ئەمڕۆ سێ شەممە نرخی نەوت بەرزبویەوە، دوای ئەوەی کە بەپێی راپۆرتێکی ئاژانسی ڕۆیتەرز، هەریەک لە وڵاتەیەکگرتوەکانی ئەمەریکا، ئەڵمانیا ،فەرەنسا، ئیسپانیا، ئیتالیا، نەیجیریا، هیندستان و مالیزیا بەنیازن مەرجەکانی مانەوە لەماڵەوە و داخستنی شوێنە گشتییەکان سوک بکەن. ئەم هەواڵە هیوایەکی بەبازاڕبەخشیەوە و نرخی نەوتی برێنتی بۆ سەرو ٣٠ $ بەرزکردەوە و نەوتی خاوی تەکساسیش بۆ ٢٤٫٤٨$. پێشتریش بڕیارەکەی هاوپەیمانی وڵاتانی ئۆپیک بۆ کەمکردنەوەی بەرهەم لە ٢٠٢٠/٥/١ وە چوە بواری جێبەجێکردنەوە، بەم کەمکردنەوەیە ١٠٪ ی بەرهەمی جیهان کە ڕۆژانە نزیکەی ١٠ ملیۆن بەرمیل نەوت دەکات کەم دەبێتەوە. هەروەها نرخی گازی سروشتی بازاڕی هێنری هەپ ( نیۆرک) بەڕێژەی ٧ ٪ بەرزبویەوە و بۆ ٢٫١٥$.
بەهۆی ڕێکارەکانی ڕێگریکردن لە بڵاوبونەوەی کۆڤید ١٩ وە و ڕاگەیاندنی جەنگی نرخ لەلایەن سعودیەوە لە سەرەتای مانگی ئازاری ڕابوردوو، بازاڕی نەوت توشی داڕمانی نرخ بوو کە لەمێژوودا بێ وێنە بووە . چاوەڕێکان هێشتا زۆر نییە لەبازاڕی نەوت بوژانەوەی نرخ پەیوەستە بە ئاسایی بونەوەی تەواوی جوڵەی ئابوری، ئەویش بەهەڵگرتنی ئەو ڕێکارانەی دانراوە بۆ بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا دەبێت.
شایانی باسە ماوەیەکە