ڕۆژی شەممە ٢٠٢٠/٦/٦ هاوپەیمانی ئۆپیک پلەس جارێکی تر ڕێکەوتن لەسەر ئەوەی مانگی حەوتیش بە هەمان شێوەی مانگی پێنج و شەش بەرهەمیان بەڕێژەی ٢٣٪ کەم کەنەوە، دوای ئەوەی کە کەمکردنەوەی بەرهەم لەمانگی ئایاردا یارمەتی بازاڕی نەوتی دا نرخی نەوەتی دووبەرانبەر زیاد بکات. لەکاتێکدا مانگی نیسان نرخی نەوتی خاوی برێنت لە ٢٠دۆلار و کەمتر بوو لە چەند ڕۆژی ڕابوردودا بۆ ٤٢ دۆلار بەرزبوویەوە ، هۆکاری سەرەکی ئەم بەرزبونەوەیە یەکەم بۆ کەمکردنەوەی خستنە ڕوی نەت بوو لە لایەن وڵاتانی ئۆپیک پلەس لەلایەک و وڵاتانی دەرەوەی هاوپەیمانیە کە ل لایەکی تربوو. هۆکاری دووەم زیاد کردنی خواست بوو بەهۆی سووک کردنی بەربەستەکانی هاتوچۆ و نیمچە ئاسایی بوونەوەی ژیان لە وڵاتە پیشەسازی وپێشکەوتووەکانی جیهاندا کە هیوایەکی بۆ بازاڕی نەوت گەڕاندوەتەوە.
هاوپەیمانیە کە ڕێک کەوتن لەسەر ئەوەی ئەو وڵاتانەی لەماوەی مانگی ئایار و حوزەیراندا نەیانتوانیوە پابەند بن بەو ڕێژەیەی بۆیان دیاریکراوە بەرهەم کەم کەنەوە دەبێت لەمانگی تەموز بۆ ئەیلول قەرەبووی بکەنەوە.
شایەنی وتنە لەمانگی ئازارە وە تائێستا زیاد لە یەک ملیار بەرمیل نەوت ئەنبار کراوە و زیادە لەبازاڕ . بەهۆی ئەم پابەندیەی ئۆپیک پلەس چاوەڕێ دەکرێت ڕۆژانە ٣ بۆ ٤ ملیۆن بەرمیل لە ئەمبارەکان کەم بکات لە مانگەکانی تەموز و ئابدا، هەربۆیە چاوەڕێی بەرزبونەوەی نرخی نەوت دەکرێت، بەڵام چاوەڕێ ناکرێت زۆر لەسەر و ٥٠ دۆلارەوە بێت. چونکە نایانەوێ سیناریۆی ٢٠١٦ بۆ ٢٠١٩ دوبارەببێتەوە نەوتی شێڵی ئەمەریکا بەتەواوی ببوژێتەوە.
عێراق و نەیجیریا و چەند وڵاتێکی تر تەواو پابەند نەبوون بەو ڕێژەیەکی بۆیان دیاری کرابوو، لەمانگی ئایاردا عێراق ٥٢٠ هەزار بەرمیل ڕۆژانە بەرهەمی لەوەی بۆی دیاری کرابوو زیاتری بەرهەم هێنا بوو، نەیجیریا ١٢٠ هەزار روسیا ١٠٠ هەزار و کازاخستان ١٨٠ هەزار و ئەگۆلا ١٣٠ هەزار بەرمیل زیادیان بەرهەم هێنابوو.
کۆمیتەیەکی وەزاری هاوبەش پێک هاتووە بۆ چاودێری کردنی ئاستی وڵاتانی هاوپەیمانیە کە بە وڕێژەیەی بۆیان دیاری کراوە.