کۆمپانیای دی ئێن ئۆی ڕایگەیاند کە تاقیکردنەوە و هەڵسەنگاندیان بۆ بیری بەعشیقەی ٢ کۆتایی هات و پلانی لێدانی بیرێکی نوێان هەیە لە زەرتەك لە دووری ٩ کیلۆمەتر لە باکوری ڕۆژهەلاتی هەمان گرێبەست.
بە پێی لێدوانەکەی دی ئێن ئۆ کە رۆژی چوارشەمە ڕایگەیاند هەلسەنگاندن بۆ ئەنجامەکان ئاڕاستەی هەنگاوەکانی ئایندە بڕیار ئەدات بۆ هەڵسەنگاندی زیاترو خەمڵاندنی بازرگانی.
بیری بەعشیقەی ٢ بە سەرکەوتوویی و بەکەمتر لەو بودجەیەی بۆی تەرخان کرابوو ئەنجام درا. بێشبینی ئەکرێت بیری زارتیك ١ لە ١٥ مانگی پێنجی ٢٠٢٠ تەواو بێت. درووستکردنی پێگەی کار کردن ١٠ رۆژ لەمەو پێش تەواو بووە بە کەمترین بودجە.
بە پێی دی ئێن ئۆ بیری بەعشیقەی ٢ ئاستی بەرهەمی لە نێوان ٢٠٠ بۆ ٣،٥٠٠ بەرمیل نەوتە کە کواڵتی نەوتەکەی لە نێوان ٤٠ بۆ ٥٢ (ئی پی ئای) و ٨.٥ بۆ ١٥ ملیۆن پێ سێجا غازی ترشەی هەیە بە پێی یەکەم تاقیکردنەوە.
بەپێی گرێبەستی هاوبەشی کردن بەرهەم هەریەك لە دی ئێن ئۆ و ئێکسۆن پشکی ٣٢٪ یان هەیە و کۆمپانیای گەنەڵ ئێنرجی ١٦٪ و حکومەتی هەرێم پشکی ٢٠٪ هەیە لە ناوچەی گرێبەستی بەعشیقە.