەی نرخی نەوت بێت، لە ئێستادا وڵاتانی ئۆپیک پلەسیش مەیلی زیاد بەرزبوونەوەی نرخیان نەبێت بەتایبەت ڕوسیاو تاڕادەیاکیش سعودیە. چەند هۆکارێک هەیە بۆ ئەوەی کە ئەم ڕایەمان لادروست بێت .
یەکێک لە هۆکارەکان ئەوبڕە زیادەی نەوتە کە لەماوەی سێ مانگی ڕابووردوودا کەوتووەتە بازاڕەوە و بەهۆی کەمی خواست لەسەری و ئەمبارەکانی لێ پڕکراوە، بەئاسانی و بەزوویی ناڕەوێتەوە.
یەکێکی تر وڵاتانی ئۆپیک پلەس لەباریاندایە جارێکی تر بەرهەم زیادبەکەن، بۆنموونە دوای ئەوەی هەفتەی ڕابوردوو بڕیاری زیادکردنی مانگێکی تریاندا کە بەهەمان رێژەی مانگی ڕابوردوو بەرهەم کەم کەنەوە، بەڵام عەرەبستانی سعودی و ئەوانی تر ئەو ڕێژەیەی کە خۆبەخشانە و زیاتر لە ١ملیۆن بەرمیل بوو لەوڕیژەیەی بۆیان دیاری کرابوو کەم کردبووە وە وەستانیان.، ئەوە بەشیکی کەمە لە توانای سعودیە کە هەرکات بیەوەی دەتوانێ بەرهەم زیاد بکات. ئەم ئەگەر کراوەیە چونکە بە دەرس وەرگرتن لە چەند ساڵی ڕابووردوو وا دەکات کە بەرزکردنەوەی نرخی نەوت نەبێت بە ژەمە خۆراکێکی خۆڕایی بۆ نەوتی بەردینی ئەمریکی کە لە ڕابوردوودا وابووە، سودمەندی سەرەکی لە کەم کردنەوەی بەرهەم و بەرزی نرخ نەوتی بەردینی ئەمەریکا بووە. ئێستا بەهۆی نزمی نرخەوە بەپێی وود ماکێنزی( گروپێکی ڕاوێژکاری ولێکۆڵینەوەی وزەیە) بەرهەمی دەرەوەی هاوپەیمانی ئۆپیک پلەس ٢ ملیۆن و ٥٠٠ هەزار بەرمیل کەمی کردووە، بۆیە پێدەچێت نرخی نەوت لە ماوەی ئەمساڵدا لەژێر ٥٠ دۆلار بمێنێتەوە وبۆماویەک سەقفی نرخ بێت.